نامەیەكى كراوە بۆ مام جەلال و هەردوو جێگیرانى سكرتێرى گشتى لەبارەى مەلبەندەكانى هەولێرو دەورو بەرى

Saturday, 17/10/2009, 12:00


  كاك كۆسرەت و دكتۆر بەرهەم بەرێزانم ماوەیەكە یەكێتى نیشتمانى كوردستان دەستى كردووە بەدابەش كردنى فۆڕمى خانەنشین بەسەر مەلبەند و كۆمیتەو كەرتەكان لە رێگەى رێكخستنەكان بۆ خەلكى هەژارو كەم دەرامەت وە ئەوكەسانەى كەهیچ موچەیان نیە بۆ ئەوەى جەماوەرى یەكێتى لە خۆیان رازى بكەن بەلام بەداخەوە لەناو مەلبەندەكان دەستى بەسەردادەگێت و نایدەن بەكۆمیتەو كەرتەكان بۆ ئەوەى رێكخستنەكان سودى لێوەربگرێت لەناومەلبەندەكان دابەشى دەكەن بەسەر خۆیان لێرەدا باسى مەلبەندى 17 ى رۆژهەلات دەكەم وە زانیارى وردیشمان لەبەردەستدایە لەسەر مەلبندى 18ى رۆژئاوا مەلبەندى 3 ى هەولێر لەدوو بابەتى تردا بلاوى دەكەمەوە لە مەلبەندى 17 ى رۆژهەلات (2) وەجبەى فۆڕمى خانەنشین لە پێش جەژن هاتووە ژمارەى فۆرمەكان (180) فۆرم بووە (50) دانە دراوە بە (5) كۆمیتە كە (38) كەرتى هەیەو (130) دانەكەى تر لەناو مەلبەند دابەش كراوە وەجبەى دووەم لەپاش جەژن هاتووە كە ژمارەى (155) فۆرم بووە (45) دانە دراوەتە كۆمیتەكان (110) فۆرم لەناو مەلبەند دابەش كراوە ،ژمارەى هەردوو وەجبە (335) فۆرم بووە(95) فۆرم داوەتە كۆمیتەكان (235) فۆرمیش لەناو مەلبەند دابەش كراوە شایەنى باسە بەشى ئیدارەى مەلبەندى ( 17 ) ە كە حەیدەر مەنتكە دەستى بالاى هەبووە لەو گەندەلیەو كە وادەزانى فەوجى برایم ئاغاى مەنتكە خەلك مووچە خۆردەكات یان ئەكرەم مەنتكە خەللك لە حەدیقەكانى 92 ى مەتكاوە دابمەزرێنێت یەكێتى نیشتمانى ئەو خەلكە مووچە خۆردەكات بۆ خەلكى هەژارو كەم دەرامەت وە ئەوكەسانەى كەهیچ موچەیان نیە نەك لەناو مەڵبەند فۆڕم بەسەر خۆتان دابەش بكەن یان بەسەر خزمو كەس و كارى خۆتان یان لەكارى تەكەتولات بەكارى بهێنن داواكارم لە بەرێزتان سنورێك بۆ ئەم پێشێل كاریانە دابنرى لەمەلبەندەكان باچیتر یارى بە چارەنوسى كەس و كارى شەهیدو خەلكى دلسۆزى یەكێتى نەكرێ كاك كۆسرەت دكتۆر بەهەرهەم زۆرم راپۆرت نوسى بۆ چاك بوونى یەكێتى كەس گوى لینەگرتم بۆیە دەیڵێم
بۆ هەرسى مەلبەند هەولێرو دەورو بەرى هەرلایەك پێتان بەخوارى دابنێن ئاماژەى پێدەكەم بۆ هەرگەندەلى و دزیى و تەكەتولاتێك وەپێشێل كردنى ماف و بەش خورانى خەلكى دلسۆزى یەكێتى هەروەها زانیارى وردمان لەبەردەست دایە لەبارەى دابەش كردنى ئمتیازات و پارەو ئۆتۆمۆبێل بەناهەق لەلایەن ئەرسەلان بایزوە بۆ پیاوەكانى لە مەلبەندى (3) و دەورو بەرى لەهەر خوار جولانەوەیەكتان بلاوى دەكەمەوە . . دڵبرین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە