ووتەیەك هەیە لە نێو چینی رۆشنبیران كە ووڵات گەندەڵ نابێت تاوەكو گەندەڵی زانكۆكان و دادگا و چینی یاساناسان نەگرێتەوە، وە ئاشكرایە كە لە هەموو ووڵاتێك دا پارێزەران بە حوكمی پیشەكەیان بە پارێزەری یاسا و مافی كۆمەڵگا و تاك دادەنرێن، وە سەندیكای پارێزەرانیش بە پارێزەری مافی ئەو چینە (پارێزەر) لەقەلەم دەدرێت...