سیسته‌می نوێ ی دامه‌زراندن هانمان ده‌دات بۆ واسته‌کردن
Friday, 05/08/2011, 12:00
ساڵانێکی زۆره ده‌ناڵین به‌ده‌ست واسته‌وواسته‌کاری له داموده‌زگاکانی حکومه‌ت به‌جۆرێک بۆدامه‌زراندنی(چاچیه‌ک) پێویستی به واسته‌ی به‌رپرسێک هه‌بوو .له‌نوێترین هه‌نگاوی حکومه‌ت بۆ نه‌هێشتنی واسته‌وواسته‌کاری سیسته‌مێکی نوێ ی راگه‌یاند بۆ دامه‌زراند له هه‌رێمی کوردستان به‌ڵام بینیمان له‌پارێزگای سلێمانی وهولێر ئه‌مسیسته‌مه به‌جیاکاری پێکرا ته‌نانه‌ت له ناوه‌رۆکی فۆرمه‌که‌ش جیاوازی هه‌بوو،به‌هه‌رحال تائێره بابڵێین ئاسیی یه .به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگه‌به‌لای من کاتێک به‌شی یه‌که‌می دامه‌زراندن له‌پارێزگای سلێمانی بۆ ده‌رچوانی به‌کالۆریۆس راگه‌یه‌نرا له‌سه‌ر میلاکی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده زۆردڵمان خۆش بوو به‌ڵام که به‌وردی سه‌یری دامه‌زراندن و سیسته‌می خاڵبه‌ندیه‌که‌م کرد ،بینم دیسان واسته‌وواسته‌کاری ده‌وری هه‌بوه به ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌شێوه‌یه‌کی پرۆفیشناڵانه‌کاری بۆ کراوه بۆیه سه‌رنجبده‌ن وله‌گه‌ڵمابن بۆڕونکردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی دامه‌زراندن.له سیسته‌می خاڵبه‌ندیه‌که هه‌ڵه‌یه‌کی یه‌ک جار ناپرۆفیشناڵی تێداکراوه .سیسته‌می خاڵبه‌ندیه‌که له سه‌ربنه‌مای (نمره‌ی ده‌رچون که 100)له‌سه‌ره،(ساڵی ده‌رچوون20خاڵ)،(باری کۆمه‌ڵایه‌تی 2خاڵ)،(ته‌مه‌ن 20خاڵ) ،وه‌کارکردن له‌که‌رتی گشتی له 2خاڵ تا 8خاڵی له‌سه‌ره) کۆی گشتی خاله‌کان ده‌کات به(150)خاڵ .ئه‌م سیسته‌می خاڵبه‌ندیه گومانێکی زۆر دروستده‌کات له‌وانه‌یه بڵێن بۆچی گومان دروست ده‌کات له‌مسیسته‌می خاڵبه‌ندیه ئاماژه‌به‌که‌رتی تایبه‌ت نه‌کراوه هه‌رچه‌نده له‌فۆرمی دامه‌زراندن ئاماژه‌ی پێکرابوو،گه‌لۆ ڕۆژانه له‌که‌ناڵه‌راگه‌یاندنه‌کانه‌وه چه‌ندجاربه‌رگوێتان ده‌که‌وێت حکومه‌ت گرینگی به‌که‌رتی تایبه‌ت ده‌دات ،ئه‌وه‌گرینگ یه‌که‌تانه یان گرینگ پێنه‌دانتانه ،ئالێره‌دا واسته‌وواسته‌کاری ده‌وری هه‌بوه بۆدامه‌زراندن.ئێسا پێتان ده‌ڵێم چۆن؟ بینیمان له‌مدامه‌زراندنه گرینگی به‌که‌رتی تایبه‌ت نه‌دراوه و که‌رتی گشتی گرینگی پێدراوه .ئه‌گه‌ریه‌کێک خزمی به‌رپرسێک وبراده‌ری یه‌کیێکی ده‌سترۆیشت و نه‌بێ ئه‌وه‌هه‌رگیز نه‌یتوابیوه به‌گرێبه‌ست کاربکات له‌که‌رتی گشتی بۆیه زۆرم پێسه‌یره‌له‌سه‌رئه‌وبنه‌مایه‌خاڵبه‌ندی کراوه.چونکه‌بینیمان له‌کاتی فۆرم پرکردنمه‌وه‌زۆر هه‌بون که‌خزمی به‌رپرس وکاربه‌ده‌سته‌کان بوون ساڵیخزمه‌تیان بۆ ده‌نوسرا بێ ئه‌وه‌ی ڕۆژێک کاریانکردبێت ته‌نها بۆکۆکرنه‌وه‌ی خاڵ بوو،بۆیه‌ده‌پرسم ته‌کنۆلۆجیای ئاماری سلێمانی بۆچی و له‌سه‌رچ بنه‌مایه‌ک ئه‌وخاڵبه‌ندیه‌تان کردوه ؟بێ ئه‌وه‌ی بیربکه‌نه‌وه که‌ئه‌مه‌ڕۆڵی هه‌بوه‌له‌دامه‌زراندن مه‌به‌ستم لێره‌دا واسته‌کرنه‌که‌یه، بۆیه سه‌یری ئه‌م نمونیه بکه‌ن
سه‌رنج بده له‌خشته‌ی یه‌که‌م و دووه‌م ده‌بینین که‌سی یه‌که‌م واته خشته‌ی یه‌که‌م ئه‌م که‌سه ده‌رجه‌ی به‌رزتره به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌که‌رتی گشتی کاری نه‌کردوه به‌واتایه‌کی تر گرێبه‌ست نه‌بوه له‌که‌رتی حکومی بۆیه دیارده‌یه‌کی ترسناک سه‌ر هه‌ڵده‌دا ئه‌مجاره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی دامه‌زراندن زیاتر بره‌خسێ وچانسمان زیاتربێت په‌ناده‌به‌ینه به‌رواسته وواسته‌کاری بۆ کارکردنمان به‌گرێ به‌ست له‌که‌رتی گشتی .لێره‌دا حکومه‌ت واسته‌ی زیاترکرد له‌دامه‌زراندن بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ‌بکات ،ده‌پرسم ئه‌م سیسته‌می دامه‌زراندنه هانمان ده‌دات بۆ واسته‌کردن .وه‌ک سه‌رۆکی ئاماری سلێمانی ده‌ڵێت ئه‌مسیسته‌مه وێنه‌ی نیه ؟،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست