بەختیار عەلی و ئەرستۆکراتیەتی کوردی
Tuesday, 11/12/2012, 12:00
ئەم بابەتە نزیک شەش ساڵ بەر لە ئێستا لە سەر نوسینێکی کاک بەختیار عەلی نووسیم کە لە رۆژنامەی هاوڵاتی دا بڵاوبۆیەوە، سەبارەت بەوەی ئەم دەسەڵاتە کوردیە بە گەڕاندنەوەی یاخود لە دایکبوونی درەنگ وەختی ئەرستۆکراتیەتی کوردی لە قەڵەم دەدا. لەم وتارەی دوایی خۆیدا لەمەڕ کێشەی هەرێم و بەغدادەوە کە لە رۆژنامەی ئاوێنە ژمارە، ٣٥٢، لە رۆژی ٢٠ی نۆڤەمبەری رابردوودا بڵاوبۆیەوە، هەمان ئەم دەستەواژەی (ئەرستۆکراتیەتی کوردی)یە بۆ ئەم دەسەڵاتی کوردیەی ئێستاکە بەکاریهێناوە. وەک هەڵوێستی سیاسی و تێگەیشتنی سیاسی ئەو لەو رووداوە من پێشتر نوسیێکم لەسەر نووسی بە ناوی(کاتێک رۆشنبیر تەسلیم بە سیناریۆکان دەبێت). ئەم نووسینەی ئێستا کەمێک لەسەر ئاستی بیر و چەمکی کاک بەختیارە بۆ ئەو دەسەڵاتە کوردییە. لەگەڵ ئەوەی نووسینیکە بۆ ساڵی ٢٠٠٧ دەگەڕێتەوە و ئێستا و ئەوسا جیوازیەکی هەیە و لەوانەبێ باسەکەم دەوڵەمەندتر بکا گەر بەسەریدا بچمەوە بەڵام هەر وەک خۆی دەیهێڵمەوە و پێم وایە هێشتا هەر بایەخی خۆی ماوە لەو بارەیەوە بۆیە هیچ دەستکارییەکم نەکردووە و وەک چۆن نووسیومە چ وەک تایتڵ یان بابەت ئاوها دەینێرم بۆ بڵاوکردنەوە. دیارە هەر ئەوەم نارد بۆ رۆژنامەی هاوڵاتی . دوای ئەوەی چەند جارێک هەواڵم پرسی دوایی جوابیان دامەوە بە بیانووی ئەوەی گوایە باتەکە دوورودرێژە بڵاویان نەکردەوە.
تەنها تێبینیەکی تازە کە هەم بێت لەو بارەیەوە ئەوەیە کە کاک بەختیار لەو نووسینە تازەیەی دواییدا، ئەوەی ئاماژەم پێدا لەسەرەوە، جیاوازی چینایەتی مرۆڤەکان یان پەیوەندی نێوان ئاغا و کۆیلە بۆ دوو حاڵەتی جیاوازی سایکۆلۆجی دەگەڕێنێتەوە کاتێک دەڵێت:(ئاغایەتی و کۆیلەبوون دوو دۆخی سایکۆلۆجیە)
ئەم دیدە تا سەر ئێسقان هەڵەیە چونکە ئەوە حاڵەتە سایکۆلۆجیەکان نیە جێگە و رێگەی کۆمەڵایەتی مرۆڤەکان دیاری دەکەن، بەڵکو ئەوە شوێنگەی کۆمەڵایەتی مرۆڤەکانە حاڵەتی سایکۆلۆجی مرۆڤەکان دیاری دەکات و مرۆڤەکان خۆیان شوێنگەی کۆمەڵایەتی و چینایەتی خۆیان هەڵنابژیرن، بەڵکو بارودۆخی زندەگیان ئەوەیان بۆ دیاری دەکات. ئەم مەسەلەی چینە کۆمەلایەتیە و نابێ وەک توێژێکی تری وەک نووسەران و رۆشنبیران و رۆژنامەنووسان تەماشا بکرێت. کاتێک خۆیان دەکەن. تێکەڵاوکردنی چەمکی چینایەتی لەگەڵ دەستەیەک یان توێژێک لە کۆمەڵ نادروستی بە بیروبۆچوونەکان دەدات.
دیسەمبەری ٢٠١٢
هاوار بۆ خۆڵه‌مێشی بابردوو یان بۆ ژیله‌مۆکه‌ی ئێستا
ره‌خنه له به‌ختیار عه‌لی ده‌رباره‌ی باسی ئه‌رستۆکراتییه‌تی کوردی
له روژنامه‌ی هاوڵاتی، ژماره 317، رێکه‌وتی 14/3/2007 به ناونیشانی (خۆڵه‌مێشی قه‌قنه‌س "ئه‌رستۆکراتییه‌تی کوردی-چیرۆکی سووتان و هه‌ستانه‌وه‌ی") به‌شی یه‌که‌م، کاک به‌ختیار عه‌لی بابه‌تێکی بڵاوکردۆته‌وه، هه‌ر چاوه‌ڕوانی به‌شیی تری بووم به‌ڵام هه‌ر نه‌مدیت. هه‌ر ئه‌و چاوه‌ڕوانییه وای لێکردم نوووسینهکهی منیش دوابکه‌وێت هه‌ر چه‌نده له‌م دواکه‌وتن و کورتکردنه‌وه‌یه‌دا تۆزێک ئاڵوگۆڕم تێدا کرد.
دیاره له ده‌وره‌ی نوێی رۆشنبیریی کوردی‌دا یه‌که‌م جاره باسێکی ئاوها، له‌مه‌ڕ ئه‌رستۆکراتییه‌ت یاخود فیوداڵیزمی کوردییه‌وه ده‌بینم. باسه‌که باسێکی تیئۆری نییه به ته‌نیا تئیۆری-سیاسیه بۆ زۆرتر به باشم زانی ده‌مه‌ته‌قێیه‌کی تێدا بکه‌م چونکه هه‌م ده‌توانی له باری تیئۆرییه‌وه گفتوگۆیه‌ک بکه‌ی و هه‌م له‌باری سیاسیه‌وه راوبۆچون ده‌رببڕیت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌ن و شتێکی تر هه‌ن له باسه‌که‌ی کاک به‌ختیاردا پێویسته قسانیان له‌باره‌وه بکرێ، به‌ڵام من بنه‌ڕه‌تی باسه‌که یاخود ئایدیای سه‌ره‌کی نووسینه‌که له‌به‌رچاو ده‌گرم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ چه‌مک هه‌یه هه‌ر ده‌بێ قنجه باسێکی لێ بکرێ. هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌ندێ له‌و چه‌مکانه به یه‌ک دوو دێڕ باس بکه‌ین و ئینجا ره‌نگڕێژی خۆمان له‌سه‌ر هێڵی بنه‌ڕه‌تی باسه‌که بکه‌ین. چهمکهکهکان ئه‌مانه‌ن: تیئۆریسیه‌نی بییریی ناسیۆنالیستی کوردیی، ئه‌رستۆکراتیه‌تی شار، مسکێن و عه‌وام، ته‌نانه‌ت ئه‌رستۆکراتییه‌ت وه‌ک زاراوه‌یه‌ک.
تیئۆریزهکهری بیری ناسیۆنالیستیی کوردیی...
تیئۆریسیه‌نی بیری ناسیۆنالیستیی کوردیی زۆرتر به‌ر حاجی قادری کۆیی ده‌که‌وێت نه‌ک قانیع، بگره قانیع زۆرتر له به‌ره‌ی چه‌پێتیدا ده‌بینرێته‌وه تا ئه‌وه‌نده‌ی ناسیۆنالیستێتی. به‌رهه‌مه‌کانی زۆرتر له‌سه‌ر هه‌ژاران و ره‌نجده‌رانه، بۆیه به پشتیوانی بیری چه‌پگه‌رایی یاخود چینایه‌تی خوازی ده‌شکێته‌وه. به‌ڵام، کاتێک چاو به به‌رهه‌مه‌کانی حاجی قادری کۆییدا ده‌خشێنیته‌وه زۆرتر ره‌نگ و رووی بیریی ناسیۆنالیست بوونی پێوه دیاره، شیعره‌کانی ده‌رباره‌ی قه‌ومی کورد و داهتووهکهی، به تایبه‌ت که له‌و سه‌رده‌مه‌دا نووسیوێتی، پڕن له به‌ڵگه‌ی ئاوها. کتێبه‌که‌ی مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌د له‌مه‌ڕ حاجی قادری کۆیی باسێکی زیندووه له‌و باره‌یه‌وه.*
ئه‌رستۆکراتییه‌تی شار
ئه‌رستۆکراتییه‌تی شار، وه‌ک چه‌مک مانایه‌ک نادا به‌ده‌سته‌وه به تایبه‌ت به‌و شێوه‌یه‌ی کاک به‌ختیار ده‌یڵێت.
جه‌وهه‌ری بوون و بنه‌چه‌ی ئه‌رستۆکراتیه‌ت وه‌ک چینێکی مێژوویی کۆمه‌ڵایه‌تی له بوونی لادێ و جوتیاردا خۆی ده‌بینێته‌وه هه‌ر بۆیه‌ش کاتێک ژیانی دێهاتی، بڕبڕه پشتی ئابوری وڵات به‌و شکڵ و شیوه‌یه‌ی جارانی نه‌ما کۆتایی ته‌مه‌نی ئه‌رستۆکراتی لێ که‌وته‌وه . له‌گه‌ڵ هاتنه نێو شاریشه‌وه ئه‌و جیگاورێگهی پێشووتری خۆی له ده‌ستدا و به‌خشییه چینێکی تر. وه‌ک یه‌که و خێزانی کۆمه‌ڵایه‌تی، له‌وانه‌بێ کاریگه‌ریش له نێو کۆمه‌ڵدا مابن و هه‌ر بشمێنن به‌ڵام وه‌ک چینێکی به‌رجه‌سته له کۆمه‌ڵ و حاکمداری وڵات نه‌مان و له‌وه‌ش ناچێ بگه‌ڕێنه‌وه مه‌گه‌ر وه‌ک فیلمی(گه‌ڕانه‌وه‌ی مۆمیاکراوه‌کان) له مێشکی خۆماندا بیهێنین و بیبه‌ین. پاشان مه‌سه‌له‌که له‌وه‌دا نییه گوایه گوند نه‌ماوه بۆیه ئه‌ویش نه‌ماوه، خۆ له وڵاتانی پیشه‌سازی و هه‌ره پێشکه‌وتووانی دنیا به تایبه‌ت له ئێستاشدا گوند هه‌ر ماوه و ده‌شمێنێ، به‌ڵام بنه‌چه‌ی بابه‌ته‌که ئه‌وه‌یه که په‌یوه‌ندیه‌کان له نێوان کاروسه‌رمایه، به‌رهه‌مهێنان و به‌کارهێناندا، قۆناغه‌کانی ژیاندا وه‌ک گشت گۆڕاوه. له چاویلکه‌ی ته‌سکی جارانی کوردستانه‌وه ته‌ماشای بکه‌ین وا دێته پێش چاو، به‌ڵام گه‌ر هه‌موو ده‌شت و كێوهکان به گوند پڕ بکرێنه‌وه ئه‌رستۆکراتییه‌ت وه‌ک ئه‌و چینه‌ی کاک به‌ختیار شینێکی رۆمانسیانه‌ی بۆ ده‌کا هه‌ڵناستێته‌وه له گوڕ، چونکه نه ئه‌و مسکێنوعهوامهی جاران دروست ده‌بێته‌وه و نه وشه‌ی ئه‌رستۆکراتی له فه‌رهه‌نگه هزری و رۆشنبیرییه‌کاندا جارێکی تر شوو ده‌کاته‌وه به رابردوو.
مسکێن و عه‌وام
له تێگه‌یشتنه کلاسیکیه‌که‌یدا ئه‌م چه‌مکه جگه له مانا چینایه‌تیه‌که‌ی یاخود مانا ماددیه‌که‌ی که هه‌ژاری و برسێتی بوون ده‌به‌خشێ، مانایه‌کی مه‌عنه‌وی یاخود فه‌رهه‌نگیش ده‌به‌خشێ گوایه مسکێن و عه‌وام خه‌ڵکانی نه‌خوێنده‌وار و نه‌زان یاخود هه‌ر هیچ نه‌بێ له خانه‌ی ژێره‌وه‌ی زانیاری و هۆشیاریدان. له دنیای ئێسته‌دا، سه‌رباری جیاوازییه‌کی گه‌وره‌ی چینایه‌تی مسکێن و عه‌وام له هه‌ردوو باره‌که‌دا مانایه‌کی ئه‌وتۆی نه‌ماوه. ئه‌وه راسته بنه‌چه‌ی پێکهاته چینایه‌تیه‌که‌ی هه‌مان بنه‌چه‌یه به‌ڵام سه‌رخانه‌که‌ی به شێوه‌یه‌ک گۆڕاوه ته‌نانه‌ت کارکردی له‌سه‌ر ژێرخان و بنهچهپێکهاتهییهکهشی داناوه. مسکێن و عه‌وام جێگه‌ی خۆی به‌خشیوه به خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش یاخود به به‌ڵام برسی به مانا کلاسیکییه‌که‌ی برسی نین، تا راده‌ییه‌کی باش پۆشته و په‌رداخن، به زانست و زانیارین، ده‌ستیان راده‌گا به زۆرێک له که‌ره‌سه و ته‌کنۆلۆجییه‌کانی سه‌رده‌م. له‌م سه‌رده‌مدا هه‌رچه‌نده هێلی چینایه‌تییه‌کان به‌ره‌و (تۆخ بوونه‌وه) بڕوات مسكێن و عه‌وامه‌که‌ی جارانی لێ دروست نابێته‌وه. (تۆخ بوونه‌وه‌ی هێڵه‌کان) که کاک به‌ختیار به به‌ردی بناغه‌ی زیندوو بووونه‌وه‌ی ئه‌رستۆکراتییه‌تی داده‌نێت له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێستادا هیچ کات به مانای زیندوو بوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌رستۆکراتییه‌ت نایات چ جای بۆ سه‌رداریکردنی کۆمه‌ڵگه‌ش. خۆ ئه‌م (هێڵه تۆخه) له مێژه له نێو زۆریک له کۆمه‌ڵگه‌کاندا، به تایبه‌ت کۆمه‌ڵگه رۆژهه‌ڵاتییه‌کان که کوردستان به‌شێکه لێی، دروست بووه به‌ڵام هیچ گوێ بیستی هاتنه‌وه سه‌رته‌ختی چینی ئه‌رستۆکراتییه‌ت نه‌بووین.
ئه‌رستۆکراتییه‌ت وه‌ک تێگه‌یشتن، وه‌ک زاراوه
وشەی ئەرستۆکرات کە لە بنەڕەتدا وشەیەکی یۆنانیە بە مانای "دەسەڵاتی باشەکان" دێت، دواتر لە فەرهەنگە سیاسی و چینایەتی و فکریەکاندا ئەو مانا باو و گشتییەی وەرگرت کە ئێستە بەکاردەبرێت وەک حوکمی نۆبڵەکان، نەبیلەکان، یاخود دەوڵەمەندەکان. هەروەها، له زۆرێک له فه‌رهه‌نگه زمانه‌وانییه‌کاندا یان له ئاسته‌کانی خوێندندا ئه‌رستۆکراتییه‌ت به مانا یاخود له جیاتی سیسته‌می کۆن نێو ده‌برێت، ئه‌و سیسته‌مه‌ی ، پرۆسه‌ی بۆماوه‌یی، یه‌کێک له کۆڵه‌که بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ته‌مه‌نی بوو و هه‌ر ئه‌و بۆماوهییهش حیکمه‌تی بوون و هه‌بوونی بوو به درێژایی ژیانی ده‌سه‌ڵاتیی . ئایا ئەو دەستەلاتەی لە کوردستاندا حاکمە دەسەڵاتێکە لە باشەکان پێکهاتووە؟
ئه‌رستۆکراتییه‌تی نوێ
یه‌کێک له‌و باسانه‌ی چه‌مکێکی ئاوهای باس کرد ساڵی 2005 لیۆنێڵ جۆسپان ی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی پێشووی فه‌ره‌نسا بوو له کتێبه‌که‌یدا(من وا جیهان ده‌بینم)*. قسه‌وباس ئه‌وه‌یه گلۆباڵیزم خزمه‌ت به شیوه‌یه‌ک له ئه‌رستۆکراتییه‌ت ده‌کات نه‌ک ئەوەی بیانگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر گۆڕه‌پانی ده‌سه‌ڵات. به هه‌مان شێوه گروپی ماڵی (سیتی بانک) باسێکی وایان هێنایه گۆڕێ به‌ڵام سێ وڵاتیان دیاریکرد(ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و که‌نه‌دا) ئه‌ویش وه‌ک دیارده نه‌ک وه‌ک چینێکی حاکم و سه‌رداری کۆمه‌ڵ؛ ئه‌م تێڕوانینه جێگه‌ی مشت‌ومڕ بوو، وه زۆریش نه‌یتوانی جێی خۆی بگرێ له لێکدانه‌وه ئابووریه سیاسیه‌کانی ئێسته‌دا. وه‌ک کهسێیتیش، له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانی رابردوودابوو ئه‌رستۆکراسی ناسراوی به‌ریتانیا (لۆرد دۆگڵاس هۆم)* سه‌ره‌ک وه‌زیران بوو، به‌ڵام ئه‌مه به مانای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌رستۆکراتییه‌ت بۆ ده‌سه‌ڵات نه‌بوو بگره وه‌ک تاکێک و به ناسنامه‌ی چینێکی دیاریکراوی به‌سه‌رچووه‌وه بوو.
پرسیار ئه‌مه‌یه ئایا ده‌کرێ تۆ ئه‌م گه‌زه به خاکی کوردستان بپێوی ؟ دیاره هه‌موو شته‌کان له جیهاندا کارکرد له‌یه‌کدی ده‌که‌ن و ئاڵوگۆڕ بهسهریهکدیدا دێنن، به‌ڵام ئه‌مه به مانای ئه‌وه نییه هه‌ر شتێک له شوێنێک چه‌که‌ره‌ی کرد ده‌بێ له کوردستانیش بڕوێ یاخود به پێچه‌وانه‌وه.
***
بیریی سه‌ره‌کی کاک به‌ختیار له نووسینه‌که‌یدا ئه‌وه‌یه که دوو ده‌یه‌ی رابردوو وه دۆخی هه‌نوکه‌ی کوردستان دۆخی سه‌رهه‌ڵدان و زیندوو بوونه‌وه‌ی چینی ئه‌رستۆکراتییه‌تی کوردییه، بۆیه تایتڵی بابه‌ته‌که‌شی زۆر به خه‌ستی ناو بردووه: خۆڵه‌مێشی قه‌قنه‌س "ئه‌رستۆکراتییه‌تی کوردی چیرۆکی سووتان و هه‌ستانه‌وه‌ی"
کاک به‌ختیار ده‌ڵێ:
(به بۆچوونی من راپه‌ڕین ئه‌و دوعا سیحراوی و بالۆره ئهفسوناویییهیه که کۆمه‌ک به قه‌قنه‌سی ئهرسترۆکراتییهت ده‌کات، له خۆڵه‌مێشی خۆیدا هه‌ستێته‌وه و باڵبگرێت و ببێته‌وه به باڵدارێکی خورافی) پاشان ئه‌م ئه‌رستۆکراتییه‌ی وا هه‌ڵده‌ستێته‌وه به ئه‌رستۆکراتییه‌تی نوێ ناوده‌بات و ده‌ڵێت (بۆ ئه‌وه‌ی قسه له ئه‌رستۆکراتییه‌تی نوێ بکه‌ین، پێویستیمان به "نوخبه‌یه‌ک"هه‌یه کۆمه‌ڵێک ئه‌گه‌ری له هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرتبێت) ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌ش بریتین له (1. هێزێکی ئابووری به‌هێز. 2. بوون به هێزێکی سیاسی کاریگه‌ر. 3. فه‌زایه‌کی که‌لتوری. 4. فه‌زایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌بار)
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی یه‌ک به یه‌کی ئه‌م ئه‌گه‌رانه بده‌ینه‌وه ده‌بێ ته‌ماشای جێگه و رێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان(چونکه کاک به‌ختیار به ته‌نیا باسی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان ده‌کا) له ئاست عێراق و ناوچه‌که و جیهان ئینجا کوردستان وه‌ک خۆی که یه‌که‌یه‌ک له‌و باره خێزانه جیهانییه بکه‌ین.
سه‌رباری پێشکه‌وتنی(نه‌ک گه‌شه‌کردن چونکه ئه‌م دوو وشه‌یه جیاوازیان هه‌یه له مانا و لێکدانه‌وه‌دا) ره‌های ته‌کنۆلۆجیا و ئاڵووێری بێ سنووری بازرگانی نێوان وڵاتان، جیهان له ته‌نگژه‌یه‌کی ئابووری بێ وێنه‌دایه، رۆژانه راپۆرته ئابوورییه‌کان له ته‌واوی جیهاندا باس له‌م بابه‌ته ده‌که‌ن، وڵاته گه‌وره‌کانی دنیا وه‌ک ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و چین پێش هه‌ر شوێنێکی تر ده‌ناڵێنن به ده‌ست ئه‌م ته‌نگژه‌یه‌وه. له‌م نێوانه‌دا عێراق هه‌یه، بێگومان هه‌رێمی کوردستانیش به‌شێکه له عێراق، نموونه‌ی وێرانترین ئابووری وڵاتی دنیایه، عێراق وه‌ک سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڵام ئه‌مه به مانی ئه‌وه نایات ئابوورییه‌کی به‌هێزی هه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ کوردستانێش هه‌مان شت.
له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا هێنده‌ی ئێستا کوردستان پێویستی به به‌غدا نه‌بووه، ئێستا ئه‌وه‌ی له به‌غداوه نه‌یات نییه بدرێته خه‌ڵک به تایبه‌ت مه‌عاشخۆر که ئێسته زیاتر له نیوه‌ی خه‌ڵکی کوردستان پێک ده‌هێنێ. ساڵی دووهه‌زاروسێ ساڵی دووباره لکانه‌وه‌ی کورسدتان بوو به عێراقه‌وه. که‌واته کوردستان له ئاسته نێوچه‌یی و جیهانییه‌که‌یدا پاشکۆیه به ئابووری وڵاتێکه‌وه، وڵاته‌که‌ش تا ئه‌م ساته له ئاسته سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یدا روو له داڕوخانه. نعوم چۆمسکی له وه‌ڵامی پرسیارێکدا ده‌رباره‌ی ئێسته‌ی عێراق بۆ ئایندهی ده‌ڵێت: ته‌نها ئومێد هه‌بێت وێرانکاری هه‌ر به‌رده‌وامه*. چه‌ندان نووسراو و لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی تری جیهانی باس له وێرانی عێراق ده‌که‌ن، بێگومان هه‌رێمیش وه‌ک به‌شێک له‌و.
له‌م بارودۆخه ئارێشهییهی نووکه‌ی جیهان و عێراقدا کوردستان ده‌بێ له کوێدا بوه‌ستێته‌وه، له کاتێکدا کوردستان له نێو خۆی خۆیدا له رووی سیاسی و ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له‌وپه‌ڕی هیلاکی خۆیدایه.
کوردستان، به‌شی باشووریی چونکه کاک به‌ختیار ته‌نها باسی ئه‌م به‌شه ده‌کا که له چوار شار پێکهاتووه، پارچه زه‌وییه‌کی ته‌ریک که‌وته یاخود دوورگه‌یه‌کی دانه‌بڕاو نییه له جیهان تاکو پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابورییه‌کانی به تاق و ته‌نیا و سه‌ربه‌خۆ له ده‌وروبه‌ره‌که‌ی له بزاوتدابێت. ئه‌گه‌ر باس باسی سه‌رهه‌ڵدانی چینێکه له کوردستان ئه‌وا ده‌بێ ئه‌م باسه له عێراق و ناوچه‌که و جیهانیشدا به راده‌ی ئه‌و گه‌رم و گوڕییه بێت که کاک به‌ختیار باسی لێوه ده‌کات، هه‌ر هیچ نه‌بێ له به‌شه‌کانی تری کوردستان. جیهان، وه‌ک بیریاری که‌نه‌دی (مارشاڵ ماکلۆهان)* دوو سێ ده‌یه له‌مه‌و پێش گوتی بووه‌ته گوندێکی گه‌وره، هه‌موان یه‌کتری ده‌بینین و گوێ بیستی یه‌کدی ده‌بن و ئاگایان له هه‌ڵکشان و داکشانه‌کانی یه‌کتره، جا ده‌کرێ چینێک لێره سه‌رهه‌ڵبدات و زیندوو بێته‌وه و له شوێنه‌کانی ترنا؛ خۆ ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندێتیه‌ک نییه تا بڵێی مۆرکێکی ناسراوی کوردستانه به‌ڵکو ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه، چینێکی باڵاده‌ستی ئابورییه که ئه‌سته‌مه کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان له ماکه جیهانیه‌که‌ی داببڕی له‌م باره‌یه‌وه؛ به تایبه‌ت له ئه‌مێستای جیهاندا چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وه‌ک ته‌قه‌ڵه‌کانی دروومان لکێنراون به‌یه‌که‌وه، چ جای کوردستان یه‌که‌یه‌که راسته‌وخۆ و ناڕاسه‌وخۆ وه زیاتر له‌هه‌ر شوێنێکی تری دنیا هۆکاره‌کانی ده‌ره‌وه کارکردی لێده‌که‌ن؛ جا بۆیه گه‌ر چینی ئه‌رستۆکراتی له وڵاتانی تری ناوچه‌که و جیهان به‌و شێوه‌یه زیندوو بوونه‌وه و هه‌ستانه‌وه ئه‌وا ده‌کرێ کوردستانیش بخینه بازنه‌ی ئه‌و باسکردنه‌وه. به‌ڵام چینێک سه‌ده‌یه‌ک زیاتره، بگره له هه‌ندێ جێگه نزیک دوو سه‌ده‌یه، گۆڕه‌پانه‌که‌ی جێهێشتووه، وه ئه‌م جێهێشتنه‌ش له ئاستێکی جیهاندایه بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌شی ئاستێکی جیهانی به خۆوه ده‌گرێ به‌ڵام چیرۆکی ماڵئاواییه‌که‌ی له کوردستان چه‌نده و چۆن بووه، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی تره. له کاتێکدا ئاماژه سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان زۆرتر له سه‌رهه‌ڵدانی چینێکی پلوتۆکراسی(ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ندێتی)دا ده‌خولێنه‌وه نه‌ک ئه‌رستۆکراسی.
یه‌که‌م: باری ئابوری کوردستان
شکڵ گرتنی سه‌رمایه له کوردستاندا شکڵ گرتنێکی سیاسی حزبیی میلیشیاییه. نموونه‌که‌ی له هی وڵاتانی ناوچه‌که خراپتره، نه له وێنه‌ی خێزانیی سه‌دام و ئه‌سه‌د ده‌چێ، و نه له ده‌سته حوکمی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا ده‌چێت. سه‌رمایه، ئه‌و بواره سه‌ربه‌خۆییه‌ی نییه که قه‌راره له بوون و به‌ده‌نه خۆڕسکیهکهیدا هه‌یبێ. سه‌رمایه و کار له پرۆسیسێکی میکانیکیانه‌ی سیسته‌مێکی ئابورییانه له کاردانییه؛ سه‌رمایه حوکمی نییه له پاره کۆکردنه‌وه، بگره حوکمی به‌سه‌ردا ده‌کرێ بۆ پاره کۆکردنه‌وه؛ واته هێزێکی سیاسی به‌سه‌ریدا زاڵه، رێژه‌یه‌ک له لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا فه‌رمانی جووڵه پێکردن و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی پێده‌که‌ن. ره‌وه‌ندێکی له‌م شێوه‌یه‌ش جگه له داته‌پین و به‌فیڕۆدانی دارایی و تێکشکانی ئابوری وڵات هیچی که‌ی لێ ناکه‌وێته‌وه چونکه ئه‌وه‌نده‌ی بازوویه‌کی له پشته‌وه‌یه ئه‌وه‌نده ئه‌قڵێکی ئابووری کار ناکات له پشته‌وه نییه*.
هه‌ن، به‌هێزی ئابووری کوردستان له ته‌لاری به‌رز و بازاڕی تازه و جاده‌ی قیرتاو یاخود زۆربوونی ملیۆنهرهکاندا ده‌بیننه‌وه له کاتێکدا له ئهلف و بێی ئابووریدا ئه‌م شتانه کۆڵه‌که ئابوورییه‌کان پێک ناهێنن، ئه‌مانه روو بینای ئابووری وڵاتێک پیشان ده‌ده‌ن . ژێر بینای ئابووری له هه‌نگاو و پرۆژه پیشه‌سازی و کشتوکاڵیهکاندایه.
زۆربه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی له کوردستاندا ده‌برێن به‌ڕێوه له کاری قۆنتهراتچێتیدایه، له رووی ماهییه‌تی ئابووریشه‌وه، کاری قۆنته‌رات به‌رهه‌مدارێتی تێدا نییه و هیچ کاتێکیش به تاکه هێزی گه‌شه و به‌هێزی ئابووری وڵاتێک له‌قه‌ڵه‌م نادرێت. دیاره قۆنته‌رات کارێکه له هه‌موو وڵاتانی دنیادا به ناخاوێنی و ناراستگۆیی کردار یاخود تاکتیکی کار بۆ قازانج ناسراوه ، به‌ڵام له کوردستان جگه له درۆ و فێڵ و ساخته له‌سه‌ر دزی و فزیهکی بێ ئه‌ندازه‌ش وهدستاوه .
له کوردستاندا به‌رهه‌مهێنان تاراده‌ی سفره به‌ڵام به‌کارهێنان نزیک سه‌دی سه‌ده، له کاتێکدا ئه‌وی یه‌که‌میان به‌هێزیی ئابووری وڵات نیشان ده‌دات. ئه‌وه‌ی ئێسته له کوردستاندا ده‌گوزه‌رێ به‌هێزی نییه له ئابووریدا بگره به‌هێزییه له تاڵانکردن و به‌هه‌ده‌ردانی دارایی وڵات. دوو ده‌یه‌یه سامانی کوردستان ئاودیو ده‌کرێ، له بانک و پرۆژه‌کانی وڵاتانی تردا به‌کارده‌هێنرێ. ئێسته له جاران خراپتر، بگره به‌شێوه‌یه‌کی رێکخراوتر ئابوری کوردستان داده‌هێزرێ؛ له وڵاتێک‌دا توور له ده‌ره‌وه بهێنرێ*، ده‌نکه گه‌نمێک نه‌چێنرێت، یه‌ک که‌ره‌سته‌ی تازه‌ی کشتووکاڵی بوونی نه‌بێت، خێتێک له به‌نێک نهڕسکێنرێ، قۆپچه‌یه‌ک به کراسێکه‌وه نه‌کرێ، باری ته‌ندروستی له‌وپه‌ڕی خراپیدابێت، ئاماره‌کان له خودی کوردستان ئاماژه به سه‌رهه‌ڵدان و ته‌شه‌نه‌ی چه‌ندان نه‌خۆشی ترسناک و مه‌رگ واده ده‌که‌ن له‌وانه سه‌ره‌تان؛ له شه‌ورۆژێکدا یه‌ک سه‌عات کاره‌با هه‌بێت، رێژه‌ی کرێچی و بێ‌کاری و هه‌ژاری به قه‌د به‌ژنی بینا بڵنده‌کان له بهرزیدابێ، کاری منداڵان له تهشهنهدابێ*، گه‌نده‌ڵی که‌ڕووی دابێ له هه‌ر بن‌میچ و سه‌کۆ و شه‌قامێک، ئاخۆ به‌هێزی ئابووری ئه‌و وڵاته له کوێ دایه ؟ هێنانه‌وه‌ی ئه‌و نموونانه به تاک تاک مه‌به‌ست لێی ره‌هه‌نده ئابوورییه‌کانی وڵاتێکه نه‌ک ئه‌وه‌ی گوایه یه‌ک ده‌نگ گه‌نم به مانا ده‌نکه‌که‌ی که‌س نییه بۆ خۆی نهیچێنێت.
نه‌وت، سه‌رچاوه‌یه‌کی سروشتی به‌هێزی ئابوری کوردستانه ده‌شبێ ئابوری وڵات پێ گه‌شه بکرێ به‌ڵام مه‌خابن پێش ئه‌وه‌ی بێته سه‌ر زه‌وی وا له ژێر خاک‌دا به‌هه‌ده‌ر ده‌درێ، گرێ به‌سته‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی هه‌ر دوو حزب له‌گه‌ڵ کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان به‌ڵگه نه‌ویسته که ئه‌م پایه ئابورییه‌ش چۆن دۆشی پێ داده‌رێ؛ جگه له‌مه‌ش گه‌ر ده‌ربهێنرێت ئومێدێک نییه که ئه‌م سامانه بۆ خستنه‌گه‌ڕی بوژانه‌وه‌ی ئابووریانه‌ی ژیانی خه‌ڵک به‌کاربهێنرێت ئه‌ویش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ی که رابردووی ده‌سه‌ڵاتی کوردی دیاره له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ سامانه‌کانی وڵات‌دا . به‌هێزی ئابووری وڵات له سه‌رچاوه سروشتییه‌کانییه‌وه مه‌زه‌نده ناکرێت، زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی نه‌وتیان زۆره له‌وپه‌ڕی ته‌نگژه‌ی ئابووریدان. وڵاته‌کانی ئێران، ڤه‌نزوێللا، سعودیه ئه‌وپه‌ڕی رێژه‌ی بی‌کاری و هه‌ژاری تێدایه له کاتێکدا سێ وڵاتی گه‌وره‌ی نه‌وتین.
له په‌یوه‌ند به‌م به‌شه‌وه گرنگه ئاماژه به بابه‌تێک بکه‌ین که بنێشته خۆشه‌ی بن زار و سه‌ر زاری گه‌وره و بچوکه له کوردستاندا، ئه‌ویش گه‌نده‌ڵییه.
چه‌مکی گه‌نده‌ڵی:
دیاره، گه‌نده‌ڵی له هه‌موو وڵاتانی دنیا هه‌یه پێش هه‌موویان هه‌شت وڵاته پیشه‌سازییه گه‌وره‌که‌ی جیهان که به (جی هه‌شت) ناسراوه، بگره دیارده‌یه‌کی رۆتینی سیسته‌می ئابوورییانه و شۆڕده‌بێته‌وه به ناو ده‌زگا هه‌مه چه‌شنه‌کانی وڵات‌دا، به‌ڵام چه‌مکی گه‌نده‌ڵی له کوردستاندا که له ئاسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یدا به فه‌سادی ناوی ده‌برێ و له ئاسته رۆشنبیریی و سیاسیاسیهکهشیدا به گه‌نده‌ڵی دێته نڤیساندن دیارده نییه وه‌ک وا باوه، به‌ڵکو گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاته، حزبه، سه‌رکرده‌یه، سه‌رۆکه، یاسایه، حکومه‌ته، زانست و ئه‌کادیمیایه، ته‌ندروستییه، راگه‌یاندنه ....هتد
کاتێک لیخنی له سه‌رچاوه‌وه بێت شه‌پۆله‌کان بۆ لێڵ نه‌بن؟ بۆیه هه‌ر هه‌وڵێک له‌راستای چاکسازی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به بنبه‌ست ده‌گات و بگره له بڵقی سه‌ر ئاو مایه پوچتر ده‌بێ. به بێ ده‌سکاری کردنی بن ته‌مه‌ڵ له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستاندا مه‌حاڵه گه‌نده‌ڵی له ده‌سه‌ڵاته‌وه بکه‌ی به دیارده که ئه‌مه‌ش بۆ خۆی مه‌حاڵێکی تره له ئێستادا، مه‌حاڵێک باری سیاسی له کوردستان دیاریده‌کات. گه‌نده‌ڵی وه‌ک دیارده ده‌کرێ له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵ بکه‌ی چونکه ده‌توانی سنوورداری بکه‌ی، گوشاری له‌سه‌ر دانێی، بانگی بکه‌یته دادگا ته‌نانه‌ت گه‌ر سه‌رۆک و سه‌رۆک وه‌زیرانیش بن وه‌ک له چه‌ند وڵاتێک‌دا هه‌ر له‌م چه‌ند ساڵانه‌دا دیمان، به‌ڵام کاتێک گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات بێت ئه‌وا ئه‌سته‌مه هیچ ئومێدێک له ئاسۆی ئێسته‌دا هه‌بێت.
باری سیاسی له کوردستان:
ئه‌و رێژهگهلهی کاک به‌ختیار ده‌یکا به هه‌وێن بۆ هێزێکی سیاسی کاریگه‌ر، له راستیدا ته‌نها کاریگه‌ر نییه. هێزی سیاسی له کوردستاندا به پشتیوانی هێزی ده‌ره‌کیه‌وه دوو ده‌یه‌یه له ئاسته سیاسییه‌که‌دا ماوه‌ته‌وه، ئێستا له هه‌ر کات زیاتر ئه‌م خاڵه حوکمی هه‌یه، گه‌ر پشتیوانی ده‌ره‌کی نه‌بێت له‌وانه نییه بتوانن رۆژێ له کوردستاندا بمێننه‌وه و هه‌موانیش ئه‌مه ده‌زانین. له لایه‌کی تره‌وه کاریگه‌ری ئه‌م هێزه سیاسییه له ناوخۆی خۆدی هه‌رێمدا چییه ،مه‌گه‌ر جگه له کاڵتر کردنه‌وه‌ی روحی نیشتمانیی خه‌ڵک ئه‌و نیشتمانچێتییهی که چ ده‌سه‌ڵات و چ چینه‌که‌ی هه‌میشه کاریان له‌سه‌ر کردووه و پێویستیان پێیه‌تی، هه‌روه‌ها رق و کینه‌ی زیاتری خه‌ڵک به‌رامبه‌ر به خۆیان. نه‌خشێکی راسته‌قینه‌ییان له ئێسته و ئایندهی سیاسی کوردستان و مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کانی کورد و کێشه‌که‌یدا نییه. ئه‌م هێزه سیاسیه له کوردستاندا ته‌نها له یه‌ک حاڵه‌تدا هه‌موو توانایه‌کی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ ئه‌ویش ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کانی خۆیه‌تی و به‌س. ئایا ئه‌م هێزه له پاراستن و ئاسایشی وڵات و هاوڵاتیانیدا چه‌ند کاریگه‌ری سیاسی هه‌یه؟ ئایا چه‌ند توانیوێتی سه‌روه‌ت و سامانی وڵات بۆ خودی وڵات و خه‌ڵکه‌که‌ی دهکاربهێنێ؟ تا چه‌ند دیموکراسی و ئازادی به‌رقه‌رار کردووه بۆ هاوڵاتیانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی؟* ....هتد
بارودۆخی سیاسی له کوردستاندا له پشێوییه‌کی به‌رده‌وامدا بووه تا ئێستا، ده‌رفه‌ته‌کان ته‌نها بۆ ده‌سه‌ڵات و یاوه‌رانیان خوڵقاوه تا ده‌ستیان رابگا به زۆر شت و کۆنترۆڵی هه‌موو بوارێک بکه‌ن له کۆمه‌ڵگه‌دا. له دۆخێکی وه‌ها نائارامدا ساتێک نامێنێته‌وه بۆ بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکیی، جێگه‌یه‌ک ده‌ست ناکه‌وێت بۆ گفتوگۆ و پرس و رای گشتی. بۆیه له بارێکی وادا ده‌سته‌یه‌ک له خه‌ڵکانی سیاسی و جۆرێک له حوکمی هێناوه‌ته ده‌ر که ده‌توانرێ له هاوشێوه جیهانییه‌که‌ی به ئاسانی بدۆزرێته‌وه. ده‌توانین کوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بچوێنین به‌م شوێن و خه‌ڵکانه، له ده‌وره‌ی نوێ‌دا روسیا و چین ، له ده‌وره‌ی کۆنیشدا ئیتالیا هه‌رچه‌نده تا هه‌نوکه‌ش هه‌ر به‌کاره.
ئه‌و چینه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی له ئاکامی وه‌رچه‌رخانێکی نائاسایی یاخود ئاریشه‌یه‌کی سیاسی به‌ربه‌ره‌ڵای وه‌ک دۆخی رمانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت یا لابردنی سه‌دام حوسه‌ین له عێراقدا، ته‌نانه‌ت دۆخی ئێسته‌ی وڵاتی چین دروست ده‌بێت ناتوانێ چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌ندروست یا نۆرماڵ بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له وڵاته‌کانی تردا هه‌یه که پرۆسه‌یه‌ک له به‌رهه‌مهێنان یا ململانێکیهکی چینایه‌تی له نێوان په‌یوه‌ندییه‌کانی کار و سه‌رمایه‌یه‌کی دیاریکراودا هێناویه‌تیه به‌رهه‌م.
فۆکۆ یاما*، له نوسێنێکی تازه‌یدا باس له چین ده‌کات، ده‌ڵێت حکومه‌تی چین ده‌یه‌وێت چاکسازی له وڵات‌دا ئه‌نجام بدات به‌ڵام یه‌کێک له رێگرییه گه‌وره‌کان سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌ندێک و کۆمپانیایه‌کی گه‌نده‌ڵه له ده‌زگا و حکومه‌ته محهلیهکانی هه‌رێمه‌کاندا که ده‌سه‌ڵاتی سه‌نته‌ریش ده‌ره‌قه‌تیان نایات . جیاوازی ئه‌م نموونه‌یه له‌گه‌ڵ کوردستاندا ئه‌وه‌یه که شێوه‌ی ئه‌و حکومه‌ته محهلیانهی چین له کوردستاندا خۆیان ده‌سه‌ڵاتی سه‌نته‌رن.
له روسیا، له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا مافیای نوێ حوکم ده‌کات، کاریگه‌ری له بڕیاره‌کانی په‌رله‌مان دروست ده‌کات، سه‌رۆکی وڵات ده‌گۆڕێت، سیاسه‌تی ئابوری وڵات داده‌ڕێژێ، نه‌یارانی سیاسی ده‌گرێ و زیندانی ده‌کا...هتد. راپۆرت و لێکۆڵینه‌وه سیاسیه نێوخۆیی و جیهانیهکان ده‌رباره‌ی روسیای ئێستاکانێ ته‌نها ئه‌مه دووپات ده‌که‌نه‌وه*. ئه‌و مافیا نوێیه له که‌ردستاندا له ته‌واوی به‌ده‌نه جۆراوجۆره‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا خۆی به‌رجه‌سته پێداوه، بگره به خاڵێکی زیاتریشه‌وه ئه‌ویش چه‌کداریه که ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌و کات و ئێسته و داهاتووشی له‌گه‌ڵدابێ بێ ئه‌م چه‌کدارییه ناتوانێ بوونی هه‌بێ، چهکدارییهک که کۆتایی هه‌موو شته‌کان له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌کانیدا به‌وه کۆتایی دێنێ، جا ئه‌و به‌رامبه‌ره نه‌یاری سیاسی بێ، میدیا بێ، جه‌ماوه‌ر بێ، رۆژنامه‌وان بێ ...هتد
ئیتالیا، شوێن په‌نجه‌ی مافیا به‌سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م وڵاته‌وه تا ئێسته دیاره و بگره تێکه‌ڵاوی ژیانی سیاسیش بووه. مافیا ئێستا له شکڵێکی تردا بوون و سیمای خۆی هێناوه‌ته ده‌ر. ئه‌و توندوتیژی و پشت په‌رده‌ییه‌ی جاران مافیای پێ ده‌ناسرایه‌وه ئێستا وانه‌ماوه، بگره له پرۆسه‌یه‌کی سیاسی‌دا خۆی گونجاندووه و که‌ڵه‌که‌ی پاره و سامان له رێگه‌ی پرۆژه ئابورییه‌کانه‌وه ده‌باته پێشه‌وه هه‌ر چه‌نده جارانیش کارکردی له دۆخی سیاسی و حکومی هه‌بوو. ئێسته له ئیتالیا پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌کان له بارێکی زۆر خراپدان، بۆ نموونه ته‌نگژه‌ی زبڵ فڕێدان بۆته کێشه‌یه‌کی گه‌وره. گه‌نده‌ڵێتی خۆره‌یه‌که له سه‌ره‌ک وهزیرانییهوه، وه‌ک (سلڤیۆ برلسکۆنی)، ده‌ست پێ ده‌کات.
له باری سیاسییه‌وه، له ئیتالیا له ماوه‌ی نێزیک به 65 ساڵ 62 حکومه‌ت گۆڕاوه*.
به‌راوردی کوردستان به ئیتالیا له‌وه‌دایه، گه‌نده‌ڵی دیارده‌یه، دیارده‌یه‌کی به‌هێز، هه‌رچه‌نده مافیا تێیدا به‌هێز بێ و سه‌ره‌ک وه‌زیرانه‌که‌شی به گه‌نده‌ڵێتی تۆمه‌تبار بکرێ به‌ڵام له کوردستان گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتێکی گشتگیره.
له رووی سیایسیه‌وه، حکومه‌ت و سه‌ره‌ک وه‌زیرانه‌که‌ی کوردستان هی حزبه، چه‌ندان ساڵه یه‌ک حکومه‌ت و یه‌ک که‌سه و له‌وانه‌شه تا هه‌بێ هه‌روا بمێنێته‌وه.
باری کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتوری کوردستان
به درێژایی مێژووی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی هینده‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی بۆشایی له نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یدا نه‌بووه، بگره رقێک که ئێسته خه‌ڵک له ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌یه گه‌ر بڵێم تا سه‌ر ئێسقانه له‌وانه‌یه زیاده‌ڕۆیی نه‌بێ. ئه‌و بۆشاییه‌ی نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات هه‌ر به ته‌نها به‌ره‌نجامی ئه‌و دۆخه ناڕێکه‌ی هه‌نووکه نییه بگره پێشینه‌یه‌کی مێژوویی هه‌یه، پێشینه‌یه‌ک که بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له مێژه بنه‌ڕه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی له‌ده‌ستداوه. نه‌بوونی ئاسۆیه‌کی سیاسی روون و دیار بۆ کورد و کێشه‌که‌ی، هه‌میشه له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆ له سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و خه‌ڵکه‌وه، سیاسه‌ت و کرداره‌کانی شاخ، دهستێکهڵاوکردنیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ده‌ورووبه‌ر دژ به‌یه‌کتر، شه‌ڕی نێوخۆی خۆیان له شار، به‌تاڵان بردنی سه‌روه‌ت وسامانی وڵات و ئاودیوکردنی بۆ وڵاتانی تر، وه‌رچه‌رخان له ژیانی شاخاوی بۆ ژیانی پاشایی، پیشاندان و به‌کارهێنانی هێزی میلیشیایی بۆ ساغکردنه‌وه‌ی هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک گه‌ر بزانن له‌ده‌ستیان ده‌رده‌چێ ..هتد ئه‌و که‌لێنانه‌ن که له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی کوردی و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا دروستبوون، ئه‌مه جگه له دۆخی چوار پێنچ ساڵی دوایی که تووڕه‌یی ترین تۆراندنی نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌خشاند. ئایا کونج و که‌له‌به‌ر هه‌یه ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی تێدا دهرنهبڕدرێ؟ ئایا شوێن هه‌یه له جه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتدا خه‌ڵک ناڕه‌زایه‌تی پیشان نه‌دات له‌سه‌ری؟ ئایا شتێک ماوه‌ته‌وه له کوردستاندا خه‌ڵک دڵی پێ خۆش بێ؟* ئایا و ئایاو....هتد
دروستبوونی رهێژهیهک له ده‌وڵه‌مه‌ند یاخود ملیۆنێر له‌م ده‌رفه‌ته که‌مه‌ی دواییدا (فه‌زای کۆمه‌ڵایه‌تی) کوردستانی له‌وپه‌ڕی پشێوی و ناله‌باریدا داناوه ، هه‌ر خودی ئه‌م تازهپیاکهوتوانه(خه‌ڵکی تازه ده‌وڵه‌مه‌ند) ئاوازێکی ناسازه له ئاسمانی ناعه‌داله‌تی کوردستاندا، نالهبارییهکه له بێشکه‌یه‌کی شه‌ق و شڕ ده‌چێ. توڕه‌ییه‌کان و پیشخواردنهوهکانی خه‌ڵک، گۆرانییه میللیه‌کان، نوکته و گاڵته و گه‌پی خه‌ڵک (فه‌زای) ناله‌باری دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێسته نیشان ده‌ده‌ن، ناله‌بارییه‌ک که که‌لتووره‌که‌ی دژ به چینی ده‌سه‌ڵاتداری دارایی ولاته. شایه‌رێک نییه به‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا هه‌ڵبدات، گۆرانییه‌ک و سروودێک نییه تا له دایک بوونی چینی تازه ده‌رکه‌وتوو بلاوێنێته‌وه. له مێژووی ده‌سه‌ڵاته‌کان و چینه داراییه‌کاندا پێم وابێ هیچ ده‌سه‌ڵات و چینێک ئه‌وه‌نده خاڵی نه‌بووه له راکێشانی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات به‌لای خۆیدا یاخود بێ توانا بووبێ له خوڵقاندنی که‌ش و هه‌وایه‌کی که‌لتوری روح تێدا بوو وه فه‌رهه‌نگی پڕ له مانای ماقوڵی ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و چینه داراکه‌ی کوردستان پاوانخوازی ته‌واویان به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌شکێ. هیچ بابه‌تێکی روحی و مه‌عنه‌وی له نێو کۆمه‌ڵدا بۆ هه‌ر کانوون و فه‌رهه‌نگێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بوونی نییه، گه‌ر هه‌شبێ شایانی پیاهه‌ڵدان و خوێندن نییه له‌سه‌ری چونکه هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی کاک به‌ختیار که ئومێدی پێیه ببێ به هه‌وێنی هه‌ستانه‌وه‌ی چینی ئه‌رستۆکرات جه‌سته‌یه‌کی بێ روحه و بایه‌خ به هیچ نرخ و رێزێکی مروڤداری نادات، جلێکه ته‌نها گیرفانی هه‌یه، ده‌ستێکه هه‌ر ده‌با، ده‌مێکه هه‌ر ده‌خوا، قوڕگێکه هه‌ر لووش ده‌دا.
دوا وته‌ی باسه‌که
کاتێک ئه‌وه بارودۆخی ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان بێ ئاخۆ چ هێزێکی کاریگه‌ر ده‌توانێ به‌رهه‌م بهێنێ به‌تایبه‌ت ئه‌و هێزه‌ی کاک به‌ختیار ده‌یه‌وێ چینێکی مۆمیاکراوی مێژووی پێ زیندوو بکاته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خودی باسی ئه‌و چینه و هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی تایبه‌ت به شکڵ گرتن و ده‌رکه‌وتنی هه‌ر چینێکی تری کۆمه‌ڵایه‌تی پێویستی به کۆگایه‌ک توانای تیئۆری و زانیاری هه‌یه تا بیکه‌ی به دهسکهوانه بۆ لێکۆڵینه‌وه و باس و خواس. باسی ئاوها گرنگ و هه‌ستیار ئامێز به داڕشتنی ئه‌ده‌بیانه و وشه و رسته‌ی زهنگیاناوی نایاته به‌رهه‌م، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌و جۆره باسکردنی بارودۆخی کوردستان ختووکهیکی نه‌رمه بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێسته و شاردنه‌وه‌ی دۆخی تاڵئامێزی ئێسته‌یه و گۆڕینێتی بۆ شین و هاواری رابردوویه‌ک که داوا له خوێنه ر و که‌ش و هه‌وای رۆشنبیری ده‌کا ئه‌م بارودۆخه ژاناوییە قبوڵ بکه‌ن چونکه چینی به حه‌یف و غه‌درلێکراوی رابردوومان بۆ ده‌گێڕێنێته‌وه و ئێمه‌ش هه‌ر له ئه‌مێستاوه ده‌بێ خه‌ریکی سازدانی که‌ژاوه‌ی گه‌ڕانه‌وه و ئاماده‌کاری باره روحیه‌که‌ی بین، کاک به‌ختیار وا ده‌ڵێت. به‌ڵام من ده‌ڵیم له بری ئه‌وه‌ی هاوار بۆ خۆڵه‌مێشی بابردوو بکه‌ین با هاوار له ژیله‌مۆکه‌ی دۆخی ئێسته بکه‌ین.
بۆ ئه‌م باسه سوودم له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگرتووه
سه‌رجاوه ئنگلیزیه‌کان: وێب سایتی ره‌سمی نعوم چۆمسکی، هۆم په‌یجی ره‌سمی والته‌ر و‌لیامز، فۆکۆ یاما- لۆس ئه‌نجلس تایمس رۆژی 29ی ئه‌پریڵ، به‌ریتانیکا ئینسکلۆپیدیا، ئینسکلۆپیدیای ناودارانی که‌نه‌دا، که‌ناڵی سی بی سی هه‌واڵ و لێکۆڵینه‌وه‌ی که‌نه‌دی، رۆژنامه‌ی ئندپهندهنتی به‌ریتانی، ئه‌مه‌ریکان ئینته‌رپرایس.
سه‌رچاوه کوردییه‌کان: دیوانی حاجی قادری کۆیی- مه‌سعود محه‌مه‌د، رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، رۆژنامه‌ی ئاوێنه، رێکخراوی پۆینت بۆ راپرسی و لێکۆڵینه‌وه ستراتیجییه‌کان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست