ڕوون كردنەوەیەك لەفەوجى یەكى دەربەندیخانى پاسەوانى سنور بۆهەمولایەك
Thursday, 30/04/2009, 12:00
كەسێك بەناوى ێباح على قارەمان لەبەروارى 30 -4 -2009 لەسایتى كوردستان پۆست بابەتێكى بڵاوكردۆتەوە كەپاسەوانانى سنور بۆیان نیە سەیرى كەناڵى KNN بكەن گوایە پاسەوانێكى سنور لەمەرزى پەروێزخان پەیوەندى پێوە كردووە . ئەوتۆمەتانەى دراوەتە پاڵ هێزى پاسەوانانى سنور و بەرپرسى گشتى پاسەوانانى سنور دوورە لەڕاستیەوە هیچ كاتێك سەیركردنى میدیاى ئازاد لەپاسەوانانى سنور قەدەغە نەكراوە یەكێكى دیكە لەتۆمەتەكانى وەرگرتنى موبایلە لەپاسەوانانى سنور ئەمەش زۆر دوورە لەڕاستیەوە تەنها بۆپاراستنى ئەمنى ولەكاتى دەوامى فەرمى موبایلەكانیان لێ وەردەگیرێت ولەلاى كەسى یەكەمى مەخفەر دادەنرێت وئازادن هەركاتێك پەیوەندى بەكەس وكاریانەوە بكەن
تێبینى / بەڕێز عەمید ئەحمەد دسكەرە دەرچووى پەیمانگای هونەرى بەغدادە لەساڵى 1980 نەك كەسێكى نەخوێندەوار .
بۆیە لەكۆتایدا دەڵێین بەرى خۆر بەبێژن ناگیرێت
نقیب / هێرش شێرزاد
لەفەوجى یەكى دەربەندیخانى پاسەوانى سنور
30 /4 /2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست