کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆزگە یاساى خانەنشینى بەسەر هەموان پیادەكرابا ...

Wednesday, 23/02/2011, 12:00


خۆزگە یاساى خانەنشینى بەسەر هەموان پیادەكرابا ...
پارێزەر/ زانا رۆستایى
خانەنشینى سیستەمێكى ئیداریە حكومەتەكانى دونیا سەردەمێكى
زۆرە پیادەنى دەكەن بەسەر فەرمانبەرەكان لە دامودەزگاكانى دەوڵەت ئەو
سیستەمە خەباتى زۆرى بۆ كرا تاوەكو ئەو شێوەیەى گرت كە ئێستا هەیەتى ,
فەلسەفەى خانەنشینى لەوەوە خۆى دەنوێنێت كە مرۆڤ لە تەمەنێكى دیارى
كراودا تواناى جەستەیى و عەقلى لاواز دەبێت و ناتوانێت بەهەمان وزەى
جارانى كاربكات و لەلایەكى تریش ئەو مرۆڤە كە 20-30 ساڵى تەمەنى
زێڕینى خۆى تەرخان كرد بۆ خزمەتكردنى وڵاتەكەى مافى خۆیەتى ئەوەندەى
ماوە لە تەمەنى ئەو وڵاتە و ئەو حكومەتە خزمەتى ئەو بكات و بە ئاسودەیى
دوا ساڵەكانى تەمەنى بەڕێ بكات , هەروەها نەوەیەكى نوێ هاتۆتە پێش
كە توانایەكى زۆر باشى هەیە و مافى خۆیەتى دەرفەتى بۆ بڕەخسێت تا رۆڵى
خۆى ببینێ لە بەشدارى كردن لە بونیاتنانى ئەم وڵاتەو زامنكردنى بژێوى
ژیانى خۆى.
خانەنشینى دوو جۆرى هەیە لە یاساكاندا , جۆرێكیان ئارەزوومەندانەیە و
دواى چەند ساڵێكى دیاریكراو لە خزمەت , فەرمانبەر دەتوانێت وەكو
مافێكى خۆى داواى خانەنشینى بكات جا ئەو ساڵانە لە وڵاتێكەوە بۆ
وڵاتێك و لە كارێكەوە بۆ كارێك دەگۆڕێ لە نێوان 15-30 ساڵ ئەم
جۆرە پەیوەندى بە ساڵى خزمەتەوە هەیە , جۆرى دووەم خانەنشینى ناچاریە كە
تیایدا فەرمانبەر لە تەمەنێكى دیاریكراودا ناچار دەكرێ بەپێى یاسا كە
خانەنشین بێت ئەو ساڵانەى تەمەنیش لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێك جیاوازە
لە عیراق و هەرێمى كوردستان (61-63) ساڵى تەمەنى خانەنشینكرانە كە
ئێستا دەكاتە لەدایكبوانى (1948) جا فەرمانبەر پێى خۆش بێت یان نا ,
ئەم جۆرە پەیوەندى بە تەمەنەوە هەیە نەك خزمەت .
لێرەدا دێمە سەر ئەسڵى مەبەست كە خانەنشینكردنى سەرۆكەكانە (سەرۆكى
وڵات یان هەرێم یان حزب) ئەگەر یاساكانى خانەنشینى ئەو بەڕێزانەشى
گرتبایەوە و هەمو ئەو سەرۆكانەى كە لە دایكبووى ساڵى (1948) و لەوان بە
تەمەنتر زۆر لە كێشەكانى گەلان لەگەڵ سەرۆكەكان كۆتایى دەهات و
پێویستى بە ڕاپەڕین و خۆپیشاندان و شتى لەو بابەتە نەدەكرد , بۆ دەبێ
سەرۆكەكان تەنها فریشتەى مەرگ بتوانێ لەكۆڵ خەڵكیان بكەنەوە ؟ خۆئەگەر
فەلسەفەى خانەنشین بوون ئەوەبێت كە فەرمانبەر لە رووى تەمەنەوە ئیتر
ناتوانێت وەكو كەسێكى ئاسایى ئەركەكانى خۆى بەجێ بهێنێت ئەوا
سەرۆكەكانیش مرۆڤن و هەمان حاڵەت دەیانگرێتەوە .
ئەگەر فەرمانبەرەكان بەرپرس بن لە چەند كەسێكى كەم ئەوا سەرۆكەكان
بەرپرسن لە چەندەها ملیۆن كەس , ئەگەر فەرمانبەرەكان تەنها چەند
دۆسێیەكى كەمیان لەبەر دەستدایە ئەوا سەرۆكەكان گەورەترین و زۆرترین
دۆسێى وڵات و میللەتیان لەبەر دەستدایە , ئەگەر فەرمانبەرەكان رۆژێ
هەشت كاتژمێر دەوام دەكەن ئەوا سەرۆكەكان پێویستە بە شەوو رۆژ لە كار
بن , خۆ ئەگەر فەرمانبەرەكان لەترسى مووچەى كەم حەز بە خانەنشینى نەكەن
ئەوا مووچەى خانەنشینى سەرۆكەكان ئەو مەترسیەى لەسەر نیە, كەوایە كێ
لەپێشترە بۆ خانەنشینكردنى ناچارى ؟ فەرمانبەر یان سەرۆكەكان؟
چەند جوانە كاتێ سەرۆكەكان خۆیان خانەنشین دەكەن لە كاتێكدا گەل بۆیان
بە پەرۆشەو فرمێسكیان بۆ دەرێژێت ؟!
لەبەرامبەریشدا چەند ناخۆشە بۆیان كاتێ گەل ئاهەنگ بگێڕێ بە بۆنەى
لەسەر كار لابردنیان ؟! خۆتان خانەنشین كەن سەرۆكەكان بەر لەوەى گەل
پێتان بڵێن(إرحل إرحل

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە