کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


[من]

Sunday, 15/05/2011, 12:00













رێم لێ مه‌گرن

من ناز و نزوله‌ی ده‌یان خوشک و

دایکی کۆرپه‌ شه‌هید کراوم

سه‌دای 20 ساڵ خه‌فه‌ کراوو

هه‌نسکی باوکانی کڵۆڵ

ده‌نگی هه‌تیو،

مناڵانی بێ باوکی کپ کراوم

من زایه‌ڵه‌ی زه‌نگی سه‌دان کڵێسا

گووبه‌زی ده‌یان مزگه‌وت و

ته‌کیه‌ی خاپوور کراوم

ڕێم لێ مه‌گرن

وانه‌هاتوووم

له‌م ڕێیه‌دا بحه‌سێمه‌وه‌

ئه‌و کێوه‌ره‌شه‌م

رانه‌هاتووم ژێر ده‌سته‌بم

به‌ ده‌یان

سه‌ددام و جه‌لال و مسعود ناتوێمه‌وه‌

گه‌ر کانیاوی بوونم پر له‌ به‌رد که‌ن

چاوی حه‌ق بینینم پر له‌ گڵ که‌ن

وه‌ک پیرۆزی ئه‌شکی دایک

دووباره

له‌ کوێره‌ کانی دا ده‌ژیه‌مه‌وه‌

رێم لێ مه‌گرن

جه‌لاده‌کان ده‌یانه‌وی من بناسن

قه‌ڵه‌می په‌نجه‌کانم لێ بشکێنن

ریشی هۆنراوه‌م پاک بتاشن

ڕێم لێ مه‌گرن

من چه‌خماخه‌ی

کڵاشینکۆفه‌که‌ی علی نه‌بی و

مێزه‌ره‌که‌ی سمایل وه‌رتیم

بیکه‌یسیه‌که‌ی شه‌هید بکرو

دووربینه‌که‌ی علی وه‌یسیم

گۆچانه‌که‌ی کاکه‌ شه‌ماڵ

نه‌ڕه‌ی بکری فه‌قێ برایمم

ڕێم لێ مه‌گرن

من ده‌نگی مه‌ندیلی سپی و

قه‌ڵه‌مه‌که‌ی سه‌رده‌شت عوسمانم

ده‌نگی ئاراس فه‌تاح

خوێنی ده‌یان هه‌زار ڕێژوانم

من نه‌عره‌ته‌ی مامه‌ ریشه‌

مه‌شخه‌ڵانی بێکه‌سی

شۆرشی نوێ ی ئه‌مرۆو جارانم

ده‌نگه‌ ژێ ی به‌ختیار علی

ده‌یان بوتڵه‌ ئاوی

پێشه‌واکه‌ی کانی وه‌تمانم

نزای دایکی ده‌یان سوركێو

کۆرپه‌ به‌ گاز خنکێنراوه‌که‌ی

هه‌ڵه‌بجه‌و شه‌مێرانم

ڕێم لێ مه‌گرن

ده‌مانچه‌که‌ی ده‌مم پر گوله‌یه‌

بۆ برسیه‌ کان گوڵه‌ گه‌نم

بۆ تینوه‌کان نمه‌ی بارانم پێ یه‌

بۆ دایکی شه‌هیدانم تۆڵه‌

بۆ گووم بوه‌کان

کلیلی زیندانه‌کانی

ئاکرێ و قه‌ڵاچوالانم پێ یه‌

ڕێم لێ مه‌گرن

ده‌یانه‌وێ من بناسن

نازانن من

گڕه‌ کپ کراوه‌که‌ی بادینانم

قه‌ڵه‌مه‌که‌ی ڕێبین هه‌ردی

خوێنی هه‌موو شه‌هیدانم

ده‌ست و په‌نجه‌ ته‌زیوه‌که‌ی سلێمانی

باڵتۆ شره‌که‌ی پیره‌ مێرد

سیما ره‌نگ زه‌ردباوه‌که‌ی پایزی و

ناڵه‌ی هه‌وڵێری خنکێنراوم

کاکۆڵی کچانی ڕانیه‌ و

فرمێسکی کورانی کانی مارانم

من نه‌عره‌ته‌ی شۆڕشی نوێ و

چقڵی چاوی کراس زه‌رده‌کانم

من کۆیه‌..من دهۆک

من هه‌ڵه‌بجه‌ من که‌لارم

من هه‌وێنی

شۆرشی نوێ ی ره‌نجده‌ران و

ده‌نگی هه‌موو کوردو

هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانم

هه‌موو کوردستانم



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە