ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی كه‌جه‌كه ناخۆش بوه...
Sunday, 31/10/2010, 12:00
له توركییه‌وه: زانا ئه‌حمه‌د
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی كۆما جڤاكێن كورستان (كه‌جه‌كه)، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕو كه تا ئێستا ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆری په‌كه‌كه و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد تا ئێستا نازانێت چی ئه‌كات.
با رونی بكه‌مه‌وه بۆچی...
ئه‌گه‌ر بیرتان بێت له ساڵی 2002، ئۆجه‌لان بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه به‌كارنه‌هێنێت، له‌پێشدا (كادێك) و دوای ئه‌وه‌ش كۆنگره‌ی گه‌لی پێكهێنا و دوای تێپه‌ڕبونی ماوه‌یه‌ك، له‌جێی (كادێك)، (كه‌جه‌كه)ی پێكهێنا.
كه دۆخه‌كه ئه‌خوێنیته‌وه، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه (كه‌جه‌كه) كتومت رێكخراوێكی ده‌وڵه‌تییه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێكخراوێكی تیرۆریستی نییه، به‌ڵكو ستافێكن هه‌وڵی هێشتنه‌وه‌ی كێشه‌كه ده‌ده‌ن له‌ناو شاره‌كاندا.
له‌ناویاندا سه‌رۆك شاره‌وانیی هه‌ڵبژێردراو، كه‌سانێك كه سیاسه‌تیان كردوه و چه‌كیان هه‌ڵنه‌گرتوه و له په‌كه‌كه‌وه نزیكن، بونیان هه‌یه و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له كاتی ئاشتیدا دێنه ناو مه‌سه‌له‌كه‌وه، له نێوانیشیاندا هه‌یه، هه‌م به په‌كه‌كه ئه‌ژمار ده‌كرێت، هه‌م له‌لایه‌ن خه‌ڵكیشه‌وه هه‌ڵبژێرراون.
له‌به‌ر ئه‌م پێكهاته ئاڵۆزه، هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستیكرد به چونه ناو هه‌ڵمه‌تێكی یه‌ك ئاڕاسته‌وه، ده‌وڵه‌ت هه‌مویانی ده‌ستگیركرد و ده‌ڵێت:"ئه‌وانه‌ی له‌ناویاندان، واته له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه په‌یوه‌ندییان هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێكن له پلانی په‌كه‌كه، ئازادانه ده‌سوڕێنه‌وه".
سه‌یری فرمێسكی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان نه‌كرا، ئه‌وانه‌ی چه‌كیان هه‌ڵنه‌گرتوه نه‌خرانه ده‌ره‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه و وشه‌ی یاساكه په‌یڕه‌وكرا و ناخۆش ره‌فتاریان كرد و ئه‌نجامه‌كه‌شی له به‌رده‌ستدایه.
ته‌نانه‌ت ئه‌و گروپانه‌شی دژی په‌كه‌كه بون هه‌ستانه سه‌رپێ و كورده‌كان یه‌كیان گرت و چونه به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یه‌كی نوێوه و ئێمه‌ش كه‌وتینه ناو گرژییه‌كی نوێوه و ئه‌م روداوه‌ش ئه‌وه ده‌خاته‌ڕو، كه هه‌مو ئه‌و لێكنزیكبونه‌وانه‌ی هه‌بون به ناوی (كرانه‌وه)وه، له‌بیركراون.
بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی تانه‌یه‌ك دروستبێت و بڵێن پێویسته دژی تیرۆری په‌كه‌كه ئاقڵانه‌تر ره‌فتار بكه‌ن، گه‌ر پێویستی بكردایه ده‌یانتوانی یاسای تیرۆریان بگۆڕییایه و ئه‌وانه نه‌گرن كه به‌شداریی شه‌ڕه تفه‌نگیان نه‌كردوه و چاوپۆشی له‌و سه‌رۆك شاره‌وانی و هه‌ڵبژێردراوانه بكردایه كه به‌شداریی تیرۆریان نه‌كردوه.
ئه‌ڵێن با كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ربكه‌ین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك پێویست سیاسه‌ت ناكه‌ین، ده‌ستگیركراوه‌كانی (كه‌جه‌كه) و سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان كه كه‌له‌پچه‌كراون و ره‌وانه‌ی دادگاكراون، ئه‌و په‌یامه ده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا نایه‌وێت مافی سیاسه‌ت كردن بداته كورده‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه تا ئه‌ته‌ڵای وه‌زیری ناوخۆ باس له (كرانه‌وه و لێكنزیكبونه‌وه) ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌م بێسه‌رو به‌رییه‌دا كێشه‌یه‌كی وا گرنگ ناتوانین چاره‌سه‌ر بكه‌ین كه پێویستی به ئه‌ندازیاری سیاسی هه‌بێت، یان با یاساكان بگۆڕین یان با ئه‌وانه بگۆڕین كه له‌م مه‌سه‌لانه‌دا بڕیار ده‌ده‌ن.
http://www.milliyet.com.tr/bir-gun-ogun-den-ozur-dilersek-sasmayin-/mehmet-ali-birand/guncel/yazardetay/27.10.2010/1306481/default.htm
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست