نامق سوارەى براى شەهیدى فەرماندە خدر سوارە پیشمەرگەى دێرینى پارتی لە دژى گەندەڵى دەست لەكاركێشانەوەى ڕادەگەینێت
Tuesday, 24/01/2012, 12:00
بەپێى كەسێكى زۆر نزیك لە بنەماڵەى خدر سوارە فەرماندە نامق سوارە دەست لە كاركێشانەوەى خۆى رادەگەینى، دیارە ماوەیەكى زۆرە نامق سوارە هەراسان بووە لەو گەنەدەڵیەى لەناو وەزارەتى پیشمەرگەو پارتى دا هەیە، هەر بۆیە چەندها جار ناڕەزایى خۆى گەیاندوە بە سەركردایەتى و ئەوانیش لەبەر خاتر خاترێ و كەسى كەسى ناڕەزایەكانیان پشت گوێ خستووە، كوجاى ئەوەش كە چەندها كەسى ناشیاو لەشیوێنى ناشیاو دانراون.
بەڵام كەسێكى ترى نزیك لەو بنەماڵەیەوەو عشیرەتى بندیان واى دركاند كەوا تێكڕاى دەمراست و ریشسپیانى ئەم عەشیرەتە لە پارتى دیموكراتى كوردستان زوویرن،هەر بۆیە هەموو دەرگاكان واڵان كە شتێكى چاوەڕوان نەكراو بكرێ، گەر كار وابڕوات لەوانەیە ئەم عەشیرەتە كە چەندەها سالە سەدان شەهیدیان داوە بۆ شۆرشی كورد و خزمەتى گەلى كوردستان وپارتى دیموكراتى كوردستان ئەوا بەرەو رێگایەكى تر بڕون و پێداچوونەوەیەكى قوڵ بكەن.
وا دیارە گەندەڵى لەو پەرى كیرڤى دایە كە گەیشتۆتە هەموو بنەماڵەى بارزانى و دەست و پێوەندەكانیان كە واپێدەچى فەرماندە نامق سوارەو چەندەها فرەماندەى تریشى بێزارو بى ئومێد كردووە لەو پارەتە. ئەو كەسە ئەوەشى راگەیاند كە ماڵى نامق سوارە بوەتە شانە هەنگ و بەدیان كەسى ئەم عەشیرەتە دێن ئەچن لە هەوڵى ئەوەدان كە كارەكە نەگاتە ئاژانسەكانى دەنگ و باس كەس نانى پێوە نەخوات،
هەروەها لەم چەند ساڵەى رابردوودا ئەم عەشیرەتە بە بەرنامەیەكى دارێژراو لەلایەن ریش سپیان و گەنجانی بە خۆداچوونەوەیەكى زۆریان كردووە چەندها كەسى ئەم عەشیرەتە خاوەنى بروانامەى بەرزن لە پسپۆرە جیاجیاكان بێجگە لەوەى كە ساڵى پار ئامۆزاى نامق سوارە كوێخوا گرمژ 4000 كەسى ئەو عەشیرەتەى كۆكردەوە لە خوانێكى زۆر گەورەدا هەموو پێكەوە بەڵێنیان دا هەرچى لە خزمەتى ئەو عەشیرەتەو گەلى كوردستان بێ ئەوان ئامادەن بۆى هەروەها یادى سەردەمى پێشمەرگایەتى و بەرخۆدان و شەهیدانى ئەو عەشیرەتە كرا، كە هەمووى بۆ خزمەتى گەلى كوردستان بووەو نەك بۆ كەسانێكى گەندەڵى ناو ریزەكانى پارتى.
تا گەیشتنمان بەو هەواڵە چەندها كەسى باڵاى پارتى ویستویانە چاویان بە فەرماندە نامق سوارە بكەوێت بەڵام ئەو رەتى كردوونەوەتەوە لە هەر هەواڵى ترى ئەم باسە زیاترتان بۆ رووندەكەینەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست