گۆران بۆدۆران لەكفری لە 7-3-2010
Tuesday, 27/07/2010, 12:00
ساڵێك بەسەر هەڵبژاردنی25-7 رۆشت گۆران دەنگی باشی هێنا لەكفری بەڵام پلەی یەكەم نەبوو لەنەوشیروانەوە تا ئەندامێكی بزوتنەوەكە لەكفری دڵتەنگ بوون چونكە لیپرسراوان زۆرسەردانیان ئەكردو ئینتاجیان كەم بوو ئەو كەمیش نەبوو لەچاو بەهاری حەوتی ئەمساڵ هەرچەندە بەهەمان سیستەم گۆران كاری كرد لەناو جەماوەری شار بەڵام بیهودە بوو
بۆچی جەماوەر متمانەی بەگۆران نەبوو لەكفری
زۆر كەس پەرۆشە ئەم راستیە بزانی لەوانیشە خۆشم زیاتر پەرۆش بم و چونكە تا دوای هەڵبژاردنی 25-7-2010 ەوە نەمزانی ... لێرەوە چیرۆكێك دەستی پێ ئەكا رۆژێكیان بەنێو بازاردا ئەسورامەوە هاورێكی دلسۆزی خۆم بینی پێم وت چیە ئەم جارەیان پەرۆش نیت بۆ گۆران حەملەیان بۆناكەی, یان پارەت پێ دراوە هیچ نەڵێی ئەوەیش بە چاوێكی بێتاقەتیەوە وەڵامی دامەوە وتی دەنگ بدەم بەكێ متمانە بەكێ بكەم بەیانی من دەنگ بدەم بەگۆران و ئەوانیش خانووی تەجاوز بكەن یان دەنگ بدەم مامۆستایەك بێ ئیش و كار لەپەیمانگا دەرس نەڵیتەوەو پارە وەربگرێ یان دەنگ بدەم بەیانی پیاو كوژی خۆی فەرزبكاتە سەرم یان دەنگ بدەم گەندەڵیك وەكو ئەوانەی مەڵبەند ئیتر بۆ خۆم هیلاك بكەم و بەروبوومەكەی دەزەكۆنەكانی یەكێتی بەناوە گۆران بیخۆن بەخوا برا من لەمەو دوا ناخەڵەفیم بۆئەوانە تۆش كەیفی خۆتە چیان بۆ ئەكەی. پیاو یەك جار .... ئەبێ من ... بووم ئیتر نابم بە كۆیلەی ئەوان.
ئەم قسانە لەخۆیەوە هەستمی گۆرا وامەزانی دەنگ نەدەم بەگۆران كارێكی خراپ ئەكەم ئەو برادەرم جێهیشت و بەدەم خەیاڵەوە بەرەو ماڵ ئەرۆشتمەوە دوو گەنج لەپێشەمەوە باسی گۆرانیان ئەكرد هەردووكیان گفتوگۆیەكی گەرمیان ئەكرد ئەمیان بەوی وت ئەمجاریان پەنجەی شایەتومان ئەبرمەوە دەنگ بەكورد بەدەی!!
ئەی بۆگۆران دەنگ نادەی ؟؟
بابە شێت بووی دەنگ بۆ دزو جەردە نادەم یەعنی نایدەم.
خوایە شكورم بە بەشت ئەم ئیوارەیە بۆ ئەوەنە شووم بوو. منیش دەستم كرد بە بیركردنەوە بۆم دەركەوت عاتیفە زۆر خەتەرە ئیمە هەر بەعاتیفەوە دەنگ ئەدەین نازانین كێ دوای ئەم دەنگ دانەی ئێمە ئەبێت بە زمانحاڵی گۆران كێش ئەبیت بە پیاو باش ئەوەی ئێستا گۆرانەوە خۆی لەگەڵ مەلائیكە هاوسەنگ ئەكا ئەوە گەندەڵترین كەسە لە بارەگەكەی گۆران لەكفری. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی خەڵك متمانە بە گۆران نەكا خەڵكی حەقی نیە كاك نەوشێروان دەنگ بە بزووتنەوەكەت نەدەن منیش ئێستا بۆم دەركەوتووە ئەوەی تا دوێنی یەكێتی بوو ئێستا بەهەمان پلە لە بارەگای بزووتنەوەكەت پیم ناڵی تۆش بیت متمانە بەوانە ئەدەی ئەگەر تۆش ممتانە بەوانە بدەی وەعد منیش لەم دەقەوە پەنجە نەكەم بەمورەكەبا بۆئێوە..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست