مامۆستایانى مانگرتووى قوتابخانەى سەرسیرى بنەرتى لە چوارتا و روونكردنەوەیەك
Tuesday, 26/04/2011, 12:00
ئەمرو 25/4 كومەلیك لە ماموستایانى قوتابخانەى سەرسیر بنەرتى لە چوارتا رونكردنەوەیەكى هاوبەشیان بلاوكردەوە سەبارەت بە مانگرتنیان بەمەبەستى بردنە دەرەوەى ئەو هیزە سەربازییەى كە هینراوەتە شارى سلیمانى وئاساییى كردنەوەى باردوخى شارەكە.. وە دووپاتكردنەوەى بی لایەنى خۆیان وهەموو ئەو پروباگەندانەش بەدرۆ دەخەنەوە كە باس لەوەدەكات ماموستایانى قوتابخانەى سەرسیرى بنەرەتى بۆ لایەنیك یان مەبەستیكى سیاسى مانگرتنەكەیان راگەیاندووە.. وەمانگرتنەكەش تەنها هەستانە بەئەركى سەر شانى خۆیان وەك مامۆستا لە كومەلگادا سەبارەت بە بى نرخ كردنى مرۆڤ وپیشیلكردنى یاسا.
جی ئاماژەیە ئەمرۆ دووەم رۆژە كە مامۆستایان نەچونەتە هۆلەكانى خویندن وە روونكردنەوەكەش ئیمزاى 11 مامۆستاى لەخۆ دەگریت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست