دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ تاهیری حاجی حه‌سه‌ن
Sunday, 06/02/2011, 12:00
ئه‌مڕۆ: به ڕای ئێوه هۆکاره‌کانی ئه‌و خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕینانه چین که تا ئێستا له وڵاته‌کانی ڕۆژهڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆ رووخاندنی ده‌سه‌ڵات ڕوویان داوه؟
تاهیر حه‌سه‌ن: هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م هاتنه مه‌یدانه ملیۆنیه‌ی چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش له وڵاتی تونسه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و هه‌روه‌ک بڵێسه‌ی ئاگرێکی به‌هێز و په‌نگ خوارد و خۆی ته‌قانده‌وه و کۆی وڵاتانی ده‌وروپشتی گرتۆته‌وه. هۆکاره سه‌ره‌کیه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ململانێ به‌رده‌وامه‌ی چینی به‌رهه‌مهێنه‌ری کۆمه‌ڵگا دژی سته‌م و ئاستی له ڕاده‌به‌ده‌ری چه‌وسێنه‌رانه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری له‌و وڵاتانه‌دا. قه‌یرانی ئابوری نیزامی سه‌رمایه‌داری به‌ڕابه‌رایه‌تی زلهێزی جیهان، ئه‌مریکا، کاتێک له ساڵی 2007 وه بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌و قه‌یرانه ده‌رکه‌وتن و به قه‌یرانی دارایی خۆی به‌یان کرد، به‌شێکی سه‌ره‌کی ئه‌م هاتنه مه‌یدانه مه‌زنه پێک دێنێت. نیزامی سه‌رمایه‌داری که سیستمێکی جیهانیه و هیچ پانتاییه‌ک نه‌ماوه‌ته‌وه خۆی تێنهخزاندبێت بۆ ساغ کردنه‌وه‌ی کاڵاکانی و به‌رپاکردنی هه‌ژمونی جیهانگیری وای کردوه هه‌رچ قه‌یرانێکی ئابوری دروست ببێت، ده‌توانێت بگوێزرێته‌وه بۆ کۆی وڵاتانی دیکه‌ی جیهان. خێراترکردنی په‌رچه‌کرداری دژی قه‌یرانی ئابوری، که له‌گه‌ڵ خۆیدا بێ‌کاری و گرانی بازاڕ و نه‌وه‌ستانی سه‌رانی خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت له‌وه‌ی به‌هه‌رچ نرخێک بێت به شوێن قازانجی زیاتره‌وه بن، به خۆڕسکی وا له‌و چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی ژێره‌وه‌ش ده‌کات، هه‌نگاو بنێت دژی ئه‌و هه‌لومه‌رج و بارودۆخه‌ی سه‌پێنراوه به‌سه‌ریدا. هاتنه مه‌یدانی سه‌دان هه‌زار له ئینسانی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش له کۆی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکادا بۆ خۆی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و قه‌یرانه ئابوریه بوو، چونکه ده‌سه‌ڵاتی نیزامی سه‌رمایه‌داری هه‌ربه‌وه ناوه‌ستێت که بێ‌کاری و گرانی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ئه‌و چینهبهرههمهێنهرهدا به‌ڵکو هه‌نگاوی قورس‌تر هه‌ڵده‌گرێت له لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستکه‌وته مه‌زنانه‌ی له‌وه‌وپێشیش به‌ده‌ستهاتون، وه‌ک که‌مکردنه‌وه‌ی خزمه‌ت گوزاریه گشتیه‌کان و هه‌نگاونان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی بیمه‌ی بێ‌کاری و زیاد کردنی باجی زیاتر به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا. گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه بۆ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات و په‌رچه‌کرداری خێرای جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێش دژی ده‌سه‌ڵاته چه‌قبه‌ستوه درێژ خایه‌نه‌کان، به‌رهه‌می هه‌رئێستا نین، به‌ڵکو به‌رهه‌می ئه‌و په‌نگ خواردنه له ڕاده‌به‌ده‌ره‌ی ڕابردوه له‌و وڵاتانه‌دا. خۆسوتاندنی موحه‌مه‌د بو عه‌زیز له تونس، بوو به په‌یام و هێمایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی چیتر چینی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی ئه‌و وڵاته قبوڵی ئه‌و چه‌وساندنه‌وه به‌رینه نه‌که‌ن که بۆ ده‌یان ساڵه نه‌وه به‌نه‌وه یه‌خه‌یان پێده‌گرن. له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌مان سیستمی چینایه‌تی و دوو چینی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌وجود ئاماده‌ن له کۆمه‌ڵگادا. نیزامی سه‌رمایه‌داری له‌و وڵاتانه‌دا، که په‌یوه‌ستن به کۆی زلهێزانی سه‌رانی نیزامی سه‌رمایه‌داری جیهانیه‌وه، ئاستی بێمافی و ته‌نگه‌به‌ر کردنی بواره ئازادیه گشتیه‌کانی کۆمه‌ڵگا له ئاستێکی یه‌کجار به‌رزدایه و، که‌مترین مافێک بوونی هه‌بێت ته‌نها ملکه‌چ کردن و قبوڵ کردنی هه‌لومه‌رجی داسه‌پێنراوه. بۆیه هه‌ر به‌م ده‌لیله، زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا کاتێک له هه‌ر پێداویستیه‌کی سه‌ره‌تای ژیان بێبه‌ش بن و ده‌ستیان ڕا نه‌گات به پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیانیان، دواجار له هاتنه ده‌ستی هه‌رچ ده‌رفه‌تێک بۆئه‌وه‌ی بتوانن دژی ئه‌و نابه‌رابه‌ریه بوه‌ستنه‌وه، خۆیانی لێگێل ناکه‌ن. له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا تا ئێستا به‌سیستمی یه‌ک حیزبی ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه براوه، ده‌کرێت ئه‌م سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاتانه به ته‌واوی هاتنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پایه سه‌ره‌کیه‌کانی سیستمێکی تۆتالیتا‌ر و دیکتاتۆری‌دا هاو سه‌نگ بکرێن. ئاستی به‌رزی چه‌وساندنه‌وه و نه‌بوونی ژیانێکی گونجاو بۆ زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا، واده‌کات، ئه‌و توێژه له خوێنده‌وارانی نێو چینی کرێکار و به‌رهه‌مهێنه‌ری کۆمه‌ڵگا هه‌ر له‌و ئاسته ملکهچکردنهدا نه‌مێننه‌وه و بۆخۆیان ببن به‌به‌شێک له وشیارکردنه‌وه‌ی چینی خۆیان دژی ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ر. ئێستا له تونس ده‌سه‌ڵاتی بن عه‌لی وهدهرخراوه، به‌ڵام هێشتا خودی سیستمێک که به شوێن قازانج په‌رستی نیزامی سه‌رمایه‌داریه‌وه‌یه ماوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م هاتنه‌مه‌یدانه ملیۆنیه‌ی چینی به‌رهه‌مهێنه‌ری کۆمه‌ڵگا له مێژووی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات و کیشوه‌ری باکوری ئه‌فریقادا که‌م وێنه‌یه.
ئه‌م هاتنه مه‌یدانانه بۆخۆی به‌هه‌موو مانایه‌ک، یه‌ک شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیه دژی ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داری له‌و وڵاتانه‌دا، هیمه‌تێکی مه‌زنی خۆبه‌خۆی چینی زه‌حمه‌تکێش و چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ڵگایه. به‌یانێکی زۆر ڕون و ئاشکرایه دژی ئه‌و بێمافی و سته‌مه زۆره‌ی که هه‌یه. وه‌ڵامێکی هێند جه‌رگ بڕه به کۆی سیستمی سه‌رمایه‌داری که له هیچ میدیا و ده‌سه‌ڵاتێک نا‌بینیت، به‌یه‌کجار شڵه‌ژاوی و گه‌ڕانی به‌په‌له‌یان پێوه نه‌بینرێت بۆئه‌وه‌ی دوای ڕوخانی ئه‌و سه‌رۆکه ته‌مه‌ن چه‌ند ساڵهیانهی له‌ده‌سه‌ڵاتدا بوون و پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی سه‌رمایه‌داری جیهانی بوون، کێ له جێگایان دابنرێت، تا ئه‌وه‌ی ئه‌سڵی شۆڕشه خۆبهخۆیهکه به‌ڵاڕێدا ببه‌ن و له ژێر ناونیشانی هه‌ڵبژاردن و نه‌بوونی ده‌نگی ناڕازی ئه‌حزابی بۆرژوازی و ئۆپۆزیسیۆندا، هێز و توانای ئه‌و چینه به‌رینه بۆ جارێکی دیکه ته‌ریک بکه‌نه‌وه له‌و داواکاریه بنچینه‌یه‌ی هه‌یه‌تی. یانی دابین کردنی ژیانێکی یه‌کسانیخوازی بۆ کۆمه‌ڵگا، تا ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌و چینه به‌رهه‌مهێنه‌ره سه‌ره‌کیه‌ی نێو کۆمه‌ڵگا هه‌ست به نامۆبونی خۆی نه‌کات. چونکه ئه‌وه خودی ئه‌و چینه‌یه ڕۆژانه له نێو دنیای کار و به‌رهه‌مهێنانی پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کانی کۆمه‌ڵگادایه، به‌ڵام هه‌رچۆن ده‌بینیت، به شێوه‌یه‌ک به‌هره‌مه‌نده له ژیانێک که فریای هیچ شتێک ناکه‌وێت بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌کانی ڕۆژانه‌ی ژیانی خۆی و ماڵومنداڵی.
گۆاستنه‌وه‌ی ئه‌و هاتنه‌مه‌یدانه مه‌زنه بۆخۆی ده‌توانێت کۆی وڵاته‌کانی ناوچه‌که بگرێته‌وه و ڕیزی ملیۆنی خه‌ڵکی چه‌وساوه بهێنێته مه‌یدان دژی ده‌سه‌ڵات و سیستمی چه‌وسێنه‌ری مه‌وجود.
ئه‌مڕۆ: لێکدانه‌وه‌ی ئێوه بۆ ئه‌وه چیه، که له شوێنێکی وه‌ک میسردا(که ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی ٨٠ ملیۆنه و ته‌نیا ژماره‌ی ئه‌ندامانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و حیزبه هاوپه‌یمانه‌کانی له چه‌ند ملیۆنێک پترن و ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌زگاکانی پۆلیس و ئاسایش له ملیۆنێک پترن) که‌چی خۆپیشاندان و راپه‌ڕینی چه‌ند سه‌د هه‌زار که‌سێک، بووه‌ته مایه‌ی ئه‌و هه‌موو ترس و شپرزه‌ییه له ریزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا؟
تاهیر حه‌سه‌ن: له هه‌رچ شوێنێک که سنورێک دانراوه و خه‌ڵکێک له نێو ئه‌و سنوره‌دا ده‌ژی و ناوی لێنراوه میلله‌تێکی خاوه‌ن زمانی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن که‌لتوری سه‌ربه‌خۆ، ده‌بێت بزانین له نێو ئه‌و سنوره‌دا چ جۆره سیستمێک هه‌یه، ئاخۆ له‌وێدا ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی گرنگه یان شێوازی به‌ڕێوه‌بردنه‌که؟ ئاخۆ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری یان ده‌ره‌به‌گایه‌تی و کۆیلایه‌تی، هاوبه‌شی سه‌ره‌کی نین له‌وه‌ی که خاڵی گرنگ لایان ئاستی سه‌رخستنی قازانجی زیاتر و وه‌ده‌ستخستنی خۆشبژێوی زیاتره بۆ چینی حاکم و ده‌سه‌ڵاتدار؟ بێگومان له میسریشدا وه‌ک هه‌رچ وڵاتێکی دیکه‌ی جیهان به‌ده‌ر نیه له‌و دابه‌شکردنه چینایه‌تیه و بگره به‌ڕاده‌یه‌کی ته‌واو وه‌حشیانه‌ش زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌چه‌وسێنرێته‌وه به قازانجی سه‌رخستنی به‌رژه‌وه‌ندی زیاتر بۆ چینێک که که‌مایه‌تین له کۆمه‌ڵگادا. حوسنی موباره‌ک خۆی به‌ته‌نها نیه له سه‌رکردایه‌تی کردنی کۆمه‌ڵانی میسردا، به‌ڵکو وه‌ک هه‌ریه‌ک له وڵاتانی جیهان خاوه‌ن یه‌ک چینی سه‌ره‌کی سه‌ربه چینی سه‌رمایه‌دارن و هه‌رچی داموده‌زگای سه‌رکوتگه‌ر و په‌روه‌رده و ئابوری هه‌یه له ژێر چنگی خۆیان خستوه، ته‌نها به‌خاتری ئه‌وه‌ی درێژه به مانه‌وه‌ی ئه‌و سیستمه ناعه‌داله‌تیه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری بده‌ن. چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش چ شتێکیان نیه له ده‌ستی بده‌ن، بۆیه کاتێک وه‌خت و هه‌لومه‌رج له‌بار ده‌بێت بۆ هه‌ڵخراندنی به‌رپاکردنی شۆڕش دژی کۆی ستمهێک له‌سه‌ریانه، بێهیچ سڵکردنه‌وه‌یه‌ک، ڕیزی ملیۆنی خۆیان خۆبه‌خۆ ڕێک ده‌خه‌ن، بێگومان ده‌سه‌ڵات خۆی باش ده‌زانێت بۆ ده‌یان ساڵه به‌ری ڕه‌نجی ئه‌و چینهدهخوات و هه‌رچی شێوازی سه‌رکوتگه‌ری هه‌یه تاقیکردۆته‌وه دژی خواسته ڕه‌واکانی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش، هه‌ر ئه‌و هۆکاره‌یشه وا ده‌کات ده‌سه‌ڵات ترس و شپرزه‌یی ته‌واو به‌سه‌ریدا زاڵ بێت. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دژه ئینسانیانه کاتێک ده‌که‌ونه خۆیان و به‌ڵێنی به‌په‌له ده‌ده‌ن بۆ چاک سازی و گۆڕانی بارودۆخی زه‌حه‌متی سه‌ر شانی ده‌یان ملیۆن له ئینسانی به‌رهه‌مهێنه‌ر له کۆمه‌ڵگادا، که شۆڕش کردن هاتۆته به‌ر ده‌رکیان و ئیتر توانای ههڵخهلهتاندیان نه‌ماوه به په‌یمان و درۆ گه‌وره‌کانی چینی سه‌رمایه‌داری ده‌سه‌ڵاتدار.
ئه‌مڕۆ: به پێی لێکدانه‌وه‌ی ئێوه، ئه‌و ئاڵوگۆڕانه چی ده‌بن که دوای ئه‌م راپه‌ڕینانه به‌سه‌ر ئه‌م وڵاتانه‌دا دێن؟
تاهیر حه‌سه‌ن: ئاڵوگۆڕه‌کان هه‌رچۆنێک بن و به‌هه‌رچ نرخێک ڕابه‌رانی ئه‌م سیستمه سه‌رمایه‌داریه بیانه‌وێت ڕاستیه‌کانی ئه‌م به‌رپا بوونه ملیۆنیه‌ی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش په‌رده‌پۆش بکه‌ن، هیچ له‌و ڕاستیه ناشارێته‌وه که ئیتر ئه‌مه یه‌ک شۆڕشی چینایه‌تیه و سه‌ر به چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کۆمه‌ڵگایه. ناتوانین بڵێین دوای ئه‌م ئاڵوگۆڕانه ئیتر ژیانی ئه‌و چینه‌ی چه‌وساوه‌ته‌وه له کۆمه‌ڵگادا ده‌چێته قۆناغێکه‌وه مه‌ینه‌تیه‌کانی سه‌رشانیان کۆتایی پێدێت. هه‌ر ئێستا ده‌یان حیزبی به‌ناو ئۆپۆزیسیۆن له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه جڵه‌وی ڕاپه‌ڕین به‌ده‌ستی خۆیه‌وه بگرێت و خۆی به ڕابه‌ری ئه‌و هاتنه مه‌یدانه مه‌زنه به‌یان بکات، بێگومان کۆی ئه‌حزابی ئۆپۆزیسیۆن سه‌ر به باڵی لیبراڵی بۆرژوازی جیهانی و ناسیۆنالیستی و دینین. به‌داخه‌وه ئه‌و چینه به‌رینه‌ی کۆمه‌ڵگا هێشتا خاوه‌ن ئاسۆیه‌کی سیاسی ڕۆشن نیه بۆخۆی و ئایندهی، ئه‌م چینه هێشتا نه‌یتوانیه‌وه ببێت به خاوه‌ن حیزبێکی پێشڕه‌و که خزمه‌ت به بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی بکات(دیاره ئه‌وه‌ش هۆکاری خۆی هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتی سیستمی سه‌رمایه‌داری که‌مته‌رخه‌م نه‌بوه له‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی چه‌ندین ساڵه ده‌یکات دژی سیستمێکی سۆسیالیستی و ئه‌وه‌ی له سۆڤیه‌تی جاران هه‌بوو، به‌ناو کردنی وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و دواجار کۆتایی هاتنی و بۆ ئه‌به‌دیش له گۆڕنانی. ده‌رچون له‌و پڕوپاگه‌ندانه هه‌روا کارێکی ئاسان نیه که بۆ ماوه‌ی 70 ساڵ زیاتر به ناوی بلۆکی کۆمۆنیستیه‌وه ده‌ناسێنرا به کۆی جیهان.) خاڵێکی دیکه که ڕاستیه‌کان زیاتر ڕوون ده‌کاته‌وه خودی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری جیهانیه له‌وه‌ی که ته‌نها ئه‌م سیستمه‌یه ده‌توانێت بۆ ژیانی گشتی کۆمه‌ڵگا گونجاو بێت و توانای خۆ ڕاگرتنی هه‌بێت به‌رانبه‌ر قه‌یران و کێشه گه‌وره‌کان که ڕوبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه. ڕاپه‌ڕینی سه‌دان هه‌زاری چینی کرێکار له دنیادا ئه‌و ڕاستیه نیشان ده‌دات که ئه‌م نیزامه چه‌وسێنه‌ره به که‌ڵکی ژیانی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا نایه‌و ته‌نها به‌قازانجی چینێکی مشه‌خۆری کۆمه‌ڵگا ته‌واو ده‌بێت، که که‌مینه‌ن له کۆمه‌ڵگادا.
ده‌کرێت بڵێین ئاڵوگۆڕه‌کان به هێنانه مه‌یدانی فره حیزبیه‌کی بۆرژوا ناسیۆنالیستی و دینی بێت له ناوچه‌که‌دا، له ژێر په‌رده‌ی ورچهرخان به‌ره‌و لیبراڵیزم و دیموکراسی بۆرژوازی و ئازادی و هه‌ڵبژاردنی ئازادانه ته‌واو ببێت. به‌ڵام ئاخۆ له‌و جۆره وه‌رچه‌رخانانه‌دا ده‌توانرێت کێشه سه‌رکیه‌کانی چێنی کرێکار و به‌رهه‌مهێنه‌ری سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌ر ببێت؟ یان ده‌توانین بڵێین نیزامی سه‌رمایه‌داری جیهانی ده‌خوازێت چیتر ده‌سه‌ڵاته تاک ڕهویهکان نه‌مێنن و له جێگایاندا وه‌ک عێراقی فره حیزبی تائیفی و بۆرژوازی که بوون به‌بار به‌سه‌ر چینی کرێکار و خه‌ڵکی ئازادیخوازه‌وه، جێگا‌و ڕێگای ئاڵوگۆرهکان دیاری بکات له ناوچه‌که‌دا و مۆدێلێکی نوێ له ڕێبازی لیبراڵیزمی بۆرژوازی تێدا جێبخات. دیسان ده‌که‌وینه نێو پرسیارێکی دیکه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئاخۆ نیزامی سه‌رمایه‌داری تا چ کاتێک ده‌توانێت خۆی له‌سه‌رپێ ڕابگرێت له شێوازی ئاڵوگۆڕ کردن به ده‌موچاوه‌کان و مانه‌وه‌ی کێشه‌کانیش هه‌ر وه‌ک خۆیان، یانی قازانج خۆری له‌لایه‌ن چینی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه و گرانی بازاڕ و بێ‌کاری و سه‌پاندنی سیستمی بازاڕی ئازاد به‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی کۆمه‌ڵگادا؟
ئه‌مڕۆ: ئه‌گه‌ری روودانی ئه‌و جموجوڵانه له کوردستاندا تا چ راده‌یه‌که؟ له‌و رووه‌وه چ لێکدانه‌وه‌یه‌کتان بۆ په‌رچه‌کرداری خه‌ڵکی کوردستان و هێزه سیاسییه‌کان(ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن) سه‌باره‌ت به‌و جموجوڵانه هه‌یه؟
تاهیر حه‌سه‌ن: ئه‌م هاتنه مه‌یدانه به ڕابه‌رایه‌تی چینی سته‌ملێکراوی کۆمه‌ڵگا، نه‌ک هه‌ر ده‌بێت به ئه‌زمونێک بۆ خه‌ڵکی کوردستان، به‌ڵکو له کۆی جیهانی سه‌رده‌مدا به‌یه‌کێک له وه‌رچه‌رخانه مه‌زنه‌کان ده‌ژمێردرێت. بێگومان کوردستانیش وه‌ک هه‌ریه‌ک له وڵاتانی به‌ناو جیهانی سێه‌م و دنیا، بێبه‌ش نیه له‌وه‌ی که سه‌ر به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مان سیستمی جیهانی نیزامی سه‌رمایه‌داریه. ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیزمی کوردی به شێوازێکی زۆر سته‌مکاریانه هه‌میشه ڕوبه‌ڕووی داخوازیه جه‌ماوه‌ریه‌کانی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستان بوه‌ته‌وه. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه هیچ کات له خه‌می پاراستنی به‌ها ئینسانیه‌کانی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشدا نه‌بوه و ناشبێت، چونکه ئه‌و قازانجی خۆی له‌و جۆره هه‌ڵسوڕانه‌دا ده‌بینێته‌وه، هه‌ر ئێستا له کوردستاندا کێشه‌ی بێ‌کاری و گرانی بازاڕ و فه‌سادی ئیداری و دزینی سامانی گشتی کۆمه‌ڵگا به‌هوو مانایه‌ک بوونی هه‌یه. ئاستی ناڕه‌زایه‌تیه‌کی زۆر له نێو شه‌قامی کوردی‌دا هه‌یه دژی ده‌سه‌ڵاتی حاکم. هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودی ده‌سه‌ڵات. به‌ڵام یه‌ک شتی زۆر گرنگ هه‌یه ئه‌ویش ئه‌و جۆره له ئیدیعا و کارکردانه‌ی که سه‌رانی ئه‌حزابی ئۆپۆزیسیۆن ده‌یکه‌ن، که گوایه ئه‌مان بێنه سه‌ر حوکم ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی باش ده‌بێت و کۆتایی به گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی ئیداری ده‌هێنن. ئه‌م جۆره پڕوپاگه‌ندانه، هیچ ڕاستیه‌کیان تێدا نیه‌و ته‌نها ده‌توانێت بۆ جارێکی تر خۆڵ بکه‌نه‌وه به‌سه‌روچاوی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشدا. باڵی موعارز له کوردستاندا پێک هاتوه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌حزابی ئیسلامی سیاسی، که ئاسۆیه‌کی یه‌کجار تاریک و دژی ئازادیخوازیان پێیه بۆ چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش له کوردستاندا. بۆیه ده‌بێت خه‌ڵکی ناڕازی له کوردستاندا خۆیان نه‌به‌ستنه‌وه به‌و هاتوهاوهرهی ئه‌م باڵی ئۆپۆزیسیۆنه که ئیدیعای بۆ ده‌که‌ن. چونکه ئه‌وه خه‌بات و ڕیزی یه‌کپارچه‌ی خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی کۆمه‌ڵگا خۆیه‌تی ده‌توانێت ڕزگاری ببێت له کۆی سته‌مێک له سه‌ریه‌تی، نه‌ک له‌وه‌ی ئه‌م حیزبه حاکمانه هێشتا ناسیۆنالیست و کورد په‌روه‌ر نین، نه‌خێر به کۆی گشتیان چ ده‌سه‌ڵاتی حاکم و چ باڵی ئۆپۆزیسیۆن له کوردستاندا به شوێن مانه‌وه‌ی پایه سه‌ره‌کیه‌کانی ده‌وڵه‌تی بۆرژوازیهوهن و هیچ کات ئاماده‌ش نین بێن ئایندهی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان یه‌کلای بکه‌نه‌وه. کاریگه‌ری ئه‌م ئاڵوگۆڕانه هه‌ر ئێستا دیاره به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانه‌وه که نه‌ک به‌رهه‌می ئه‌م چرکه ساته بێت به‌ڵکو به‌رهه‌می دوو ده‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی حاکمه له کوردستاندا.
ئه‌مڕۆ: به رای ئێوه ده‌بێ خه‌ڵکی کوردستان چ وانه و ئه‌زموونێک له‌و جموجوڵانه وه‌ربگرن؟
تاهیر حه‌سه‌ن: ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی چه‌وساوه و ئازادی خوازی کوردستان ده‌خوازن وانه‌و ئه‌زموون له ڕاپه‌ڕینی ملیۆنی چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی تونس و میسر وه‌ربگرن، ده‌بێت باش لایان ڕوون بێت، ئه‌وه‌ی له‌وێ ڕویدا له نه‌بوونی ئه‌و ئامانجه‌وه نه‌بوه که ده‌سه‌ڵات نیشتمان په‌روه‌ر و ناسیۆنالیزم و پارێزه‌ری دینی ئیسلام
نه‌بوه، به‌ڵکو ڕێک به پێچه‌وانه‌وه، یانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌و وڵاتانه‌و له کۆی دنیاشدا سه‌ر به چینی سه‌رمایه‌داری کۆمه‌ڵگایه
و هه‌رچی به‌ری ڕه‌نج و ماندوبونیان هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و چینه‌وه دزراوه. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و چینه ڕاپه‌ڕیوه‌ی کۆمه‌ڵگا نه‌شگات به خواسته مه‌زنه‌کانی خۆی و نه‌توانێت کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسانی خواز به‌یان بکات، بۆخۆی وانه‌و ئه‌زمونێکی مه‌زنه بۆ ئاینده‌یه‌کی داهاتووی، که به چ جۆرێک کاتێک هێز و ئیراده‌ی ملیۆنی خۆی ڕێک ده‌خات ده‌بێته چ دیوارێکی پۆڵایین که هیچ هێزێکی سته‌م گه‌ر ناتوانێت تێکی بشکێنێت.
خۆ په‌روه‌رده کردن به وانه و ئه‌زمونی ڕابردووی چینی کرێکار له شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 1917 ی روسیا پێویستیه‌کی گرنگه بۆ به‌رپاکردنی جارێکی دیکه‌ی شۆڕشی سۆسیالیستی، گه‌ڕانه‌وه بۆ خۆ په‌روه‌رده کردن به تێگه‌یشتنه‌کانی ڕابه‌رانی چینی کرێکاری جیهانی مارکس و ئه‌نگلس و لینین که ده‌توانرێت ئیلهامی خۆ ته‌یار کردنی مه‌زن بێت دژی کۆی سته‌می نیزامی سه‌رمایه‌داری جیهانی. ده‌کرێت بۆ چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی ئێران و عێراق و کوردستانیش کاری سه‌رده‌م بێت، چونکه ئه‌و چینه مه‌زنه بۆخۆی ئاڵوگۆڕی سه‌ره‌کی بینیوه له نێوخۆی وڵات‌دا و ده‌موچاوی یه‌ک سه‌رکرده ته‌واو بوه و ئێستا ده‌موچاوی فره سه‌رکرده هه‌یه و ئه‌زمونی کردوه له ڕوی کرداریه‌وه، به‌ڵام ئاستی ژیان و گوزه‌رانی ملیۆنی چینی کرێکار تا دێت به‌ره‌و خراپی و هه‌ڵدێری زیاتر ده‌چێت. بێجگه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێران که له دوای شۆڕشی مه‌زنی چینی کرێکار و خه‌ڵکی ئازادیخواز، ساڵی 1979 وه کردی دژی ڕژێمی شا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات که‌وته ده‌ستی ئاخونده‌کانی ئیسلامی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی یه‌ک حیزبی ئیسلامی سیاسی بۆرژوازی سه‌پێنرایه‌وه، به‌سه‌ر کۆی خواسته ڕه‌واکانی خودی چینی کرێکار و ئازادیخوازانی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌دا.
له هه‌رچ ئاڵوگۆڕێکی دیکه‌دا ئه‌گه‌ر هاتنه مه‌یدان به قازانجی ڕیزی ملیۆنی چینی کرێکار ته‌واو نه‌بێت له‌م وڵاتانه‌دا ، ده‌بێت ئه‌و چینه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ی کۆمه‌ڵگا، بۆ ده‌ورانێکی دوور باجی هه‌ڵه‌ی خۆی بداته‌وه(مه‌به‌ستم عێراق و ئێرانه لێره‌دا، ئه‌گه‌ر ده‌ستیان بۆ به‌رپاکردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی برد دژی ده‌سه‌ڵاتی مه‌وجود)، چونکه بۆرژوازیهت و ئه‌حزابی به‌ناو ئیسلامی و ناسیۆنالیزمی، هه‌میشه ئه‌وه‌نده ئه‌زمون و وانه‌ی وه‌رگرتوه له ڕابردو، که بتوانێت خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت بۆ ژێر قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی. بۆیه تاکه ئه‌زمون هه‌بێت بۆ چینی کرێکاری عێراق و کوردستان و ئێران، به‌رپاکردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاسۆدار به پایه ئه‌ساسیه‌کانی سۆسیالزمی زانستیه، یانی له ڕیشه‌کێشکردنی ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت و دانانی ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌ندارێتی گشتی بۆ کۆمه‌ڵگا، باشترین و گونجاوترین ڕێگاچاره‌یه.
ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ - ٢\٢\٢٠١١
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست