پرسه و پاقلاوه و پێکه‌نین کوجا مه‌رحه‌با
Friday, 23/10/2009, 12:00
من وه‌کو که‌سیک که سه‌ردانی پرسه‌ی به‌ڕێز جوانه‌مه‌رگ ئه‌رده‌لان به‌کرم کرد حه‌زم کرد چه‌ند تیبینیه‌ک سه‌باره‌ت به بینینی ڕاستیه‌کان بنوسم ، یه‌که‌میان / ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام ئه‌وه‌بوو پاقلاوه‌یان ده‌گێڕا له پرسه‌که‌دا که تا ئێستا شتی وه‌هام له هیچ کلتورێکدا نه‌بیستوه‌و نه‌بینیوه ، هه‌رچه‌نده نه‌شمده‌زانی که کێ مه‌سروفی ئه‌م پرسه‌یه‌ی کردبوو ، دووهه‌م / پێکه‌نین و وێنه‌گرتنی گۆرانی بێژه‌کان که به‌هه‌مان شێوه له‌هیچ پرسه‌یه‌کدا شتی وه‌هام نه‌بینیوه‌و کرداری له‌م جۆره ڕوی نه‌داوه . ئه‌م پرسه‌نامه زیاتر له حه‌فله‌ی ته‌عاروف ئه‌چوو ، له پرسه‌ی گۆرانیبێژێکی کۆچکردوودا . سێهه‌م / به‌داخه‌وه‌م زۆر به‌داخه‌وه‌م ئه‌م پرسه‌یه نه له‌کولتوری کوردی نه‌له کولته‌ری ئه‌جنه‌بیدا به‌م جۆره نه‌بووه و نابێت هیوادارم که بفه‌رموون به‌چاوی خۆتان بۆ ئیسپاتی قسه‌کانم ئه‌م چه‌ند وێنه‌یه‌ش ببینن که دووره له‌هه‌موو چوارچێوه‌کانی پرسه و ماته‌مینی بۆ هونه‌رمه‌ندێک . له‌کۆتایدا خوازیارم له‌خوای گه‌وره که ئه‌و گۆرانیبێژه به‌ڕێزه (ئه‌رده‌ڵان به‌کر) به‌به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات ، دوباره به‌داخه‌وه زۆر له‌و جۆره که‌سانه‌ی نه‌یار و هاودۆستیشی نه‌بوون له‌کاتی مردنی جوانه‌مه‌رگدا وا خۆیان نیشاندا که‌زۆر دۆستی نزیکی بوون ئایا ئێمه که‌ی فێری ئه‌وه ده‌بین که ڕێزی هاو زمان و که‌سه‌کانی خۆمان به‌زیندوێتی بگرین ئه‌مه پرسیارێکه له‌هه‌موومانی ده‌که‌م به‌خۆشمه‌وه
فه‌رموون به‌چاوی خۆتان بیبینن
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست