پارتی دهڵێت،: ئێمه رۆژنامهنووس ناکوژین. هەندێ زانیاریی گرنگ لەسەر کۆمەڵکوژییەکەی هەولێر 1997
Sunday, 16/05/2010, 12:00
رۆژی 13 / 5 یادی گۆرە بەکۆمەڵەکانی عیراقە ، بۆیە لەم رۆژەدا بەپێویستی دەزانم منیش هەندێ زانیاری لەسەر تاوانێکی دیکهی کۆمەلکوژیەکەی پارتی بەرامبەر ئەو هێز و ناوەندە سیاسی و مرۆڤدۆست و هونەریانەی پکک لەناو شاری هەولێر هەبوو، بنووسم بەهیوای ئەوەی ئەم تاوانەش لەگەل دەیان تاوانی تر تا ئەوکاتەی تاوانبارانی دەدرێنە دادگا یادیان بکرێتەوە . لەیادمان نەچێت ئەم دەیان شەهیدە قارەمانەی لەم رۆژدا، کە شەهید و شوێن بزرکراون بۆ دەستخۆشییەکی زۆری میتی تورک ، کوردانی هەر چوارپارچەی تیا بوو کە لەم رۆژەدا هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەچەند کاتژمێرێکدا بارەگاکانی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان
مانگی سوری کوردستان
یەکێتی خوێندڤانان و لاوانی کوردستان
یەکێتی ژنانی ولاتپارێزی کوردستان
نوێنەرایەتی پکک لە هەولێر
بارەگای میزۆپۆتامیا
لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا توانیان دەست بەسەر سەرجەم ئەو بارەگایانەدا بگرن و چارەنووسی زیاتر لە 90 ئەندامی پارتی کرێکرانی کوردستان، که تا ئیستا 13 ساڵی بهسهردا تێپهڕیوه، شوێنیان بزرە، کە بەپێی سەرچاوەی جیا بەشی زۆری شەهید کراون و بەشێکیشیان تا ئێستا لە زیندانە نهێنیەکان دەژین ئەمەش ناوی بەشێکیانە، کە ئەگەر ئەمڕۆ پارتی و بۆق لێدەرەکانی دەلێن ئێمە سەردەشتی رۆژنامهنووسمان شەهید نەکردوە، ئەی کێ رۆژنامەنووسانی وڵات و شمس وگن و هونەرمەندانی تیپی میزۆپۆتامیای شەهید و شوێن بزر کرد؟
بەشیک لەناوەکان:کەمال خەلکی رواندز ڕۆژنامەنوس لە ولات
هۆگر خەلکی گوندەکانی بەحرکەیە رۆژنامەنوس لە ولات
رەجەب خەلکی کەلار رۆژنامەنوس
گەلاوێژ خەلکی سلێمانی ڕۆژنامەنوس
شوان خەلکی سلێمانی رۆژنامەنوس
دجلە خەلکی کوردستانی ڕۆژئاوا ڕۆژنامەنوس لە شمس وگن
هونەر شێخۆ ڕۆژنامەنوس لەرۆژنامەی شمس وگن
هەڤال چیا بەرپرسی تیپی مۆسیقای میزۆپۆتامیا
ئارام شەقلاوە . کادیری پکک
کامەران هیرانی بەرپرس لەیەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان
پەیام سلێمانی
روکەن سلیمانی
هێلین و سالح دوو کادێری چالاکی پکک بوون لەگەل 4 هەڤالی تر لەشارۆچکەی دیانە هێزەکانی پارتی لەهەمان ڕۆژ شەهیدیان کردن.
شهڕڤان، خهڵکی وڵاتی مهغرب و عهرهب بوو
پارتی ئهم لاوهشی گرت و کووشتی
ئەوەی لە هەمووی دلتەنگترە عەرەبێکی مەغریبی کە لە ئەورپاوە پارتی کرێکارانی کوردستان توانیبوویان بیکەنە ئەندامی خۆیان و ببێتە گەریلا و نازناوی شەرڤان لە خۆنابوو لەم تاوانە گەورەیەی پارتی تا ئێستا چارەنووسی نادیارە و پێدەچیت شەهیدیان کردبێت.
لەم شالاوە پڕ لە حەقیرەی پارتی ژنانی گەریلا هەمو جۆرە سوکایەتیی و دهستدرێژی سێکسییان لەگەڵ کرا
زیاتر لە ٣٠ برینداری شەرەکانی باکور لەمانگی سوری کوردستان بون ، بەبرینداری و هۆڤیانە شەهیدیان کردن کەبەشیکیان پلاتین و پێی سناعیان بۆ دروست کرابوو سەرباری بردنی ئەم کەرەسانە لێیان دواتر شەهیدیان کردبون بەبەرچاوی یەکەوە
چەندین بریندار لەناو خەستەخانەی جمهوری و ئازادی (سەدامی کۆن) بەبەرچاوی خەلک شەهید و گوللەباران کران
سەرپەرشتیاری ئەم تاوانە گەورەیە فرانسۆ حەریری و جەمال مۆرتکە بوو .
دەنگۆی ئەوە هەبوو لەشەرە ناپاکەکانی پارتی و سوپای تورک کە هێرشیان دەکردە سەر گەریلاکانی پکک ، دوو خزمی جەمال مورتکە دەکوژرێن لەتۆلەی ئەمەدا جەمال مورتکە لەو ڕۆژدا چەندین ژنە گەریلای گوللەباران کرد، پاش ئهوهی دهستدرێژیی کرده سهر نامووسیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست