دو زمان و سه‌ربه‌خۆیی بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان...
Sunday, 02/01/2011, 12:00
له توركییه‌وه: زانا ئه‌حمه‌د
دڵنیا بن خۆمان ماندو ده‌كه‌ین، زۆر له ژیانی خۆمان ده‌كه‌ین، ئه‌و ئیشه‌ی په‌یوه‌ندیی به كێشه‌ی كورده‌وه هه‌یه، به‌ره‌و (هیچ)ی ده‌به‌ین، سه‌یركه‌ن بزانن له‌م ئیشه‌دا چۆن سه‌ركه‌وتو ده‌بین؟
ئۆجه‌لان هه‌نگاوێكی ته‌كتیكیی نا، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه به وردی روانییه هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو، هه‌روه‌ها پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی خۆی خزانده سوچێكه‌وه و ئه‌و گفتوگۆیانه‌شی سه‌باره به به‌كارهێنانی دو زمان و سه‌ربه‌خۆییه، خستییه پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه.ئه‌م دۆخه، (ئاكه‌په)ی توشی كێشه كردوه، نه‌ی ئه‌ویست له كاتی هه‌ڵبژاردندا بچێته بابه‌تی گفتوگۆهه‌ڵگری له‌وجۆره، گه‌ر ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت ئه‌وا له باشوری خۆرهه‌ڵات و گه‌ر ده‌ریشی نه‌بڕێت ئه‌وا له خۆرئاوا توشی له‌ده‌ستدانی ده‌نگ ده‌بێته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیران له پێشدا قسه‌ی به وه‌زیره‌كانی ده‌كرد، وای لێ‌كردن ره‌خنه له مه‌سه‌له‌ی دو زمان و سه‌ربه‌خۆیی بگرن كه به‌ده‌په خستبویه مه‌یدانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ره‌خنانه ده‌نگی هاوڵاتیانی نه‌بڕی تا له كۆتاییدا سه‌رۆك وه‌زیران خۆی قسه‌ی كرد و به شێوه‌یه‌كی حه‌تمی ئه‌و جۆره لێكنزیكبونه‌وانه‌ی ره‌تكرده‌وه.
وایكرد ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن یه‌كسه‌ر بكه‌ونه خۆیان، گڕوتینی دایه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك ئاڵۆزی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا بونه جێی سه‌رنج.
- ئاڵۆزییه‌ك هه‌یه له پێداگریی به‌ده‌په له مه‌سه‌له‌ی دو زمان و سه‌ربه‌خۆیی، به‌ده‌په پێشنیازی ئه‌وه ناكات كوردی ببێته زمانی ره‌سمی، به‌ڵكو پێشنیازی ئه‌وه ده‌كات كوردی ببێته دوه‌م زمان له‌و ناوچانه‌ی كه كوردی تێدا ده‌ژی و گفتوگۆكان له‌وه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن كه له نوسینی شاره‌وانییه‌كاندا كوردی به‌كاربهێنرێت.
- تا ئێستا رون نییه كه سه‌ربه‌خۆیی به چ مانایه‌ك دێت و چۆن به‌كارده‌هێنرێت، كه‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌مه و ئه‌وه‌ش كه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، وا لێكدراوه‌ته‌وه كه وڵات دابه‌شده‌كات و له پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردندا، پێشبڕكێی (كێ زیاتر ده‌یسه‌لمێنێت وڵاتی خۆشده‌وێت) دروستبوه.
- پارته‌كان ئاماده‌ن گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌تی دو زمان و سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌یان بیرچۆته‌وه كه خۆشیان ده‌توانن پێشنیاز له مه‌سه‌له‌كه‌دا بخه‌نه‌ڕو، وا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م پێشنیازه به ره‌سمی هی به‌ده‌په‌یه و چونه‌ته دۆخێكه‌وه، ره‌قییه‌ك ده‌نوێنن كه هیچ پێویست نییه.
ده‌یبینن كه دو زمان و سه‌ربه‌خۆیی، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان شانبه‌شانی گفتوگۆكانی ده‌ستور پێكه‌وه ئاڕاسته‌ی سیاسی ده‌گۆڕن و گفتوگۆیه‌كی راستی دێته ئاراوه كه رویه‌كی هه‌یه پێچه‌وانه‌ی روی ئه‌و قسانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یانكه‌ین.
سه‌رچاوه:
http://www.milliyet.com.tr/2-dil-ve-ozerklik-secim-sonrasina-/mehmet-ali-birand/guncel/yazardetay/30.12.2010/1332540/default.htm?ref=haberici
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست