به‌تۆمه‌تى شاردنه‌وه‌ى زانيارى و پێدانى زانيارى هه‌ڵه، هه‌فته‌ى داهاتوو داواى ياسايى له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تۆمارده‌كه
Thursday, 02/01/2014, 12:00
کەمپینی چاو هەر چاوە
ئێمه وه‌ك کەمپه‌ینی چاو هەر چاوە بەردەوام دەبين لەسەر هەوڵەکانمان بۆ ئاشکراکردنی هەموو نهێنیەکانی پشت کارەساتی کوێرکردنی 30 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بەهۆی لێدانی دەرزی ئاڤاستینەوە. لەم قۆناغە، کەمپه‌ینەکەمان هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ بەداوداچوون و لێکۆڵينەوە لەو گرێبەستە گوماناویانەی کە وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی 'به‌ریتانی' ئیمزایکردووە. هەر لەم میانەدا، کەمپه‌ینی چاو هەر چاوە بە هاوکاری ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی به‌ریتانیا بە ناوی (Corporate Watch) کە ئەرکی چاودێری کۆمپانیاکانی وڵاتی به‌ریتانیای گرتۆتە ئەستۆ گەشتۆتە چەند ڕاستیەکی مەترسیدار.
ڕێکخراوی Corporate Watch لە تازەترین بەیاننامە کە لە رۆژی 30 12 2013 دەرچووە لەسەر کوێرکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هاتە دەنگ و پشتگیری لە کەمپه‌ينەکەمان دەڕبڕی.
ئه‌مه‌ش لينكى به‌ياننامه‌ى رێكخراوى ناوبراوه
(
http://www.corporatewatch.org.uk/?lid=5185)
لەم بەیاننامەيه، ڕێکخراوەکە چەند زانیاریەکی گرنگ لەسەر پێشهاتەکانی بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەکانی خۆی لەسەر کۆمپانیای FDAS لەسەر کەیسی کوێرکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەخاتە ڕوو.
لە بەیاننامەکە، ڕێکخراوی Corporate Watchی به‌ریتانی ئەوە دووپات دەکاتەوە کە کۆمپانیای FDAS پێی ڕاگەیاندوون کە ئەو کۆمپانیایە هیچ گرێبەستێکی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان نیەو بەهیچ جۆرێکیش لە ڕابردوودا هیچ گرێبەستێکی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی نەبەستووە. هەروەها ڕێکخراوی Corporate Watch ئەوەش دەڵێت کە لە بەدواداچوونەکانی خۆیان ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە کۆمپانیای ناوبراو تەنها 3 پاوەندی ئیستەرلینی لەسەر حیسابە بەنکیەکەیان بووە، لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵیت گوایە کۆمپانیاکە بڕی 1.5 مليۆن دۆلاری وەکو گه‌ره‌نتى داناوە.
ئه‌مه‌ش لينكى ده‌قى گرێبه‌سته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ كۆمپانياىFDAS :
http://www.mohkrg.org/files/articles/2.pdfڕێکخراوی Corporate Watch لە بەیاننامەکەیدا، ئاماژە بەوەش دەکات کە دەزگا فەرمییەکانی به‌ریتانیا لێکۆڵینەوەیان لەگه‌ڵ کۆمپانیای FDAS کردووەو بۆیان دەرکەوتووە کە کۆمپانیاکە ناتوانێت لە ماوەی داهاتوو بەردەوامی بە کارەکانی بدات، چونکە لە دۆخێکی دارایی خراپدایەو بۆیە Corporate Watch گومان دەردەبڕێت لەسەر ئەوەی بۆچی وەزارەتی تەندروستی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی لەو جۆرە ئیمزاکردووە.
لە بەشێکی تری بەیاننامەکە، ڕێکخراوی Corporate Watch ئاماژە بە چەند ناوێک دەکات کە وەکو بەڕێوەبەرو بەرپرسی کۆمپانیاکە ناویان دەبات، لەوانە (حسین البیاتی)، (خەڵەف میرزا) و (مهدی اسماعیل). لە ناوەکان دەردەکەوێت کە ئەو کۆمپانیایە پەیوەندی بەهێزی هەیە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەو گومانەکانی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی داهاتی گشتی زیاتر دەکەن لەلایەن بەپرسانی وەزارەتی تەندروستیەوە.
ئێمە لە کەمپه‌ینی چاو هەر چاوە، لە کاتێکدا دەستخۆشی لە ڕێکخراوە هاوپەیمانەکەمان دەکەین لە به‌ریتانیاو بەڵێنيان پێدەدەین کە لە ئاست دڵسۆزی ئەوان کەمتەرخەم نەبین، قوربانیانی کارەساتی ئاڤاستین و سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام ئەبین لە چالاکییە ناوخۆیی و دەرەکیيەکانمان بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و گەندەڵکاران و هەموو ئەوانەی بەرپرسن لەم کارەساتە گەورەیە. هەروەها جارێکی تر وەزارەتی تەندروستی ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم وەزارەتە کەمتەرخەم و تاوانبارە بە شاردنەوەی هەموو ڕاستیەکان و بەم کار و ڕەفتارەی تەنها خزمەت بە گەندەڵکاران دەکات و خۆیشی دەبێت بە بەشێک لە تاوانەکە.
ئێمه بۆ هه‌موو لايه‌كى راده‌گه‌يه‌نين كه هه‌فته‌ى داهاتوو له‌رێگه‌ى دوو پارێزه‌رى خۆبه‌خشه‌وه له‌هه‌ولێر به‌پێى ياساى مافى به‌ده‌ستهێنانى زانيارى و به تۆمه‌تى شاردنه‌وه‌ى زانيارى و پێدانى زانيارى هه‌ڵه داوا له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تۆمارده‌كه‌ين، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش دواى تۆماركردنى داوا ياساييه‌كه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى ناوبراو، پرێس كۆنفرانسێك ده‌به‌ستين و پارێزه‌ره‌كانمان ده‌قى ياداشتى كه‌مپه‌ينه‌كه‌مان و بابه‌تى ياسايى داواتۆماركردنه‌كه بۆ راگه‌ياندنه‌كان روون ده‌كه‌نه‌وه، هاوكات ئه‌وه‌ش ناشارينه‌وه كه له‌ئێستادا جگه له‌تۆماركردنى داواى ياسايى له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، شێوازى چالاكيه‌كانمان و هه‌وڵه‌كانمان ئه‌گۆڕين و هه‌وڵى دروستكردنى فشارى زياتر ده‌ده‌ين له‌سه‌ر لايه‌نه به‌رپرسه‌كانى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى باشتركردنى كه‌رتى ته‌ندروستى.
کەمپه‌ینی چاو هەر چاوە
01 01 2014
بۆ په‌يوه‌ندى :
د.گۆران عه‌بدولڵا 0447584867623-
[email protected] فه‌رمان خێڵانى 0032488055929 -
[email protected] ره‌نجده‌ر گراوى 0032488935183 -
[email protected] لاوژە جه‌واد 004531954228 -
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست