ده‌زگاى گوڵان یان ڤایرۆسى فیتنه - وه‌ڵامێك بۆ به‌ندیخانه‌ى ئه‌قلى فوئاد سدیق
Saturday, 16/05/2009, 12:00
ژماره‌ى (732)ى هه‌فته‌نامه‌ى گوڵان له كردنه‌وه‌ى دۆسیه‌یه‌ك به ناوى (ئیسلامیى سیاسى یان به‌ندیخانه‌ى ئه‌قڵ) كه له‌سه‌ره‌تاى سه‌روتاره‌كه‌ى فوئاد سدیقى سه‌رنووسه‌رى ئه‌مرۆى گولان و كۆنه شیوعیه‌كه‌ى دوێنێ هێرشێكى ناره‌وا و كاردانه‌وه‌یه‌كى توند‌و نامه‌نتیقى و سه‌ركه‌فى بیره ته‌سكه حیزبیه تاڵه‌كه‌ى خۆى و ئاغاكانى ودور له‌داب و نه‌ریتى كۆمه‌ڵگاو ئه‌خلاقیاتى رۆژنامه‌وانى ئاراسته‌ى ره‌وتى ئیسلامخوازى و هه‌ردوو هێزى ئیسلامیى كوردستان(یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و سه‌ركرده‌كانیان) كردووه و چه‌ندین تۆمه‌ت و ته‌شهیر به‌و دوو هێزه كراوه و له ووتارو شیكاریه‌كانى ئه‌م دۆسیه‌یه‌دا قسه‌گه‌لێكى پوچ و بێ مانا‌و بێ ناوه‌رۆك و دڵ په‌ر له‌قینانه‌یان ئاراسته‌كردووه و له‌و رێیه‌وه‌ش ده‌یانه‌ێت راى گشتى چه‌واشه بكه‌ن.
لێره‌وه نامه‌وێت لاپه‌ره ره‌شه‌كانى ئه‌زموونى ده‌زگاى گوڵان له‌كاته ناسكه‌كانى واقیعى كوردستان باس بكه‌م كه چۆن نوكى قه‌له‌مه‌كانى فوئاد سدیق و ئاغاكانى ئه‌و به‌بیركردنه‌وه چه‌پ و چه‌وته‌كانیان چۆن ئاگرى شه‌ره‌كانى ناوخۆ و تانه‌و ته‌شه‌ردان له حیزبه‌كانى تر و كه‌سایه‌تیه‌كان به‌تایبه‌ت كه‌سایه‌تیه ئیسلامیه‌كان و یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستانیان خۆش ده‌كرد و چ رۆلێكى شه‌رانگێزیان بینیوه له‌و كاتانه‌دا.
ئه‌وه‌ى گرنگه به‌رده‌وامى رۆڵگێرانى ئه‌و ده‌زگایه‌یه یان بچوكتر بلێین ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه‌یه كه چۆن نوكى قه‌له‌مه‌كانى دوێنێى شه‌رى ناوخۆى كوردستان ئاراسته‌ى لایه‌نێكى ئیسلاحخوازى یه‌كگرتوو و لایه‌نه ئیسلامیه‌كانى تر ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت ته‌شهیر و بێ رێزى ئاراسته‌ى سه‌ركرده‌كانیان ده‌كه‌ن و رێ به‌خۆیان ده‌ده‌ن كه پێ یان بلێن ئێوه برواتان به په‌رله‌مان و پرۆسه‌ى دیموكراسى نیه و ئێوه نه‌وه‌ى بن لادن و ده‌رچووى فێرگه‌كانى تیرۆریستى ئه‌فغانستانن.
له‌بابه‌ته‌كه‌ى ئیسلامیى سیاسى یان به‌ندیخانه‌ى ئه‌قلى فوئاد سدیق سه‌ره‌تا به‌وه ده‌ست پێده‌كات كه ئیسلامیه‌كان هه‌موو راستیه‌كانیان لاى خۆیان گڵداوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ى له‌گه‌لیدا نه‌گونجا ئه‌وه مولحیده و كافره له رێى خوا لایداوه!
ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ى كه سه‌ره‌تا ده‌ستى پێكردووه له قسه‌یه‌كى هه‌ڵبه‌ستراوو و دور له راستى و بى بنه‌مایى هیچى تر‌ى لێ ناخوێندرێته‌وه ، چونكه یه‌كگرتووى ئیسلامیى له‌چیانى سیاسى خۆیدا تا ئێستا كه‌سێكى مولحید‌و كافر نه‌كردووه و ئه‌وه یه‌كگرتووه كه مۆدێلى فره‌یى و یه‌كتر خوێندنه‌وه و حیوارى هێنایه كوردستان و خه‌ڵكى تریش له‌كه‌داركردنى سومعه‌ى كوردى و فیتنه‌ى كوردیان هێنا. تا ئێستا یه‌كگرتوو نه‌ى وتوه كه راستیه‌كان هه‌مووى لاى ئێمه‌ن تا گرفتێكى سه‌رسه‌ختى یه‌كگرتوو بێت كه فوئاد سدیقى بێتاقه‌ت كردووه. ئه‌وه كێیه هیچ بوارى بۆ خه‌ڵك نه‌هێشتۆته‌وه تابیرى لێبكه‌نه‌وه و گفتوگۆى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و خه‌ڵكى لێى بێزارن؟ شوبهاندنى یه‌كگرتوو به قاعیده‌و بزووتنه‌وه‌ى تالیبان بێ رێزیه‌كى كه‌م وێنه‌و درۆیه‌كى شاخدار و ئابرووبردنى رۆژنامه‌گه‌رى كوردیه كه گوڵان ئه‌مرۆ وه‌ك ئالیه‌تێكى سه‌ره‌كى كارى له‌سه‌ر ده‌كات. كه‌ى ئیسلامیى سیاسى خه‌ڵك و بیركردنه‌وه ى تریان ره‌فزكردۆته‌وه و عه‌نته‌ریاتیان به‌كارهێناوه. ئه‌رێ ئه‌وه چیه به لاى گولانه‌وه هه‌مووخه‌ڵك عه‌نته‌رن و خۆیان سته‌م لێكراوو دڵسۆزان. ده ئاوره‌ك له رابردوى خۆتان وگۆڤاره‌كه‌تان بده‌نه‌وه و بزانن تا ئێستا چه‌ند كه‌ستان به خائین و خۆفرۆش و جاش زانیوه.
له‌به‌شێكى تر‌ى بابه‌ته‌كه‌ى ئیسلامیى سیاسى یان به‌ندیخانه‌ى ئه‌قلى فوئاد سدیق هاتووه" (ئه‌و عه‌لى باپیر و سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دینه‌ى كه ئیسَستا هه‌ر یه‌كه‌یان نوێنه‌رێكى لایه‌نێكى سیاسین و سودیان له‌و پاشخانه ئیسلامیه‌ى خه‌ڵكى كوردستان وه‌رگرتووه وله‌ناوه‌راستى نه‌وه‌ده‌كان نه‌ك هه‌ر بروایان به سیستمى دیموكراسى نه‌بووه‌كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و مافى چاره‌نووس و مافى مرۆڤ نه‌بووه، بگره هه‌ولیانده‌دا له‌لایه‌ك زۆرترین خوێنه‌ر بۆ ئه‌و ئیسلامیه سیاسیه توندره‌وانه‌ى وه‌كو سه‌ید قوتب و ده‌یانى دیكه دروست بكه‌ن و له گه‌ڵ نووسینه‌كانى خۆیان گرێى بده‌ن و به‌گوێى گه‌نجى كوردى دابده‌ن تا گیانى یاخى بوون و هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌له‌ناخى تاكى كوردا بچێنن.. ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵانه‌ى كه هه‌نووكه سه‌رنووسه‌رى گوڵان كوردایه‌تیان پێیه‌وه ده‌كات و ماستاوچیه‌تى باش بۆ ئاغاكانى ده‌كات ده‌چێته پاڵ زنجیره‌ى ئه‌و ووتار و ته‌شهیرانه‌ى كه گوڵان ئاراسته‌ى یه‌كگرتوو ده‌كات و له ئاست ئه‌و هێرشه ناره‌وایانه هه‌م پارتى و هه‌م مه‌كته‌بى راگه‌یاندنه‌كه‌یان لێ یه‌وه بێده‌نگ، له‌كاتێكدا سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكومه‌ت ره‌خنه ئاراسته‌ى رۆژنامه و میدیاكان ده‌كه‌ن كه راستیه‌كان ده‌شێوێنن و خه‌ڵكى چه‌واشه ده‌كه‌ن. كه‌چى له ژێر چه‌ترى ئه‌وان و به پاره‌و ئیمكانیاتى ئه‌وانه‌وه ته‌شهیر و بێ ریزى و ته‌نانه‌ت ده‌بنه ده‌روازه‌یه‌ك بۆ فیتنه‌ى كوردى و تێكدانى رێزى لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستان.
قسه‌یه‌كى بێ بنه‌مایه كه مامۆستا سه‌لاحه‌دین برواى به سیستمى دیموكراسى وكۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و مافى چاره‌نووس و مافى مرۆڤ نه‌بووه، له سه‌ره‌تاى خۆ راگه‌یاندنیه‌وه یه‌كگرتوو ئه‌وه‌ى به‌ر گوێى هه‌موولایه‌ك چرپاندووه كه ئه‌وان بروایان به فره‌یى و حیوار و ئاشتى و سیستمى دیموكراسى وكۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و مافى چاره‌نووس و مافى مرۆڤ هه‌بووه و ئه‌وان مۆدێلى یه‌كتر خوێندنه‌وه‌و فره‌یى و فره‌لیستى و كرانه‌وه‌ى به‌رووى ئازادیدایان هێنا و هه‌ر ئیسلامیى سیاسیش بوو كه باجى ئه‌و ئازادیه‌ى دا‌و ئه‌وانه‌ى كه خۆیان پێ دیموكراتیه و شیعارى ئازادى و ئاشتیان هه‌ڵگرتووه باره‌گاى ئه‌وكه‌سانه‌یان سوتاندو سه‌ركرده‌كانى ئه‌وانیان تیرۆركرد كه سه‌رنووسه‌رى گوڵان پێى وایه بروایان به‌سیستمى دیموكراسى و مافى چاره‌نووس نیه. خۆ یه‌كگرتوو نه‌بوو كه مافه‌كانى مرۆڤ پێشێل بكات و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ره‌خنه‌ى توندیان ئاراسته‌بكه‌ن و گله‌یى نێوده‌وڵه‌تیان لێ بكرێت. مه‌گه‌ر بیرى توندره‌وى و عه‌قلیه‌تى عه‌سكه‌رتارى و یه‌كتر قه‌بول نه‌كردن و قه‌بول نه‌كردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن و شه‌رى ناوخۆ و تیرۆرى كوردی له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ى گرت له كوردستان، هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌بوون كه خۆیان پێ دیموكراسى و چه‌پ و عه‌لمانیه‌و خۆیان پێ پارێزه‌رى مافه‌كانى مرۆڤ و مافى ئافره‌ت بوون.
ده‌بێت رۆژێك له رۆژان كاك فوئاد سدیق بیرى له‌وه نه‌كردبێته‌وه‌كه بۆچى و له‌پاى چى زیاتر له 35 هه‌زار پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌و هاوڵاتى و هه‌وادارانى یه‌كێتى و پارتى خوێنیان به فیرۆ چوو له‌كوێ سه‌نگه‌ریان له‌یه‌كتر گرت و له‌پاى چى بوو، ئه‌ى وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك قه‌له‌مه زبره‌كه‌ى ئه‌و و ئاغاكانى سه‌رووى خۆى چۆن بوو، له‌جوله‌كه‌وتبوو یان له خۆشكردنى فیتنه‌ى شه‌رى ناوخۆ و به‌نزین به ئاگرداكردن بوو؟
ده‌بێت سه‌رنووسه‌رى گولان خۆى نه‌زان كردبێت یان له‌بیرى چوبێت یان مه‌رامى گلاوى له‌پشت بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و وێنه نا مه‌نتیقى و ناواقیعیانه بێت كه له گۆڤاره‌كه‌ى به‌كارى هێناوه له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى كه‌سى تیرۆریست و ئافره‌تى نیقاب و لێك چواندنى یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان و قاعیده به‌یه‌كترى. ئه‌ى ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو به‌و مێژووه‌ى خۆى جگه له وه‌ى كه حیزبێكى میانه‌ره‌و بووه به‌دروشم و كار ئه‌و بوهتان و قسه نادروستانه‌ى پێ بكات ، ئه‌ى بۆ قسه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌زگاو به‌رپرس و حیزبه‌ى خۆى ناكات كه بووه‌ته هۆى چه‌ندین كێشه‌و مه‌ینه‌تى به‌سه‌ر خه‌ڵكى سه‌ره‌راى كاره باش و خزمه‌تگوزاریه‌كانى.
وه‌گه‌ر فوئاد سدیقى سه‌رنووسه‌رى گوڵان پرۆفیشناڵانه قسه له‌سه‌ر پرسه سیاسى و هه‌نووكه‌یى یه‌كان ده‌كات ده‌بێت ئه‌و راستیانه‌ش بلێت كه خۆى لێبواردووه قسه‌یان له‌سه‌ر ناكات.
لێره‌وه پرسیارێك رووبه‌رووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌بێته ، كه ئاخۆ بۆ رێگه به‌كه‌سانێك ده‌دات كه به‌ناوى ئه‌وان و له‌ژێر په‌رده‌ى ئه‌وان و به‌مه‌رام پلانى گلاوى تایبه‌تى خۆیان رق و كینه به‌سه‌ر ئیسلامیه‌كاندا داده‌رێژن و سه‌نگه‌رى دوژمنایه‌تى له‌سه‌ر پارتى ده‌كه‌نه‌وه‌و له‌برى دۆست دوژمن بۆ خۆیان دروست ده‌كه‌ن؟
ئه‌مه پرسیارێكه‌و به‌ر له هه‌مووكه‌سێك ده‌بێت كاك مه‌سعودبارزانى سه‌رۆكى پارتى وه‌ڵامى بداته‌وه ، به‌ڵام له‌هه‌مووى گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئایا سه‌رۆكى پارتى ئاگادارى ئه‌و جۆره ڤایرۆسه‌یه‌یه كه راگه‌یاندنى حیزبه‌كه‌ى دوچارى بوه، یان وه‌كو زۆرێك له شته‌كانى تر هه‌ر ئاگاى لێ نیه‌و تازه ده‌زانێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست