بۆ که‌س مه‌گه‌ڕێن، خۆمان(سۆران)مان تیرۆر کرد !
Sunday, 22/07/2012, 12:00
تێبینی: ئەم نووسینە هی چوار ساڵ لەمەوبەرە. هەر ئەودەم بەهۆی تئرۆری سۆرانەوە نووسیم و یەکێک لە راگەیاندنەکان لە کوردستان بڕیاربوو بڵاوی بکاتەوە بەڵام کە ناردم هەر وەڵامم وەرنەگرتەوە تا ئەم ساتە. هیوادارم لە یادی ئەمساڵیدا بەر دیدەی خوێنەر بکەوێ.
ئیدریس مستەفا
٢١/٠٨/٢٠١٢
ئه‌وه‌ی سۆرانی تیرۆر کرد ده‌سته ره‌شه‌کان نه‌بوون بگره ئه‌وه هزر و کرداری ئێمه بوو ئه‌وی کرده قوربانی و ئێمه‌شی بۆ رۆژێکی تر دانا له به‌رامبه‌ر چاره‌نوسێکی وادا. له تیرۆکردنی د.عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف دا راگه‌یاندنی کوردی ئه‌وپه‌ڕی که‌مته‌رخه‌میان نواند که نزیک بوو له هه‌ڵوێست ده‌رنه‌بڕینه‌وه. دیاره، که‌متر رووم له راگه‌یاندنه حزبییه- ره‌سمیه‌کانه.
عه‌قڵی شاخ وای له راگه‌یاندنی کوردی و رۆشنبیرانی کرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تیرۆره‌دا زۆر به ده‌نگ نه‌یه‌ن، گوایه د. عه‌بدولستار رابردووی زۆر باش نه‌بووه و وه‌ختی خۆی له‌گه‌ڵ به‌عسدا بووه. گرفته‌که له‌وه‌دایه ئێسته‌ش خه‌ڵکانێک هه‌ن پێیان وایه ئه‌وه‌ی له شاخ بووه شۆڕشگێڕ یان شه‌ریف بووه و هه‌رکه‌سه له‌گه‌ڵ ئه‌و کاروانه‌دا نه‌بوایه و شۆڕشگێڕ ناشه‌ریف بووە.
ئه‌م هزره له تیرۆرکردنی د. عه‌بدولستاردا به ته‌واوی ره‌نگی دایه‌وه له‌نێو ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی گوایه سه‌ربه‌خۆیه چ به بڵاوکراوه‌کانیه‌وه و چ به قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌کانییه‌وه. ئه‌و رووداوه هه‌ستیاره وه‌ک هه‌واڵێک بڵاوکرایه‌وه له کاتێکدا ده‌بوو وه‌ک یه‌کێک له رووداوه گرنگ و سیاسیه‌کانی ئێسته له قه‌ڵه‌م بدرایه. ئه‌و هزری خامە و راگه‌یاندنه له‌وه تێ نه‌گه‌یشت ئه‌وه تیرۆری درکاندن و راستییه شاراوه‌کان بوو نه‌ک تیرۆری که‌سێک. راگه‌یاندنه‌کانیش له‌وه زۆر حاڵی نه‌بوون پێش هه‌ر شتێک ئه‌وه قه‌ڵه‌مه تیرۆر ده‌کرێ و کاغه‌زه‌که‌ی تۆش دوو سبه‌ی ده‌سووتێنرێ.
عاقیبه‌ته‌کانی ئه‌و هه‌ڵه تێگه‌یشتنه وا گورزی خۆی دووباره وه‌شانده‌وه و له داهاتووشدا ده‌یوه‌شێنێته‌وه. له کوێش له‌و شاره‌ی له‌وه‌ته‌ی هه‌یه تیرۆر کراوه و ئێسته‌ش له‌سه‌رده‌ستی کورد خۆی خراپتر تیرۆر ده‌کرێ ، گه‌ر جاران ته‌نها یه‌ک ده‌ستی تیرۆری تێدا بوو ئێستا چه‌ندان ده‌ست.
خودی ئه‌وه‌ی به دیاریکراوی له که‌رکوکدا له ماوه‌یه‌کی که‌مدا دوو رووداوی ئاوها تیرۆر به دوای یه‌کدا دێت مانایه‌کی جیاواز هه‌ڵده‌گرێ. که‌رکوک بۆخۆی هه‌تیوه، بێ شک نه‌وه‌کانیشی، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ راستییه‌کان بڵێن و به‌دوای راستییه‌کاندا بگه‌ڕێن، هه‌ر هه‌تیو ده‌بن. باری ناله‌باری که‌رکوک و دووره ده‌ستی له سه‌نته‌ری راگه‌یاندن و رۆشنبیری سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک ئه‌و کارانه ئاسانتر ده‌کات؛ ئه‌گینا ماقوڵ نییه باوک پێش ماوه‌یه‌ک و به دوایدا نه‌وه‌که‌شی یه‌کسه‌ر تیرۆر بکرێ زۆر به ئاسانیش.
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یکه‌ین بۆ سۆران گه‌ر ئه‌و کات بۆ د.عه‌بدولستار بکرایه له‌وانه نه‌بوو سۆران ئاوها به ئاسانی تیرۆر بکرابایه. که‌واته چیدی با به هزری کۆنینه کار نه‌که‌ین و خۆمان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنین به روو تێکردن بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ئه‌وان وه‌ک داد و مافپه‌رستی ته‌ماشا بکه‌ین، ئێمه ده‌بێ خۆمان به فریای خۆمان بکه‌وین. وه‌ک رۆژی روون دیاره کێ تیرۆر ده‌کات، ئه‌وه‌ی تیرۆری د.عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریفی کرد هه‌ر ئه‌وه‌ش تیرۆری سۆرانی کرد و هه‌ر ئه‌ویشه من و تۆ و هه‌موانی له لیسته‌که‌یدا داناوه. جا بۆ که‌س مه‌گه‌ڕێن، دار هه‌ڵبڕه سه‌گی دز دیاره، به‌رده‌م ماڵی ده‌سه‌ڵات بگرن و گه‌ر ئه‌نجام ده‌ره‌کانیش ته‌سلیم نه‌کا با هه‌ڵسوکه‌وت و کرداره تیرۆرییه‌کانی خۆی ته‌سلیم بکات. گه‌ر بوێر بین تیرۆر ته‌سلیمت ده‌بێت ئه‌گه‌رنا ئه‌وا خۆمان خۆمان تیرۆر ده‌که‌ین و با به دوای که‌سیشدا نه‌گه‌ڕێین!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست