روونكردنەوەیەك... لە جیاتى سمكۆ بڵباس..
Tuesday, 29/06/2010, 12:00
سمكۆ بلباس لەبنەماڵەیەكى شۆرشگێڕو كورد پەروەرو تێكۆشەر چاوى بەدونیا هەڵێناوە.باوكى لەشۆرشى ئەیلول پێشمەرگە بووەو لەبەر دڵسۆزى ولێهاتوى كراوە بەسەرلق. وەناسراویشە بە(قادر سەردەشتى)هەڤالانى ئەیلول باوكى زۆرباش دەناسن.وەپاشانیش بووە بە جلالى، مام جلال یش دەیناسێت ودەزانێت قادر سەردەشتى كێ یە.وەمن سمكۆبلباس لەمنداڵیەوە دەناسم هەر لەسەرەتاوە هەستم پێكردووە،كەهەستى نەتەوایەتى وشۆرشگێڕى هەیە.وەلە قوتابخانەشدا گەنجێكى زۆر زرنگ و ووریاو چاو نەترس بوو بۆ كوردایەتى لەساڵى 1973 لە أعدادیەى سەیداوە لێپرسراوى یەكیتى قوتابیانى كوردستانبوو.وە ئەندامى پارتى بوو ئەوكات.وەدواى نسكۆى شۆرشى ئەیلول لە قوتابخانە لەساڵى 1979 پەیوەندى كرد بەڕێكخستنەكانى یەكێتى نیشتمانى كوردستان. وەلە 20/12/1980 چۆتە شاخ وپەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى(ى.ن.ك)ەوە كردووەو بوو بەپێشمەرگەو شۆرشگێڕان بوو.لەساڵى 1982 بوو بەئەندامى ناوچەى یەكێتى شۆرشگێران لە ناوچەى هەولێر. پاشان لەتیپى 87 ى قەرەچوغ سەرپەرشتى كەرتى دەكردو پێشمەرگەیەكى ئازاو چاونەترس بوو.وەبەرامبەر ڕژێمى فاشى بەعس هەمیشە وەستاوەتەوە . وەبەشدارى زۆربەى داستانەكانى(ى.ن.ك)ى كردووەو تاكو ئیستا(5)پێنچ جار زۆر بەسەختى بریندار بووە لەساڵى 1986 لە گرتنى ناحیەى دێگەڵە زۆربەسەختى بریندار بوو.دكتۆر زریان وەزیرى پێشوى تەندروستى ئەو ڕاستیە باش دەزانێ وە خۆشى عملیاتى بۆكردووە لەشاخ.وەخاوەن(4)چوار شەهیدە لەڕیزەكانى یەكێتى نیشتمانى دا كەدوویان برازاى نە،وەشەهید پۆلا ڕابەرى تیپى 12 ى سۆران ئامۆزاى بوو.بەلام هێشتا برینەكەى چاك نەبوبوەوە لەساڵى 1988 دواى ئەنفالەكان بەپارتیزانى مابۆوە لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەك كەئەوانە بوون برهان قناێ وعلى داڵداغان وعزیز محى الدین وپێشمەرگەیەكى تربوو لەناوچەى دێدەوان وبەستى شەرغەوهەرەتەكانى ئۆمەر گومەت بەپارتیزان مابوونەوە. بەلام لەدەشتى هەولێر چەند پێشمەرگەیەك تەسلیم بە ڕژێم بوبونەوە كەپیشتر فەرماندەى تیپ بوون لەسنورەكە ئەوانیش ێلاح شینەو محمدحسین و نورى قادر بوون لەگەڵ ژمارەیەك پێشمەرگەى خۆیان.بەلام سمكۆبڵباس وهەڤاڵەكانى نەیانزانى بوو كەئەوان تەسلیم بەڕژێم بوینەوە.چونكە دوو جیهازى راكاڵى گەورەیان هەبوو لەدەشتى هەولێر جیهازەكان لاى ئەوان بوون كەتەسلیم بوبونەوە.بۆیە سمكۆبلباس وهەڤاڵەكانى دابڕابون لەهەموو هەواڵێك وایان دەزانى ئەوانیش هەرلە پارتیزانیدا ماونەتەوەو بە اختیفا جولە دەكەن رۆژێكیان دیارە وەزعیان زۆر خراپ دەبێت خواردنیان دەست ناكەوێت هیلاك دەبن بۆئاوونان لەناوچەى دێدەوان دەیانەوێت شوێنەكەیان بگۆرن وبچن بۆناوچەى شەمامك لەبەرئەوەى خۆى زۆرشارەزا دەبێت لەناوچەى شەمامك وەكاك برهان قناێ خەلكى ناوچەى شەمامكەو ئەویش زۆرشارەزایەو ناسراوى باشیان هەیە لەناوچەكە بۆیە زۆرپێان باش بوو بچن بۆشەمامك وبەستى شەرغەو دێدەوان بەجێبهێلن چونكە گوشارى رژیمى زۆرلەسەر بوو ئەوان دیارە زۆرجولەیان پێنەدەكرا بۆیە بڕیاریان دابوو بچن بۆشەمامك وەدەچن بۆدەواجینەكانى سەر ڕێگاى هەولێر_كركوك بۆ وەرگرتنى نان ودەنگوباس بەلام لەوێ پێیان دەڵێن ئەم ناوچەیە هەموو كەمینى دووژمنى لێیەو دوێنێ مەفرەزەیەكى پیشمەرگەى حزبى شوعى كەوتونە كەمین دەڵێن دكتۆر عادل یان لەگەڵ بووەو شەهید بووە ئەوانیش نان وئاو وەردەگرن وهەر زوو دەگەڕێنەوە بەشوێنى خۆیاندا بۆدێدەوان وبەستى شەرغە ئەو شەو ورۆژە لە اختیفا دەبن بەلام دیارە وەزعیان زۆرخراپ دەبێت ناوچەكە جەیشى زۆرى لێ دەبێت برادەرەكانى دەڵێن ئەگەر ئەوناوچەیە بەجێنەهێلین چیتر لێرە ناحەوێنەوەو دەكوژرێین یان دەگیرێن،شوێنەكەیان زۆرخراپ دەبێت و دەڵێن ئێمە دوێنێش خوانەجاتى داین كەشف نەبوین رزگارمان بوو نەگیراین دەبێت هەر چۆنێك بێت دواى رۆژئاوا برۆین وبگەرێنەوە بۆناو دەواجینەكانى رێگاى هەولێر_كركوك بۆئەوەى لەو ناوچەیە دوور كەوینەوە بچین بۆناوچەى شەمامك بەلام ئەوان نەیاندەزانى ناودەواجینەكان كەمینى لێیەو ئەوكەمینە معلوماتى لەسەرئەوان هەیە ئەوان كەشف بوبون چونكە كەمینەكە دەیانزانى ئەوان چەند پیشمەرگەن وكێ مسولیانەو ناویان چیەو سمكۆبلباس وبرهان قناێ لەگەڵ پێشمەرگەكانن وەجەماعەتى كەمینەكەش دیارە كۆنەمسولەكانى خۆیان بوون كەپێشتر بەیەكەوە پێشمەرگەبوون مسولیشیان بون ێلاح شینە فەرماندەى تیپ ونورى قادر جیگرتیپ ومحمد حسین فەرماندەى كەرت بوون.لەگەڵ چەكدارەكانیان تەسلیم بەرژێم بوبونەوە راوە پیشمەرگەیان دەكرد وەلە دەواجینەكە معلوماتیان وەرگرتبوو كەئەو پیشمەرگانە لەوناوچەین بۆیە دەیانزانى ناوەكانیشیان چییەو كەمینیان بۆدادەنێنەوە لەدەواجینەكە شەو كەهەست دەكەن ئەوا پیشمەرگە دێن بۆدەواجینەكە زانیان ئەو پیشمەرگانە ئاگایان لەهیچ نیە ئاگایان لەكەمینەكە نیە بەلام جاشەكان ئەوانیان زۆرباش دەناسى دیارە لێیان دەبێتە مشكیلە لەسەر ئەوەى كەبەتەقە لێیان بدەن بیان كوژن یان بەدەستى بیان گرن. كاك نورى قادر زۆربرادەریان دەبێت پیشتر وەمسولیان بوو لەتیپ قایل نابێت تەقەیان لێ بكەن وبیان كوژن گوتبوى من بەهیچ شێوەیەك رازى نابم بیان كوژن ئەوانە ئاگایان لەهیچ نیە كەئێمە تەسلیم بوینەوە من یەكسەر بانگیان دەكەم وقسەیان لەگەڵ دەكەم پاشان دەیانگرین ئەوانیش نزیك دەبنەوە لەدەواجینەكە و نورى قادر بانگیان دەكات دەڵێت سمكۆبلباس برهان قناێ ئەوا ئێمەش لێرەین وەرن بۆلامان ئەوانیش زۆر دڵیان پێ خۆش دەبێت دەڵێن ئێستا هەموو معلوماتێك وەردەگرین دەچن بۆلایان ولەگەڵ نورى قادر یەكتر ماچ دەكەن ولەدلێ خۆیان دەڵێن ئۆخەى گەیشتینە جەماعەتى خۆمان جیهازەكانیان لایە بەلام سەیردەكەن ئەوان وەزعیان ئاسایى نیە بەلام بیرلەوە ناكەنەوە كەئەوانە تەسلیم بە ئەمنى عامە بوینەوە.وادەزانن هەرلەبەر ئەوەیە وەزعەكە زۆرناخۆشە بۆیە ئەوانە مشەوەشن چونكە ئەوكات وەزعەكە زۆرخراپ و ناخۆش بوو ناوچەكە بۆنى خوێنى لێ دەهات دواى ئەنفالەكان بوو كەس لەناوچەكە نەمابوو هەمووى چۆل بوو سمكۆوبرهان نەیندەزانى ئەوان تەسلیم بەڕژێم بوینەوە بەلام دیارە ێلاح و محمد حسین هەرزوو بەفێڵ لێكیان دورخستبونەوە تاكوبتوانن چەكیان بكەن.دیارە ێلاح ونورى سمكۆوبرهان یان جیاكردبۆوە لە پێشمەرگەكانى تر گوتبویان ئیشمان پێتانە باتۆزێك دوربكەوینەوە پرسیارى ناوچەكەیان لەكاك سمكۆ كردبوو گوتبویان كێ ماوە لەناوچەكەوكێ نەماوە تاتۆزێك بەدوور دەكەونەوە كاتێك پێى دەڵێن تۆ ئیستا لەگەڵ ئەمنى عامە قسە دەكەیت ئەویش زۆرى پێناخۆش دەبێت دەڵێت ئێرە شوێنى ئەمنى عامە نیە هەركەسێك دەیەوێت قسەلەگەڵ ئەمنى عامە بكات ئەوە ڕژێم دیارە بابچیت دیارە قسەكانى تەواو ناكات یەكسەر ێلاح شینە دەڵێت چەكەكەت دانێ ئەویش وادەزانێت سوعبەتى لەگەڵ دەكات چەكدارێك كەناوى فاروقە لەپشتى دەبێت یەكسەر مخزەنى كلاشینكۆفەكەى هەڵدەگرێت ونورى قادر لەتەنیشت سمكۆ دەبێت چەكەكەى لەشانى دەكاتەوەو ێلاح دەستى سمكۆ دەگرێت بەلام بەنورى دەڵێت كلاشینكۆفەكەم فیشەكى لەبەرە ووریابە سمكۆ كەسەیرى برهان دەكات ئەویشیان چەك كردووەو والە سێ پێشمەرگەكانى تردەدەن بەشەق ولولەكلاشینكۆف لەوكاتە سمكۆ دەڵێت كاك نورى ئەوچیە بۆوادەكەن نورى دەڵێت ئێمە تەسلیم بە ئەمنى عامە بوینەوە سمكۆش دەڵێت كاك نورى زۆرعەیبە بۆئێوە ئێمە تەسلیم بەدائیرەى ئەمن دەكەنەوە من بریندارم خۆتان بمكوژن تەسلیمم مەكەنەوە نورى گوتبوى من ناتوانم قسەبكەم لەبەرمحمدحسین وێلاح بەلام من نایەلم بتان كوژن لەم قسان بوبون لەگەڵ نورى.محمدحسین هاتبوو سمكۆى دابۆبەرشەق وگوتبوى سەگباب من تۆهەردەكوژم بەلام كاك نورى وكاك همزە زۆرلە محمدحسین تورەبوبون گوتبویان باشەتا چەكیان پێبوو ئێوە هەمووتان زراوتان چووبوو بۆپیاونەبوى خۆت ئاشكرابكەیت چونكە ئیستا چەككراون بۆیە لێی دەدەن ووتبوى من سمكۆدەكوژم. نورى وهمزە گوتبویان دەبێ ئێمەش لەگەڵ سمكۆ بكوژرێین پیاونیە بیكوژێت لێك حادزدەبن ئەوەبۆ برهان وسمكۆ زۆرباش دەبێت بەلام ئەوان تازە بوون لەگەڵ ئەمن نەیاندەزانى پێشمەرگە چۆن پارەدەكات بەساغى یابەكوژراوى تەسلیمیان بكەن دیاربوو لەوسەین وبەینەدا بوون پاش دوورۆژ ئاشكرابوو كەئەوپێشمەرگانەیان گرتووە خزمەكانى برهان وسمكۆ زانیان كەسمكۆو برهان گیراون ئەوجا باوكى سمكۆو مامى برهان خزمەكانى ێلاح ونورى ومحمدحسین یان ئاگاداركردەوە كە كورەكانیان هەرچییان لێ بێت ئەوان بەرپرسیارن وەزۆر لێیان توندكردبوون خزمەكانى ێلاح یان ئاگادار كردەوە نابێت هیچ لەوانەبكەن بەتایبەتى خزمەكى ێلاح ناوى مام عەلۆ بوو براگەورەیان بوو گوتبووى بەهیچ شێوەیەك لێتان قبول ناكەم سمكۆ وئەو پیشمەرگانە بكوژن سەربەستى مام ئەنوەرى ناردبوو بۆلاى ێلاح ومحمدحسین.كاك سەربەست ئیستا لەمەڵبەندى هەولێر دەوام دەكات بەێلاحى گوتبوو مام علۆ بەهیچ شێوەیەك لێتان قبول ناكات بیان كوژن یان تەسلیم یان بكەن بەهەرشێوەیەك بێت دەبێ بەریان بدەن بەراستى كاك سەربەست هیمەتى زۆر بۆكرد بوون بۆیە ێلاح گوتبووى باشە بەریان دەدەین بەلام محمدحسین رازى نەبوو لەسەر بەردانى سمكۆ گوتبوى من قبولناكەم سمكۆى بەر بدەن بەبێ كەفیل دیار بوو چاوى لەپارە بوو.سمكۆ باوكى ومام حاجى شریف بوون بەكەفیلى وەبەدزیەوە (800)هەشت سەد دینارى ئەوكاتیان دابووبە محمدحسین گوتبوى بەلام نابێت كەس بزانێت ئەگەرنا تەسلیم بەدائیرەى ئەمنتان دەكەم وەباوكى وحاجى حمەشریف بەوشێوەیەش زۆر ممنونى محمدحسین بوون وەسمكۆ هیچ مەجالێكى نەمابوولە ترسى خۆى دەبوایە وەرقەى ێلاح شینە هەڵگرێت بۆپاراستنى خۆى ئەگەرنا ڕژێم دەیگرت و اعدامى دەكرد.بەلام سمكۆ پەیوەندى كردەوە بەسەركردایەتى و برادەرانى ئاگاداركردنەوە كەتوشى ئەومەوقیفە بووە. وەبەردەوامیش بووە لەكارەكانى ناوشار وەنە تەنزیمى كەشف كردووە نەكەسى بەگرتن داوەو نەفایلیشى هەبووە نەبەعسى بووە تەنها خۆى پاراستووە.وە ئەم وەزعەش(22)بیست ودوو ساڵ پێش ئێستا بووە.وە ئەو برادەرانە كاك نورى وكاك همزە هەرماون بۆ راستى ئەو مەوزوعە كەئەوها بووە. وەئەو پێشمەرگانەى لەگەڵ سمكۆ گیرابوون ئەوانیش ماون كااك على داڵداغان وكاك عزیز محى الدین. وەسمكۆ كارى زۆرباشى بۆ یەكێتى ئەنجام داوە. وەهەڤالان من زۆرباش ئاگادارم چونكە خۆم لەڕێكخستنى ناوشار بەرپرسى چەند شانەیەك بووم ئەوكات.وە هەركەسێك دەیەوێت بەبێ ویژدانى باسى بكات ئەوە برادەرەكان هەرماون بۆراستى ئەو مەوزوعە كەبەو شێوەیە بووە دیارە هەركەسێك توشى مەوقیفى ئاوابێت هەموو معاوەلەیەك دەكات بۆ رزگار كردنى خۆى چونكە ئەگەر اعدام بكرابا هەروەكو ئێستا دەبوو. وەكەسیش ئەوها پاڵەوان نیە خۆى لەتەنگانە رابگرێت بەلام ئەوتوانى بەپشتیوانى كاك نورى وكاك همزە خۆى رزگاربكات ونەكوژرێت وە داواكارم چیتر بەناهەق تۆمەت بۆكەس دروست نەكرێت وە كاك سمكۆش هەر بەردەوامە لەخەبات وتێكۆشان وە دەبێت ئەوش لەبەر چاوبگیرێت كە خاوەنى (4)چوارشەهیدە و خۆى (5)پێنچ جار بەسەختى بریندار بووە.وە ماوەى (15)پازدە ساڵە ئاوارەیە لەسەریەكێتى نیشتمانى وەمن لەنزیكەوە ئاگام لێیە (11)یازدە فیشەكى كلاشینكۆفى پێكەوتووەو (40 تا 50) ساچمەى ئاربیجى وهاوەنى لەلەشى دایە.وەپیاوێكى زۆر ئازاو دڵسۆزە بۆ یەكێتى یەكەى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست