کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە پشت ئەو ئەزمونەى سەركردەكانمان باسى ئەكەن چى هەیە

Friday, 01/04/2011, 12:00





حەزەكەم بە پەندێكى كوردى دەس پێ بكەم كە دەڵێ{ئەگەر دوكەڵ هەبێ ئاگریش هەیە}ئێمەش لەووڵاتێكاین كە پرە لە دوكەڵ كە تائێستا نەمان توانیوە دەمام كەكان فڕێ بدەین وچاومان بكەینەوەو بۆ ئەو دیو بڕوانین ئاخۆ لەپەنا ئەم دوكەڵە چ ئەزمونێك هەیە كە جەنابى سەرۆكى هەرێم و سەرۆك كۆمار بنێشتى سەر زمانیانە، من ئەپرسم ئایا كاتى هاتووە ئاگرەكە ببینین..!؟ یا نابێ باسى ڕبردو و مێژوو بكەین و تەنها وەك مرۆڤە قەدەریەكان بڵێین ئەبوایە ئەم ئاگرە هەڵگیرسابایەو ئێمەى لە دوكەڵ بخنكاندایە، یان بوێرانە سەرى مارەكە بدۆزینوە كە ئێسا كلكى لەهەموو شوێنێكى ئەم كوردستانەیە كە پێشت پیانا بێ شەرمانە پیًتەوە بدا.، من دیسان ئەپرسم ئایا شۆڕش لەدواى ئاش بەتاڵ وڕێكەوتنامەى جەزایرى 1975 چۆن ژیایەوە، ئەى كارەساتى هەكارى وكوژرانى نزیكەى 600 شەش سەد ڕۆڵەى ئەم ووڵاتە كێ لێى بەر پرس بوو، یاكوژرانى ابڕاهیم عەزۆو 33 سى و سێ لە هاوڕێكانى لە ناوچەى بادینان كێ لێى بەر پرسبوو.، یان بەرەى {جود}جبهە وتەنیە دیموكراتیە كێ بوون و لێدانى مەڵبەندى 4 چوارى {ى.ن. ك} لە دۆڵى بالیسان وشەڕى پشت ئاشان كێ لێى بەر پرس بووە جگە لە سە د ان شەر ِو كوشتار ى تر ، چۆن ئەكرێ ئەمانە بە ئەزموون وشانازى ناو ببرێن و بێ ئەوەى ڕاسیەكە ڕوون بكرێتەوەو تاوان بارى سەرەكى بدرێتە دادگا.، ێدام حسێن لەسەر تاوانكارى درایە دادگا، ئەى سەرانى ئەم تاوان كاریە بۆ ڕبردوویان بە ئەزموون ئەزانن!! من كۆمەڵێ پرسیارم هەیە ئاخر بەڕیز سەرۆكى هەرێم ئەڵێ كەمینەو ئەزمونمان. بە ڕێزەكەم تۆ كوڕى پیاوێكى كە مەلامستەفاى نەمرى ناوە ئەم نەمرە كەشۆڕشى هەرەس پێ هێنا نزیكەى 100000سەدهەزار پێشمەرگەى لەگەڵ بوو جگە لە ئیرادەى گەلێكى قارەمان و كەچى تەنها بە 10دە ڕۆژ دواى ڕیكەوت نامەكەى 1975 گەلەكەى جێهێشت و ڕۆشت بۆ ئێران و ڕوسیا بێ ئەوەى تاقە گوولەیەك بتەقێنێت .، ئیمە چ دڵنیایەك مان هەبێ كە تۆى 31 ئاب و 17ى شوبات هەمان شت ناكەیت گەر مەترسى كەوتە سەرگیانت، لەكاتێك دواى هەرەسى شۆڕشى 61 شەست یەك بەڕیزت لەكەرەج بێ خەم قیادەیەكت دروست كردبوو بۆشەڕى براكوژى نەك دوژمن كوژى،ئێسا تۆ سەراى ئازادى بەكەمینەو دارو دەسەكەشت بەتێكدەر ناومان ئەبەن بێ ئاگا لەوەى كە خۆتان كەمینەیەكى تۆ قێنەرن و لەسەر قسەكەى براكەت كاك ئیدریسى هەمیشە زیندوو سیاسەت ئەكەن كەووتى { شۆڕشمان پێ نەكرێ پێمان تێك ئەدرێ} ئێساش كە چاكسازیتان پێ ناكرێت تێكى مەدەن.، ئەمە كەمێك بوو لەئەزموونتان لە 75وە تا91 جگە لە دوو داستانەكە {خواكورك و كۆڕێ}كە پێى كەڕوكەستان كردین بێ ئەوەى باسى داستانەكانى تر بكەن.، بێ ئەوەى باسى عەلى عەسكەرى و هاوڕیكانى بكەن كە بە چەكى مەزن كوشتتانن وبەڕیز سەرۆكى پەرلەمانیش ئاگادارە. بە ڕێز جەنابى سەرۆكى هەریم خۆت كاتێ لەشاخ بویت بە پێشمەرگەكانت ئەوت لەم دووربینە زیاترم نیە پیًتانى بدەم ،من ئەپرسم ئەى ئیًسا ئەم هەموو ماڵ وسامانەت لەكوێ بوو! ئا یا جەنابت دواى 91 شەڕى براكوژیت ئەكرد یا بازرگان بوویت! بەڕیزت و سەرۆك كۆمارو مەلامستەفاش ئەبوایە هەر لەسەرەتاوە بیرتان لەوە كربایەوە كە ڕۆژێ دێ خەڵك راسى ئەزانن و ئێوەش بەدەردى {میرابۆ}ى شۆڕشى فەرەنسا ئەچن.، گەر ئەمڕۆش نەبێ بەیانى یا دواى مردنتان.، لێرەوە من ئەوە ئەلێم شاید حاڵى ڕاستەو خۆى ئەزمونى بەڕێزتانم وە بۆ ئەوەى كەس بە لایەنێكى حیزبیم ناو نەبات من تەنها زووڵم وزۆڵى {پ.د.ك}م بینیوە لە یەكێك لەو ناوچانەى كەشەڕى براكوژى تیا ئەكرا.، بۆیە ئەڵیم كردار شەرتەو مێژووش خۆى دووبارە ئەكاتەوە لە 17شوبات.، پ.د.ك هیچ كات دەستى لە ترسو تۆقاندن نەپارستوە بۆمانەوەى خۆى هەمیشە كوێرانە گوللەى تەقاندووە ، لەسەرەتاكانى شەڕى ناوە خۆ بە هەر چ چەكێ كە لەبەر دەستیا بوە ناوچە سنووریەكانى شەڕى بۆردوومان كردووە هەر لەشارەكان بگرە هەتا ناحیەو گوندەكان،كە نەى ئەپرسى ئەمە مناڵە ژنە پیرە،ئەى دا لە تەڕو ووشك و وێرانى ئەكرد،كە بەدەیان كەسى جوتیارو عارەبان چى بریندار ئەبوو و ئەكوژرا لە 31 ئاب ى 1996 گاوان و شوانى ئەو ناوچانەشى ئەكوشت كە ئەكەوتە ژێر دەستیان ، ئەمە جگە لە تاڵان ودار كارى كردنى هەموو گەنج و پیرى ئەم ناو چانەو سوار پشت بوونى خەڵكى بێ تاوان و ڕووتكرد نەوەیان لە هەرچى كە پێیان بوو، وە بە زۆر لاسایى كردنەوەى ڕۆشتن وەك سەگ و مانگاو زەڕینى كەر پێیان. بێ ئەوەى ئەم خەڵكە چەكدارى هیچ لایەنێك بێت ئەوەى تەواو لەخۆى دڵنیا نە با لەو ناوچانە نە ئەمایەوە كە ئەكەوتە دەس پ.د.ك تەنها خەڵكى بێ تاوان بوون كە بەم دەردەى ئەبردن كە ئیساش هەندێكیان شێت و گێژن بە هۆى لێدانەكانیان. وە ئەوانەى بەر پرس بوون لەم تاوان كارى و كوشتنە ئیسا دەسەڵات وئەزموونتان ژیانیان دابین ئەكات .كە ئەكرێ بە جاشى شەرى برا كوژى ناویان ببرێ. وە شایەدم كە جەژنى قوربانى ساڵى 1996 ئاگر بەست كرا لەنێوانتان كە{ ى. ن. ك}سەنگەرەكانى براكوژى چۆڵكرد لەشاخەكان {پ. د. ك}بۆ بەیانیەكەى ڕۆژى جەژن هیًَرشى هێناو بەڵێن شكێنى كرد كە جگە لە دڕندەیى ئەخلا قى جەنگى تیا نە بوو كە ڕژانە ناوچە سنووریەكەو تەقە كردن لەخەڵكى بێ تاوان بە درووشمى {كافر هەڵاتن ئیسلام هاتن} كە خودى دروشمەكە لە بەڵێن شكێنیەكە بێ قیمەت تر بوو ئەمە بوو ئەزمونتان و ڕابردووتان لەگەڵ بەڕ ێز جەلال تاڵەباتى،ئێسا ئەپرسم بەڕیز سەرۆكى هەرێم جیاوازیتان چى بوو لە گەڵ ێدام حسێن تەنها ئەو بەجلى عەسكەرى تاڵانى ئەكرد ئێوەش بە قاتى كوردى ئەو بە بێریەى سوور خەڵكى بێ تاوانى ئەكوشت ئێوەش بە جامانەى سور،كوشتنى بێ تاوان هەر تاوانە جا یەكێك بێت یاكۆمەڵێك شەڕبێ یانە بێ . ێەدام پێویست بوو هەموو كورد لەناو ببات بۆمانەوەى بە بێ كێشە ،ئێوەش ئەوانە لەناو ئەبەن كە مترسین بۆ دەستەڵاتان و ئەڵین گەندەڵن ئەمەش بەشێكى زۆر كەم بوو لە ئە زمونتان تاساڵى 2003 جگە لە دابەش كردنى كوردستان لە نێوان خۆتان و كردنە دوژمنى یەكى ئەم خەڵكە هەژارە.، كورد لەو كاتەوەى هەیە شۆڕش گیڕو خاك پەرستە،بەڵام سەركردەكانى دەسەڵات خوازو ئاغاو ووڵات فرۆشن. ئێسا باسى سەروەرى نیشتمان و عەرە بە شۆڤینەكان ئەكەن ،ئایا ئەو كاتەى 31 ئاب و فڕۆكەكانى توركیاو یارمەتى جەنگى ئێرانتان ئەهێنا ناو خاكى كوردستان بۆكوشتنى خەڵكەكەى ئەوكات سەروەرى نیشتمانى نە بوو عەرەبەشۆڤینەكان نەبوون ، خۆتان بڵین چ كاتێك مەترسى زیاتر بوو.!! با سى كام ئەزمون ئەكەن ئەوەیە ئاشى نەزان خودا ئەى گێڕێ. لە پاش ساڵى 2003 وە ئەزمونەكەتان گۆڕا بۆ دزین وگەندەڵى و سامانى ووڵات بە هەدەردان و تیرۆرو هەڕەشەكردن لەوانەى زمانیان ڕاستى ئەڵێ، وە بەرزكردنەوەى كۆشك و تەلارو پاڕك وباڵە خانەى زل زل ناونانیان بەناوى ئەوانەى هیچ كات دوودڵ نەبوون لە ڕشتنى خوێنى براكانیان ،بە پارەو زەوى و خوێنى ئەم خەڵكە بە ناوى پێشكەوتن وشارستانیەت چ شتێ ئاسودەتان ئەكات ئە ى كەن.، تۆبڵیت ئێمە چى لەم كۆشك وتەلار باخ و گوندانە بكەین كەدینار لە گیرفانمان نەبێت و لەژێر چادرو گۆرستان و كەلاوەكان ڕۆژ بكەینەوە چى لە زانكۆو خویندن و دكتۆرا بكەم كە بە واسیتە دەس ماچ كردن نەبێت كەس ناڵى كیلۆى بەچەند.، گەر دەنگیش بكەین وەك سەردەشت عوسمان تیرۆرستین، یا دوو سێ 17ى شوباتمان بۆ ئەكەن و دواتریش ناوزڕاندن بە كەمینەو تێك دەرو شوێاندنى ئەزمونى پڕشكۆتان. كوا سیاسەتان كوا كارو جوانیتان ئێمە نەوەى دواى 75 نین ماڵمان بە كۆڵەوەنە بیًَت بەس بێ، بەڕێزانى ووڵات بەڕێوە بەر كو ا دەسكەوت كوا كار و پارە كە تەنیا بۆخۆتانە،سادەترین شت كوا كارەبا ئەویش بۆ ئێوە هەیە ئێمەش لە بەر چراو قوتیلكەى سەردەمى چاخى بەردین ئەخەوین. ئێمە ئێستا لە سەدەى 21بیست و یەك داین خزمەت كردنن ئەوێت یەكسانى و داد پەروەری و ئازادین ئەوێت ، ژیانى دڵنیایى و بەشى خۆمان ئەوێت كوڕو كچى ئەم خاكەین مافمان هەیە و بمان دەنەوە لە پێناو ئەزمونە شكست خواردووەكانتان 17ى شوبات و درۆو چەواشەكارى مەكەن .تا ئێرە بەسە ئەوەى كردتان با بچێتە سەر ئەزموونەكەتان و بڕوا بۆ زبڵدانى مێژوو لەمەو دوا دزو گەندەڵ مەبن دەس بكەن بە داد گەرى ئەگەرنا بڕۆن و وازبێنن سەراى ئازادى چاكى ئەكات ،ئەبێ بزانن نەوەى ئەمڕۆ چاو كراوەیەو مێژوو ئەزمونتان ئەبینێ. ئە گەر سەرۆ قادر بەسەگ لێمان ئەڕوانێ ئێمەش ئەڵین ڕۆژێ دێ ئەم سەگە گازیش بگرێ وئەزموونتان پەرش و بڵاو بكاتەوە ، حەق وایە تەنیا دەس بە كڵاوتانەوە بگرن با نەى بات وە ئەگەر بردیشى خەمى بۆ مەخۆن چونكە دەمێكە ئەم كڵاوە هى خۆتان نیەٍٍ ، كەوایە ئێسا كاتیەتى دەسى پێوە بگرن كاتیەتى مێژووى پاك تۆمار بكەن و دڵسۆزبن وەڵامى ئەم خەڵكە بە چاك سازى و قەڵەم بدەنوە نەك بە هەڕشەو گوللە بائەزمونى دواى 2011تان ڕاس و بێ خەوش بێ ئەگەرنا بەڕیز جەنابى سەرۆكى هەرێم خۆت وزێرەڤانەكانت بڕۆن بۆ دەڤەرى بارزان گوللە بە ئاژەڵى كێو ى یەوە بنێ، ئەوان زمانیان نیە سكاڵابكەن و داواى چاك سازیت لێ بكەن و بڵێن مەمان كوژە ، چونكە لێرە گەر دەمى منیش بگرى دەمى هەزارەهاى وەك منت بۆ ناگیرێ ،بە داواى لێبوردن ودوبارەى ناكەمەوە هیچ ناكرێ وەرە پێشەوەو ئەم خەڵكە ببینە، ئێمە خەڵاتى ئەتلەنتیمان ناوێت لە كاتێكا لە ووڵاتەكەمان خوێن ئەڕژێ و لە سەراى ئازادى بەرق ئەبارێ،تۆ وەرە لە سەراى ئازادى و لە قەزاو ناحیەو گوندەكانى خەڵات بە دەس بێنە، مە چۆ خەڵكى بیانى بیًَنیتە سەرشاشە باس قارەمانى خۆت و باوكت بكەن چونكە خۆمان ئەى زانین پیویستمان بە ئافەرینى ئەوان نیە و شایەد حاڵەكان جارێ زیندوون، بێگانە پیاوى ڕۆژن زوو پشتت تێ ئەكەن ،بڕۆ بۆ سەراى ئازادى و دەس بێنە بەسەرى كوڕوكچانى ئەوێ بڵێ چیتان ئەوێت لیًَرە ناڕۆم تا بۆتانى نەكەم و لەخاكى خۆت خەڵاتى چاك سازى وەرگرە و بیسەلمێنە بنەماڵە پەرست و دەسەڵات خواز نیت لەوێ باسى كەمینەو ئەزمون مەكە بڵێ من خزمەتكارى ئێوەم نەك دەستەڵات دارو پاوان خواز ، گەنج و پیرى ئەوێ خاك پەرست و پەرۆشى ووڵاتى خۆیانن نەوەك اسرایل و پاپاو ئەمریكا ،مەگەر تۆش خۆشى ئارامى ووڵاتت ناوێت ،سەراى ئازادى تەنها ئەڵێ نا بۆ گەندەلێ ونا بۆ دزى و ترس و تۆ قاندن و كوشت و كوشتارى ، جەنابى سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەت خۆپیشاندەران هۆگرى و خۆشەویستیان هەیە بۆ خاك و ووڵاتیان سەلماندیان كوڕى ئەم خاكەن و دژى گەندەڵ وگەندەڵ كارانن بۆیە ئەڵێم خەڵاتى ئەوان گرنگترە لە خەڵاتى ئەتلەنتى فەرم و بڕۆ بەدەسى بێنە واز بێنن لە ترس و چەواشەكارى.... . بانەلێین تۆ بەى گورگ مەرگیەتى.......
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە