په‌یامێک بۆده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان‏

Thursday, 21/04/2011, 12:00




به‌شی یه‌که‌م:
ماوه‌یه‌کی زۆره‌ خه‌ڵکی ئه‌م هه‌رێمه‌ له ‌ژێر ده‌ســــه‌ڵاتێکی فاشی و دیــکتاتۆرو ئه‌نفالچی ڕاپه‌ڕیووه‌ هه‌زاران شــه‌هید وڕۆڵه‌ی ئه‌م وڵاته‌ خوێنی خۆیان به‌خشـی له ‌پێناو هه‌نـــاسه‌یه‌ک ئازادی ،له‌ پێناو فه‌راهه‌مکردنی سیسته‌مێکی دیموکراسـی هاوچه‌رخ ،له ‌پێناو دواڕۆژێکی بــــاش بۆخۆیان و نه‌وه‌ی دوای خۆیان ،له‌ پـێناو کوردستانێکی ئازاد و دوور له ‌کوشتنی تاکی کورد و کوشتنی ئیراده‌ی ‌تــــــاک‌،
له ‌پێناو شه‌ره‌فی کوردایه‌تی ،ئه‌مانه‌و ده‌یان هیوای تاکی کوردی ئه‌م هه‌رێمه....!‌
پاش ڕوخانی ئه‌م ڕژێمه‌ دیکتاتۆره‌ ئێوه‌ کارتان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئـــــه‌و هیواو مافانه‌ی تاکی کورد نه‌کرد، ئێوه‌ هه‌ڵسان به‌ زۆر خۆتان به‌سه‌رئه‌م خــه‌ڵکه‌ ڕه‌ش وڕووته‌ سه‌پاند هه‌موو جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتتان بۆخۆتان قۆرغ کرد کوردستانتان دابه‌ش کرد به‌سه‌ر خۆتان هه‌ربه‌وه‌ش نه‌وه‌ستان شه‌ڕێکی ناوه‌خۆتان هه‌ڵگیرساند که ‌خۆتان ناوتان ناوه‌ شه‌ڕی براکوژی زیاتر له‌ (5000) گه‌نـــجی ئه‌م وڵاته‌تان به ‌کوشت دا پاش ئه‌مه‌ خه‌ڵکی چاوه‌ڕوانی چیتان لێبکات ؟لــه‌پاش ئـــــــه‌م شه‌ڕه‌ خوێناویه‌ که‌ گومان له‌وه‌دانیه‌ خودی (مســـــــعود بارزانی و جــــــه‌لال تاڵه‌بانی) به‌رپرسیاری یه‌که‌می ئه‌م ڕووداوه‌ خوێناویه‌بوون به‌ڵام له‌وتاره‌کانتاندا ئاماژه‌ به‌و وته‌کۆمیدیه‌ ده‌ده‌ن (نابێ جارێکی تر خوێنی کورد به‌ده‌ستی کورد سووربێت)ئه‌م ڕسته‌یه‌ به‌و مانایه‌ دێت که‌ئێوه نین ده‌ستان به‌خوێنی کورد سوره‌ به‌ڵکو خه‌ڵکه‌که‌ خۆی بوو له‌ هه‌مان کاتدا وه‌ک پــــــــــاساوێک دێننه‌وه‌‌ بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی که‌یاسا
له‌کاری کوشتن خۆش نابێت جگه‌ له‌مه‌ سه‌دان هاوڵاتی ئه‌م هه‌رێمه‌ که‌م ئه‌ندام وسه‌دان دایک جگه‌رسووتاوبوون ئێوه‌ نه‌ک هه‌ر ئاماده‌ نیین به‌رامبه‌ر ئه‌و کوشتار و تاوانه‌ نــــــــامرۆییه‌وه‌ ڕووبه‌ڕوی دادگایه‌کی عادیلانه‌ ببنه‌وه‌ به‌ڵکو ئاماده‌نین موچه‌ی شه‌هیدانه‌و که‌م ئه‌ندامانه‌ش بۆ قوربانیانی ئه‌م کاره‌ساته‌ ببڕنه‌وه‌ پاش ئه‌مه‌ خه‌ڵکی بیری له‌وه‌ نه‌کردوه‌ له‌دژی ئێوه‌ ڕاپه‌ڕێ به‌شێوه‌یه‌کی عاتیفیانه‌ ئه‌مان وت بابه‌ ده‌سه‌ڵات هێشتا ساوایه‌ باچانسێکی پێده‌ین به‌شکه‌م ژیانی ئه‌م خه‌ڵکه‌ ڕه‌ش و ڕووت و داماوه‌ تۆزێک به‌ره‌و خۆش گوزه‌رانی بچێت هه‌ر چۆنێک بێت خۆ کورده‌که‌ له‌ده‌سه‌ڵاته‌ جگه‌ له‌مه‌ش ترسی دوژمنانی ده‌ره‌وه‌مان له‌سه‌ر بوو،له‌پاش ڕووخانی ڕژێمی گۆڕ به‌ گۆڕله‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئیدی هیچ ترسێکی ده‌ره‌کی له‌سه‌ر کورد نه‌ما ئێوه‌ ده‌بوایه‌ دوای ڕوخانی ئه‌م ڕژێمه‌ گه‌ر هیچ شتێکتان بۆ کورد پێ نه‌ده‌کرا، گه‌ر هیچ شتێکیشتان بۆکورد به‌ ڕه‌وا نه‌ئه‌بینی ئاو و کاره‌باتان بۆکورد دابین کردبا ،ئه‌وه ساڵی‌ 2011 یه‌ کوردستان بێ کاره‌بایه‌ پاش حوکمکردنی 20 دانه‌ ساڵه‌تان خه‌ڵکی تاقه‌تی به‌سه‌رچوو لێتان 20ساڵه‌ ئێوه‌ له‌سه‌ر گیرفانی ئه‌م خه‌ڵکه‌ بێ نازه‌ ئه‌ژین باشترین ژیان بۆ خۆتان و سه‌خترین ژیانتان بۆتاکی کورد ده‌سته‌به‌ر کردوه‌‌ دامو دازگاکانتان گه‌نده‌ڵن ،له‌بودجه‌شمانا شه‌ریکن ،کاره‌باتان تایبه‌ته‌ ،ئاوتان تایبه‌ته‌ ،سه‌یاره‌تان تایبه‌ته‌، کۆمپانیاکانتان تایبه‌ته‌ ،پزیشکتان تایبه‌ته، خوێندنتان تایبه‌ته‌،‌ هه‌موو شتێکتان تایبه‌ته‌ ،بڕۆن بڕۆن بۆهه‌ساره‌یه‌کی تایبه‌تیش ژیان له‌ناو ئه‌م خه‌لکه‌ سه‌خته‌ ده‌تخوا بڕۆن به‌رۆکمان به‌رده‌ن بیر له‌چاکسازی مه‌که‌ن ،چاکسازیتان پێناکرێ ئاخر دیموکراسی خۆمانای حوکمی گه‌ل نه‌ک حوکمی بنه‌ماڵه‌،،،،،،......!!!!!؟
زۆر به‌داخم بۆ گه‌له‌که‌م،زۆر به‌داخم بۆ وڵاته‌که‌م ئاخر له‌کوێی دونیای دیموکراسی هه‌یه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتێک هه‌بێت به‌خۆی بڵێ دیموکراسی و 20 دانه‌ ساڵ کورسی ده‌سه‌ڵات چۆڵ نه‌کات؟ مونافسه‌کانیشی به‌ده‌ستی ده‌ره‌کی و خائین له‌ قه‌ڵه‌م بدات؟ ئاخر له‌کوێی جیهانی دیموکراسی هه‌یه‌ سه‌رۆک به‌خۆی بڵێ دیموکراس به‌ڵام به‌رپرسی هه‌موو دام وده‌زگاکانی حوکومه‌ته‌که‌ی به‌ده‌ر نه‌بن له‌کوڕه‌کان و خانه‌واده‌ وعه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه‌و خێڵه‌که‌ی؟ باشه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌بێ له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکا ‌دیموکراسی ترو چاکسازی ترو پێشکه‌وتوتر بێت 20ساڵ حوکمی گه‌ل بکات و خه‌ڵک ده‌نگی پێ بدات؟ هه‌موومان باش ده‌زانین له‌م وڵاته‌ دیموکراسیانه‌ ده‌سه‌ڵات داران ته‌نها ته‌مه‌نی مانه‌وه‌یان له‌ده‌سه‌ڵات 4 ساله‌ به‌ ده‌گمه‌ن ده‌گاته‌ 8 ساڵ گه‌ر بشگاته‌ 8ساڵ گه‌نده‌ڵترین ده‌سه‌ڵاتی ده‌بێت له‌ حوکمرانی وڵاتدا ، چونکه‌ ئیراده‌ی گه‌له‌که‌ی له‌ بیرده‌کات و دیموکراسی په‌ک ده‌خات ئه‌مەش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وروپا زۆربه‌ی داخوازیه‌کانی تاک به‌تاکی گه‌له‌که‌ی جێبه‌جێ کردوه‌، چ جای ده‌سه‌ڵاته‌ تاریخیه‌که‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ که‌ 20 ساڵه‌ حوکمی ئه‌م هه‌رێمه‌ خێرله‌خۆ نه‌دیوه‌ ده‌کات...!!!!

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە