به‌یاننامه ئه‌نجومه‌نی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هۆڵه‌ندا سه‌باره‌ت به تیرۆرکردنی خوێندکارو ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان
Saturday, 08/05/2010, 12:00
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هۆڵه‌ندا
سه‌رله‌به‌یانی 4-5-2010 شه‌هید (سه‌رده‌شت عوسمان) خوێندکاری قۆناغی کۆتایی زمانی ئینگلیزی له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین به به‌رچاوی هێزه‌کانی زێره‌ڤانی و ئاسایشی هه‌ولێری پایته‌خته‌وه له‌لا‌یه‌ن ده‌سته‌یه‌کی تیرۆریستی دژبه هزرو قه‌ڵه‌می ئازاده‌وه ده‌خزێنرێته ناو سه‌یاره‌یه‌کی جام ڕه‌شه‌وه‌و پاش 48 کاتژمێر لا‌شه‌یه‌کی سارد‌و سڕ به‌دیاری ده‌نێرنه‌وه بۆ که‌سوکار و هاوڕێکانی.
گرتن وشه‌ق لێدان و هه‌ڕه‌شه‌لێکردنی ڕۆژنامه‌نووسان له سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا زه‌مینه سازی بوو بۆ ڕفاندن و کوشتنی نوسه‌رانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست، شه‌هیدکردنی سۆرانی مامه حه‌مه و دکتۆر ستار ساڵح شه‌ریف له که‌رکووکدا زه‌قترین نموونه‌ی(خه‌مساردی وبێده‌نگی) به‌شداریکردنی ده‌سه‌ڵات بوو له ڕژانی خوێنی خاوه‌ن خامه‌یه‌کی نه‌ترسی شاری که‌رکووک، ئه‌و شاره‌ی له سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک زیاتر پێویستی به خامه‌ی چاونه‌ترسی به جه‌سوور هه‌بوو به حوکمی پێگه ستراتیژه نه‌ته‌وه‌یه‌که‌ی بۆ ده‌رخستنی که‌ما‌سی ئه‌و حیزبانه‌ی خۆیان به‌خاوه‌نی که‌رکوک ده‌زانی که هه‌ردووکیان درووشمی دڵی کوردستان و قودسیان بۆ که‌رکوکیه‌کان به‌رزکردبۆوه.
شه‌هیدکردنی په‌نچه نه‌ترسه‌که‌ی سه‌رده‌شت عوسمانی نیشته‌جێی هه‌ولێری پایته‌خت له ده‌ره‌وه‌ی سنووری کوردستان (جه‌خت له گومانی بێئه‌ندازه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌کاته‌وه که ئه‌م تاوانه‌ش دووباره‌کردنه‌وه‌ی) گه‌مه‌ی ده‌زگا نهێنیه‌کان و(داپڵۆسێنه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانه) بۆ خه‌پاناندنی ڕای گشتی خه‌ڵک. گه‌ر ئه‌من و ئاسایش به‌رقه‌رار بێت بۆ ده‌بێت (سه‌رده‌شتێک) کاتژمێر 8 ی به‌یا‌نی بفڕێنرێت که چی کوڕ‌و که‌سوکاری به‌رپره‌سه‌کان به که‌ماڵی ئیسراحه‌ت تا دره‌نگانی شه‌و ئه‌م گه‌ڕه‌ک و ئه‌و گه‌ڕه‌ک بکه‌ن و به‌ره‌به‌یانیش له یانه‌و نادیه‌کان لاره لار بگه‌ڕێنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی مێشوله‌یه‌کیش پێوه‌یان بدات.
بێده‌نگی وبێخه‌می ده‌سه‌ڵات وبه‌تایبه‌ت دو حزبه‌که به‌رامبه‌ر روداوه‌کانی چه‌ند ساڵی ڕابوردو له تێرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نو‌سان وئازادیخوازان وخۆپیشانده‌ران وتۆقاندن ونانبڕین وگرتن وفه‌لاقه‌کردنی هه‌ڵگرانی بیری گۆڕان ونوێکردنه‌وه ده‌یسه‌لمێنێت که‌ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ته‌واوی گو‌ناهو لێپرسراویه‌تی ئه‌م پێشێلکردنانه‌ی مافه‌کانی مرۆڤی له‌ئه‌ستۆدایه.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی باش هه‌ستی به‌وه کردوه هوشیاری تاکی کورد له دوای 25-7 هه‌مان تاکی پێش ئه‌و به‌رواره نیه، تاکی کورد هێنده به‌رچاوی ڕوون بۆته‌وه و پێشبینی ڕووداوه‌کانه ئاگای له ووردو درشتی پیلانه نهێنیه‌کانه ، هه‌ر ئه‌م ڕۆحه بزێوه‌ی گۆڕانکاری بوو گه‌نجێکی نه‌ترسی چاپووکی وه‌ک (سه‌رده‌شت عوسمانی) به‌رهه‌م هێناوه، هه‌مان ڕۆحی نه‌ترسی خۆشی بوو له پایته‌ختی کوردستاندا به زیندووی ڕفێندراو و له‌و سه‌ره‌وه وه‌ک حه‌زره‌تی عیسا به جه‌سته‌ی خۆێنینه‌وه گه‌ڕایه‌وه لامان.
ئێمه‌ش وه‌ک گۆڕانخوازانی ووڵاتی هۆڵه‌ندا(به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م کاره تێڕۆڕیستیه ده‌که‌ین وئه‌رکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم وحکومه‌ته پاشکۆتایی ته‌واوی لێکۆڵینه‌وه له‌م تاوانه‌ی ئه‌نجامدراو له‌نێو حه‌وشه‌ی ماڵیان بکه‌ن وتاوانبارانیش سزای میلله‌ت ویاسا بدرێن) وبه‌ڵینیش ده‌ده‌ینه ئه‌و ئاپۆڕه گۆڕانخوازه‌ی شاری هه‌ولێر درێژه پێده‌ری قه‌ڵه‌می نه‌ترسی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان بین.
2010 5 - 7
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست