کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


کورد و عه‌ره‌ب له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ به‌رانی هۆلندا مانیان گرت

Friday, 11/05/2012, 12:00



 
 
په‌نابه‌رانی عێراقی (کورد و عه‌ره‌ب) له‌ هۆلندا له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچ به‌ران له‌ کۆمه‌ڵگای(TER APEL)مانیان گرت و مانگرتنه‌که‌شیان درێژه‌ ده‌کێشێت تا وه‌لام وه‌رنه‌گرن هه‌موشیان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن ئه‌مه‌ هه‌موی سایسه‌تی سه‌قه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم و عێراقه‌‌ که‌ له ‌سه‌ریان به‌جێماوه‌ و ئێستا گیرۆده‌ی بون ، شایانی باسه‌ ئه‌م مانگرتنه‌ خه‌ریکبو به‌ره ‌و ئاقاری خراپ دا براوات وه‌ک مزاهه‌ره‌یه‌کی نادروست به‌لام ئه‌وه‌بوو دوای ئه‌وه‌ی که‌ وه‌زیری کۆج و کۆج به‌رانی هۆلندا هاته‌ده‌ره‌وه‌ و و وتو وێژیان له‌گه‌ل کردن که‌مێک خاو بونه‌ته‌وه ‌و ئێستا خێمه‌یان هه‌لداوه‌ و شه‌ویش له‌وێ ده‌مێننه‌وه ‌و ده‌خه‌ون هه‌رچه‌نده‌ باران و سه‌رما‌یه‌کی زۆر ته‌نگی پێهه‌ڵجنیون ‌به‌لام به‌ڵێنی مانه‌وه‌یان داوه‌ تا وه‌لامی دروست وه‌رنه‌گرن مانگرتن ناشکینن ، داواکاریه‌کان ئه‌مانه‌ن ::
هه‌ندێک له‌ په‌نابه‌ران چه‌ندین ساڵه‌ ئیقامه‌یان هه‌یه ‌و لێیان سه‌ندراوه‌ته‌وه‌‌ که‌ ناوی قیقامه‌ی(D)یه‌ ئێستا بێ ماڵ و پاره ‌و جێگاو رێگان هه‌رجه‌نده‌ دبلۆمی زمان و ئۆپلایدنیشیان هه‌بوه‌ داواکارن ئیقامه‌کانیان بده‌نه‌وه‌ ، هه‌ندێکیشیان هه‌ر مافی په‌نابه‌رێتیان ره‌ت کراوه‌ته‌وه‌ و داوا ده‌که‌ن که‌ په‌نخه‌ مۆره‌کانیان هه‌ڵبگیرێت تا هۆلندا جێ بهێڵن و بجنه‌ وولاتێکی تر دوای مافی په‌نابه‌ریتی بکه‌ن ،ئه‌گه‌ر په‌نجه‌ مۆریان هه‌ڵنه‌گیرێت ئه‌وا ده‌نێردرێنه‌وه‌ بۆ هۆلندا و ئه‌مانیش له‌ زیندان ماوه‌یه‌ک ده‌یان هێڵنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر په‌نجه‌مۆریان هه‌لناگیریت با ئیقامه‌یان بدرێتێ ، داواکاریه‌کی تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ندێک له ‌په‌نابه‌ران پێش ئه‌وه‌ی بێنه‌ هۆلندا له‌ چه‌ند وولاتی تر بوون دواتر مافی داواکاریان ره‌ت کراوه ‌ته‌وه ئێستا هاتونه‌ته‌ هۆلندا داواکارن نه‌یان گه‌رێننه‌وه‌ ئه‌و ولاته‌ی که‌یه‌که‌م په‌نجه‌ مۆری تیاکراوه‌.
ولاتی هۆلندا ئێستا بۆ وه‌رگرتنی پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی زۆر سه‌خت بوه‌ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ دوو هۆکار یه‌که‌میان سه‌رکرده‌ کانی کورد و عه‌ره‌ب هه‌میشه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ‌ده‌که‌ن که‌ عێراق ئازاد و بێ گرفته‌ له‌ کاتێکیشدا رۆژنیه‌ ته‌قینه‌‌وه‌ نه‌بێت و هه‌والی گیان له‌ده‌ستدانی گه‌نجانی نه‌بستین که‌ له ‌به‌ر نه‌بونی و بێ ژیانی مه‌رگیان هه‌ڵبژاردوه‌ ، هۆکاره‌که‌ی تریش ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌مان هه‌لگری (دینی ئیسلام)ن "هۆلنداش ده‌یه‌وێت سیاسه‌تی بگۆرێت تا که‌مترین ئیسلامی بێته‌ ناو ولاته‌وه‌ تا له ‌داهاتو دا رێژی به‌ دوا که‌وتوانی دینی ئیسلام زیاتر نه‌بێت .

[email protected]
تیبینی:: ئه‌وه‌ش لینکی یه‌کێک له‌ که‌ناله‌ ئاسمانیه‌کانی هۆلندایه‌ که‌ باسی لێوه‌ده‌کات .
http://www.youtube.com/watch?v=lZTliQfkp_c&feature=share


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە