دامه‌زراندی 600 مامۆستای عه‌ره‌ب له په‌روه‌رده‌ی که‌رکووک
Monday, 13/06/2011, 12:00
له‌م دوو رۆژه‌ی رابوردودا مقۆ مقۆی دامه‌زراندنی 600 ماموستای قوتابخانه له شاری که‌رکووک ده‌کرێت، سه‌یرتر له مه‌سه‌له‌که‌دا ئه‌وه‌یه که هه‌ر هه‌مووی عه‌ره‌ب ده‌بن که به فه‌رمی له وزاره‌تی په‌روه‌رده‌ی به‌غداوه ناوه‌کانیان هاتووته‌وه(وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی به‌غدا خه‌لکی حه‌ویجه‌یه وه عه‌ره‌به) ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت عه‌ره‌به شۆڤیهنیهکان ده‌ستێکی باڵایان هه‌یه له شاره‌که‌دا به پشتیوانی هاورێکانیان له ناو وزاره‌ته‌کان که فه‌رمانبه‌ری کورد به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێرێن که به هیچ شیوه‌یه‌ک په‌رله‌مانتاران و وه‌زیره کورده‌کان نه‌یان توانێوه به‌رژه‌وه‌ندی شاره‌که‌مان بپارێزن له ناو حکومه‌تی مه‌رکه‌زی دا ، وه بریاره‌که تاکید له وه ده‌کات.... ده‌بێت هه‌موو عه‌ره‌ب بن.... واتا کورد و تورکمان و ئه‌وانی تر بێ به‌ش ده‌بن له‌م دامهزرانهدا، لیره‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش به بێر بخه‌مه‌وه که به هه‌مان شێوه ساڵی پار 400 عه‌ره‌بی تر دامه‌زران. لێره‌دا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌م که ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک به کورد و تورکمان دژی ئه‌و بریاره‌ی وزاره‌تی په‌روه‌رده‌ی به‌غدا وه‌ستاونه‌ته‌وه، به‌رێوه‌ری گشتی که‌رکوک (شه‌ن عمر مباره‌ک) نازانێت چی بکات...کاره‌که زۆر ئاڵۆزه ......له رۆژانی داهاتودا هه‌واڵی زیاترتان پی ده‌گه‌یه‌نین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست