نا بۆ دەستوورێكی حیزبی

Sunday, 28/06/2009, 12:00


ئێمە وەك كۆمەڵێك رۆژنامەنووسی شاری هەولێر نیگەرانی خۆمان لە هەمبەر خێرا تێپەڕاندنی دەستووری هەرێمی كوردستان دەردەبڕین، پێمانوایە ئەوە جگە لە دوا پەلەقاژەی پەرلەمانێكی ئێكسپایەر لەپێناوی بەجێگەیاندنی بەرژەوەندی تەسكی هەندێك حیزب هیچی دیكە نییە، ئەوەی جێگەی سەرنجی ئێمەیە سازشكردنی هەندێك حیزبی دیكە جگە لە پارتی و یەكێتی كە ئەندامیان لە پەرلەماندا هەیە و چاوەڕێ دەكرا بەرامبەر ئەم ئەم دەستوورە دیراسە نەكراو و لاوازە هەڵوێستیان هەبێت، بەڵام ئەوانیش بۆ هەندێك مەرامی حیزبیی و ئایدۆلۆژیی خۆیان جارێكی دیكە ماهیەت و دڵسۆزی ئەوانی بۆ كوردستان خستە ژێر پرسیارەوە، هەرچەندە ئێمە دەستوور بە دۆكیۆمێنتێكی گرنگ دەزانین بۆ دابینكردن و پاراستنی ماف و ئازادییەكانی مرۆڤ و لە كوردستاندا هەبوونی دەستوورمان پێ باشترە لە نەبوونی،بەڵام دەبێت دەستوور پرۆژەیەكی نیشتیمانیی سەرتاسەری بێت و زۆر بە وردی دیراسە بكرێت، دەبێت هەموو پێكهاتەو نەتەوە و چین و توێژەكانی كوردستان گفتوگۆی لەسەر بكەن و پێشنیازی خۆیانی بۆ بكەن.
بەڵام پەلەكردنێكی وەها سەیر لە ئێستادا كە وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی كوردستانە و ئەو ناوەرۆكە لاوازەی دەستوور توشی شۆكی كردین، بۆیە ئێمە بە هەموو شێوەیەك رەتی دەكەینەوە و داوا لە تەواوی دڵسۆزانی كوردستان و هاووڵاتیانی بەشەرەف دەكەین كە بە (نەخێر) دەنگ بەو دەستوورە بدەن كە تەنیا لە پێناو هاتنەدی خواستە تەسكەكانی هەندێك حیزب نووسراوە و تەواوی خواستەكانی هاووڵاتیانی كوردستانی فەرامۆش كردووە. ئێمە وەك رۆژنامەنووسانی هەولێر بە ئەركێكی نیشتیمانی و نەتەوەیی دەزانین كە بە(نەخێر) دەنگ بۆ دەستوور بدرێت.


ناوەكان:
1- هەڵگورد سەمەد
2- ئیبراهیم عەلی
3- چیمەن ساڵح
4- فەرهاد مەلا حەسەن
5- عبدالقادر حمدامین
6- بورهان قادر
7- بەختیار سەعید
8- مەسعود عبدالخالق
9- عەلی سدیق
10- كامەران محمد
11- دەشتی سەباح
12- لەنجە عبدالله
13- سامان بەشارەتی
14- نیاز عبدالله
15- فەرمان سادق
16- بنار مام خاڵۆ
17- دیار عزیز شەریف
18- نزار گزالی
19- نامۆ عبدالله
20- رێبین فتاح
21- داهێن هاشم روستم
22- مەسعود زیلان
23- ئاوارە حمید
24- ئاری ئازاد
25- هەژار ئەنوەر
26- ئەمیر ئەبوبكر
27- مەریوان ملا حسن
28- ئار ام شێخ وەسانی
29- دڵشاد هەرتەلی
30- ئاری غازی
31- نەجات ئەحمەد
32- بێوار چۆمانی
33- تەنیا كوردی
34- هێمن بابان
35- هێمن مامەند
36- ساڵح قادر
37- نەجیبە محمد
38- مەحمود یاسین كوردی
39- سۆران عزیز
40- شوان سدیق
41- دەشتی بەرزەواری
42- هێمن محمد
43- سۆران بەهادین
44- سەرباز عبدالرحمن ئەحمەد
45- مەولود ئافەند
46- بەشدار عەلی
47- شكار ئەحمەد
48- محمد عزالدین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە