کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


رووداوەكانى چەمچەمال

Saturday, 07/03/2009, 12:00


لە رۆژى 3-3-2009 راپۆرتیك لە سایتى ئاوینە بلاو كرایەوە بە ناوى هەرایك لە چم چمال و بۆ روونكردنەوەى زیادتر بۆ خوینەران بە پێ ى ئەوەى لە نزیكەوە ئاگادارى رووداوەكەم تەفاێیل تان بۆ باس بكەم .
دواى ئەوەى كۆریكى نازم حمەى سلیمان ناوشوانى بە هۆى سەرپیچى هاتوچو دەستبەسەر دەكریت بە موبایل پەیوەندى بە براكەى دەكات بە ناوى (بدرالدین نازم) كە ناسراوە بە (كادر) و یەكیكە لە بەرپرسە ناوەندیەكانى یەكیتى لە بەشى سەربازى و ئەویش كابرایەكى زۆر ئاژاوەچى یە و تا ئیستا دەیان كیشەى هەبووە لە چمچمال كە زۆر جار شەر و تەقەى لیكەوتوەتەوە ، هەلدەكوتنە سەر بنكەى پۆلیسى چمچمال و هەموو ئەفسەرۆ و پۆلیسەكان ئەدەنە بەر شەق و براكەى ئازاد دەكات ، ئەوەى جیگاى مەبەستە باسكردنى ئەم برادەرە نیە چونكە هەموو خەلك دەیناسیت و دەزانیت كە نەخویندەوارى وا بە حۆكمى بنەمالە و ناوى باوكى بووەتە شت و ئیستا بووەتە پالەوان لە ناو چمچمال بەلام مەبەست یەكیتى یە كە رۆژ بە رۆژ بەرەو دۆران و لاواز بوون و ئابروو چوون دەروات .
ئەم رووداوە لە كاتیكدا بوو كە سەركردایەتى یەكیتى خەریكى كیشە ناوخۆیەكانیان بوون و لە لیوارى لیكترازان بوون و لەم كاتەدا كۆرى نازم حمەى سلیمان پۆرتى حكومەتى شكاند بەلام سەیر ئەوەیە تا ئەمرۆ بەو هەموو چەكدارەى بە ناو پۆلیس و ئاسایش و پیشمەرگە لە چمچمال كەس نەیتوانیوە باسى یاسا بكات و راكردووەكان یان بەرەلاكراوەكان بگیرنەوە یان دەستگیریان بكەنەوە ، ئافەرین سەركردایەتى سوسیال دیموكراتى خۆتان ووتنەى مۆدیرن بۆ خۆتان و بریارتان و هەلسوكەوتتان خۆ ئەگەر ئەوە بەچكە فەقیریك بووایە ئیستا یەك هەزار شەقى لیدرابوو .
سەیر لەوەدایە (كادر نازم) دەلیت من لە بالى ریفۆرمم بۆیە مەسئولینى چمچمال دژایەتیم دەكەن ، من تەنها یەك پرسیارم هەیە ئەگەر (كادر نازم) توانى ووشەى ریفۆرم شى بكاتەوە و بزانیت دوو دیر بنووسیت لە سەر خۆى نەك ریفۆرم و ئاژاوە و گۆرانكارى ئەوە براوەیە ....... بە هیوام یەكیتى ئابروى حكومەت بكریتەوە لە چمچمال و تاوانباران بداتە دادگا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە