لە خورماڵ چ باسە
Wednesday, 16/03/2011, 12:00
جێى ئاماژەیە كە ئەمڕۆ باسى گەندەڵى دەكرێت مەرج نى یە ئەم پەتا قیزەونە تەنها لاى سەرووى حوكم ڕانى دەستەڵات بگرێتەوە .بەڵكو هەمو كایەكانى كۆمەڵگا توشى نوشتى كردووە.من وەكو نوسەرێك تەنها لە سنورى ناحیەكەى خۆم (خورماڵ) باس بكەم .
1- بەڕێوەبەرێكى ناحیەیەكە هەبو بەناوى (فوئاد حەێاڵح) لەساڵى 2002 تا 2007 و دواتر بوبە قائیمفامى هەڵەبجە سنورى ناحیەى خورماڵ و هەڵەبجەى فرۆشت . پەیوەندیێكى توند و تۆڵى لەگەلأ حمەى شارەوانى خورماڵ كە ئەمڕۆ بوەتە خاوەنى كۆمپانیاو چەندین شوێنى گەشتیارى و قەبرستانى (سید محمدى كۆسەى هاوینە هەوارى احمد ئاواى) فرۆشت بە بنەماڵەى (حمەبامۆكى) كریانە گەراج. هەر ئەوەش بوو دواى دورخستنەوەى حمەى شارەوانى لەلایەن بنەماڵەى بامۆكیەوە كرایە سەرپەرشتى پرۆژەكانى شەوانە.
2- سمكۆ سالار .بەرێوەبەرى ناحیەى خورماڵ دەیان زەوى خورماڵى بەسەر خزم كەسو كارەكانى خۆیدا دابەش كردووە. وە ەتەنانەت ئەو ماڵانەى جادەى احمد ئاواى هەراج فرۆشت كرد كە پاشماوەى ماڵە جندو تیرۆرستەكان بوو.. ئەم كابرایە ئیستەش وە كو كارى هەمیشەى خەریكى دزى و تاڵانى خەڵكى خورماڵە.
3- راغب . سەرۆكى شارەوانى بیارە بوو . كە لەسەر دزى و زەوى فرۆشتن لەسنورى بیارە دەركرا. وا ئەمرۆ لەگەلأ دزە گەورەكەى خورمالأ (سمكۆ سالار) خەریكى بازاڕى گەرمى خۆیانن. وە زەوى دەیان خەڵكى ڕەش و ڕوت دەفرۆشن بە جەماعەتەكەى حمەبامۆكى لەسنورى احمد ئاوا. گوایە بەمەبەستى پرۆژەى وەبەر هێنان.لەكاتێكتدا باخ و باخاتى خەڵك و خاوەنەكانیان چەندین جار داوایان كردووە .كە ئێمە موڵكى خۆمان نافرۆشین و بەپارەى نادەین. تەنانەت كەسى وا هەیە كە (35) ساڵە زەووى خۆیەتى و تەێروفى پێوە دەكات , كەچى (سمكۆ و راغب) فرۆشتویانە بە (2 دەفتەرو نیو) واتە (25000) هەزار دۆلار بەڵام خاوەنەكەى كە كەسێكى فەقیرە داواى لەكەسێكى تر كردووە بەڕوى ئەو دزانەدا . بەڵام ئەوان بە گوایە بەڕێگاى یاسایى فرشتویانە . حیلەى یاساییان كردووە , كەچى كابراى خاوەنى زەوویان داوە بە دادگاى سلیمانى. ئەمەش زۆربەى خەڵكى خورماڵى ناڕەحەت كردووە .
4- سمكۆى دز كۆمەڵێك چڵكاو خۆرى هەیە بە ناوەكانى (رحمن حەلاو و سامان دەرەمەڕى) لە فەریكە ڕۆشنبیرى بێ شەهامەت و بێ شەهادەى ناوەندى . .كەهەستاوون بە پەردە پۆشكردن و چالاكى نواندن بەنانوى (لەژێر چاودێرى سمكۆ سالار ....) تەنانەت كارى ڕۆشنیبیرى لە خورماڵ وەكو نوكتەى لێ هاتووە .كە دەڵێن (لەژێر هەناسەى ملى لارى سمكۆ سالاردا هەڵدەستین بە ئاو خواردنەو و فوو كردن لەچایى لە خورمالأ) !!!
5- خودى ناوەندى ڕوناكبیرى خورمالأ ئەوە لەپاداشتى ئەوە دەكات كە بیناكەیان بیناى ئاوى خورماڵە بەفەرمانێكى حیزبى و شەفەهى دراوە بە بەڕێوەبەرەكۆنەكەیان كە گوایە (كوڕى شەهیدە) وە تەنانەت (5) ماڵیشى پێدراوە لەلایەن بەڕێوەبەرە دزەكەى پێشووەوە.وە پەیوەندى ناوەندى حیزبى ناڕوناكبیرى خورماڵیش .پەیوەندیەكى زۆر توندو تۆڵى لەگەلأ دزە یەك لەدوای یەكەكانى خورماڵدا هەیەو لەم دوایى یەشدا قسەیان لەوە كردووە وكە بتوانن بنكەى پۆلیسى دارستان ببنە ناو ناوەندى ڕوناكبیرى خورماڵ و ناوەندى ڕوناكبیرى خورماڵیش ببەنە شوێن پۆلیسى دارستان كەلەناو چەقى بازاڕدایەو كە زیاتر لە (1500م)2 زیاترە . بەشەریكى سمكۆ سالار ڕەحمان حمەلاو شەریكە دزى بازاڕێكى گەورە لەخورماڵ وەك چۆن توانیان بینایەكى تر لەناو چەقى بازاڕى خورماڵدا داگیرى بكەن و بیكەن بە بینایەكى 4 تەبەقە .
6- لەسەر داواى مدر ناحیە دزەكەى خورماڵ و رەحمان حمەلاوى دز . ناوەندى حیزبى ڕوناكبیرىخورماڵ كە دەستەڵاتەكەى خۆى تا بیارە دەگات بەڵام لە بیارەش تێپەڕ بووە و ئەنجومەنى گوندەكانى هەورامان ئاگادار بكەنەوە كە داواكاریان چى یە تاوەكو ئەو دوو دزە بەناوى ڕۆشنبیرى هەورامانەوە داوكاریەكانى خەڵكى بەشخوراوى ناوچەى هەورامان بگەیەنە دەستى بەرپرسان.وەتەنانەت بۆ ئەم مەبەستەش رەحمان حەمەلاو گەیشتوەتە بەڵخەو سۆسەكان و تەوێڵە. وە دەبوایە بەڕێز بەڕێوەبەرى ناحیەى بیارە(نوخشەخان) سنورێكى بۆ ئەو پێشێلكاریانەى ئەو دوو دزە دابنایە كە لەسنورى ئەویشدا تەسڕف دەكەن .چونكە هەمو كەس دەزانێت رەحمانى دز مانگانە (چەندین ملیۆن) دینار دەكرێتە دەستى ئەم دزانە بەناوى ڕۆشنبیرى وە پارە دەخۆن وە من تەحەدا دەكەم ئەو دزە ڕۆشنبیرانە هیچكامیان نەگەیشتونەتەقۆناغى تەنانەنەت دبلۆمیش .
بەهەرحاڵ ئەمە ماوە بڵێین داوامان وایە لە دەستەڵات دارانە لەبەر خوا و لەبەر گۆڕى ئەو شەهیدانە ئەم دزانە لە خورماڵ دوربخەنەوە . بەسە باكەم موڵك و ماڵى خەڵكى زیاتر تاڵان بكەن ,
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست