کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کورسیەک پر لەگەندەڵی، بەڵایەک بۆ گیانی کورد

Tuesday, 28/07/2015, 16:11


دەییان جار ئەوەم نووسیوە کەسەروکی ئیستای هەریمی کوردستانی عیراق، مەسعوود بارزانی لەدووای تیپەربوونی ۱۰ سال هیچ جورە قازانج و دەستکەوتیکی بو کورد نەبووەو تەنها بوتە هوی یەک شت و ئەویش پەرەپیدانی گەندەلی و تیرور و کورد کوشتن.
لەم روژانەدا ترس و هەراس لەدەست دان و وازهینان لەپوستی سەروکی هەریم،خەون و خەیالی بارزانی په‌شۆکاندووه. لەئیستادا ویرای گوشار و هەرەشەی گیانی بو سەر نوینەرانی پارلەمانی هەریمی کوردستان،پەیامی ئەوەدەدەن کەئەگەر بیت و دیسانەوەو بو جاری چووارەم ناوبراو نەکریتەوەبەسەروکی هەریمی کوردستان،مەترسیدارترین و بەهیزترین کارتی گوشاری خوی بەکار دەهینی و ئەویش هەمان سیاسەتی کون و رزیوی دوو ئیدارەیی و مەبەستی وایەبە۲ گوند و شارێ هەریمی خوی جیا بکاتەوه.لەوانەیەئەم داخوازیەبەبابەتیکی پیکەنینی بیتەبەرچاو بەلام بیگومان بو میژووی هاوچەرخ،بوونی وەها کەسایەتیەکی نەفس نزم و خو بەزل زان و خائین بەخەلکەکەی خوی لەپوست و دەسەلاتی سەروکی هەریمی کوردستان،نوکتەیەکی بێ تامی میژوویه.
بو میژووی کوردستان روونە کە هەر کات بارزانی بابەتی بەپیچەوانەی بەرژەوەندی و خواستی تاکەکەسی خوی بیت لەدەست بردن و پەنابردن بوهەموو جورەکردەوەو تاوانی سل ناکات و شەرم و باکیکی بو هیچ کەس نیه. لەبەرواری ۳۱ ئابی ۱۹۹۶ دەبابەکانی سەدامی هینایەنیو خاک و شارەکانی کوردستان. لەبەرەبەیانی روژی ۳۱ ئابی ۱۹۹۶ی زایینی،هیزەچەکدارەکانی پارتی بەریبەری مەسعوود بارزانی و بەهاوکاری و پالپشتی تانک و دەبابەکانی سەدام حوسین هیرشییان کردەسەر شاری هەولیر و لەماوەی کەمتر لە۲ کاتژمیردا خوین و دووکەل هەموو کوردستانی لەخو تەنی. ئەو شارەیکەلەمانگی دیسامبەری ۱۹۹۴ لەلایەن هیزەکانی جەلال تالەبانی و یەکیتی نیشتمانی کوردستانەوەکونترول و بەریوەدەبرا،کەوتەبەر هیرشی بی ووچان و درندانەی پیشمەرگەچەکدارەکانی بارزانی و ۳ لەشکر لەگاردی سوپای حیزبی بەعسی عیراق.
۳۰ هەزار کەس لەهیزەچەکدارەکانی رژیمی سەدام بەدەبابەو چەکی قورسەوەبەدەم چەکدارەکانی بارزانی هاتن و بەهەموو جوری یارمەتییان دان و ئالای رژیمی بەعسی عیراق لەسەر بینای پارلەمانی کوردستان هەلدرا و مال و بنکەو بارەگاکانی جەلال تالەبانی و ئەندامانی تری یەکیتی نیشتمانی کوردستان بەتالان برا و دوواتر ویران کران. بەدووای ئەم رووداوه،دەییان کەس لەهاوولاتیانی مەدەنی بەترس و هەراسەوەو لەژیر هەرەشەو گولەباران دا بەرەو سنوورەکانی ئیران بەری کەوتن تاوەکوو په‌ناگایەکی ئەمن و هیمن بو خوییان بدوزنەوه. شەوی رووداوەکەی ۳۱ ئاب،مەسعوود بارزانی لەکەنالەکەی خویەوه، جەلال تالەبانی بەخائین و بەکریگیراو ناولیبرد و ئەو سەرکەوتنەی خوی بەبەلینی خودا بەپەیغەمبەر (د.خ) لەنیو قورئان ناولیبرد. بەلام زوری پی نەچوو و لەروژانی دووای دا تارق عەزیز، نامەو داواکاریەکەی مەسعوود بارزانی و نیچیرڤان بارزانی بو یارمەتیدان و هاوکاری لەرژیمی بەعسی بلاو کردەوه، هەمان نامەو داواکاری کەروژانی پیشتر بو کوماری ئیسلامی ئیرانییان ناردبوو و دەسەلاتدارانی ئیرانیش هیچ جورەوەلامیکییان بەداواکاریەکەی بنەمالەی بارزانی نەدابوویەوه.
بەلام مەسعوود بارزانی لەروژی ۲۲ ئووتی ۱۹۹۶ی زایینی بەفەرمی و لەنووسراوەیەکدا داوای لەدیکتاتوری عیراق کردبوو تاوەکوو لەریگەی سەربازییەوەبو بەرژەوەندی و مەسلەحەتی ناوبراو بیتەنیو کیشەکەوه. لەم هیرشەدرندانەدا و بەگویرەی سەرچاوەفەرمیەکان زیاتر لە۱۱۰۰۰ کەس لەلایەن هیزەکانی بارزانیەوەکوژران و لەناوبران. بیل کلینتون سەروک کوماری ئەوکاتی ئەمریکا ئەم کردەوەی بەتاوانیکی بی شەرمانەو گەورەو نامروڤانەوەسف کرد و ئەم تاوانەی سه‌رکۆنەکرد کەکەسی بو لەناوبردن و قەتل و عام کردنی خەلکەکەی خوی،هیزی بیگانەو دوژمن بینیتەنیو خاکی خوی. گەرچی لەدووای دا نووسەری بەناوبانگی ئەمریکی ـ جاناتان رندل ـ لەکتیبەکەی دا و لەژیر ناوی " بەم ریسوا بوونەئیدی چ لیخوش بوونێ؟ " ئەم بابەتەی بەووری لیکدایەوەو خستیەبەر لیکولینەوه. بەلام هیشتاکەلەمالپەر و راگەیاندنەکانی کوردستان بەووری تویژینەوەو لیکدانەوەبو ئەم تاوانەمیژووییەنەکراوەکەلەدووای تیپەربوونی ۱۶ سال بەسەر ئەو تاوان و هیرشەدرندانه،بەهەزاران بنەمالەی کوردستان،تاوانی ئەم ملهوری و پاوانخوازیەی حوکمرانیکی عەشیرەیی ییان داوەو بگرەئەگەر ناوبژیوانی و دەستپیشخەری ئیران و ئەمریکا نەبووایه،ئیستاکەش ئاگر بەست و ئاشتی لەئارادا نەبوو.
هەرچەندەبارزانی و حیزبەکەی نایانەوی کەئەم رووداوەوەکوو خەیانەت ناوی لی ببری و هەمیشەو بەردەوام لەبەرامبەر جیابوونەوەی جەلال تالەبانی و ئیبراهیم ئەحمەد ەمەلا مستەفا بارزانی لەسالی ۱۹۹۶ی بەخەیانەت بەکورد ناو لی دەبا،بەلام لەپیوەندی بەو رووداوه،دوواتر عیسی پژمان لەبیرەوەریەکانی خوی بەناوی (تند باد حوادث ـ گیژەلوکەی رووداوەکان) بلاوی کردەوەکەجەلال تالەبانی بو رزگار بوون لەپیلانی تیرور کردنی لەلایەن ئیدریس بارزانیەوه،بەرەو بەغدا هەلهات و بارزانیش هاوشیوەی میلەتی کورد و کوردستان نیەکەهەرکەس دژی ناوبراو بوو،کەواتەدژی هەموو کوردانەو ئەمەش وەهمیکی خەیالییەکەلەسالی ۱۹۹۴ زایینی بەم لاوەلەنیو ئەدەبیاتی سیاسی کوردستان هاتەئاراوه. بەلام راستیەکەئەوەبوو کەچوونی ئەوان بو بەغدا و مانەوەییان لەوی بووەسەرەتا و دەستپیکی گەشەو گورانی کەلتووری لەکوردستانی عیراق و بو نموونەش دەکری ئاماژەبەدامەزرانی زانکو سلیمانی لەو سالانەدا بدەین.
لیرەدا وەبیری دیمانەیەکم لەگەل سەید کاکەلەکوبوونەوەیەکی پارلەمانی کوردستان کەوتمەوەکەلەهەولیر و لەسالی ۲۰۰۸ لەبەرامبەری دانیشتبووم و لەمیانەی گفتوگو و قسەکانمان دا،ئاماژەی بەراستیەک دا کەلەوانەیەلەمیژووی هاوچەرخی کوردستانی عیراق زوری جیگای سەرنج و تیرامانین بی. ناوبراو بەراشکاوی رایگەیاند کەمەسعوود بارزانی ۲۰۰ ئاپارتمانی بو بکەران و تاوانبارانی کەیسی کیمیا بارانکردنی هەلەبجەلەوانەـ ئەنوەر بەگ ـ درووست کردووەو بارزانی هەتاوەکوو ئیستاش لەگەل بەعس پیوەندی هەیەو دوواتر هاتەسەر تاوانی هەکاری کەچون لەسالی ۱۹۷۶ کەئەوکات بارزانیەکان لەکەرەج پەنابەر بوون، ۱۰۰۰ کەس لەهیزەکانی یەکیتی نیشتمانی کوردستانییان لەحەکاری ئیعدام کرد. رووداوی حەکاری کەلەنیویاندا قارەمانی وەکوو عەلی عەسکەری (نوینەری کوردەکان لەلای ساواک لەسەرەتای دەستپیکی بزووتنەوەی چەکداری کوردەکانی عیراق بەریبەری ساواکی ئیران لە۱۹۶۱ تاوەکوو ۱۹۷۵) و دوکتور خالید کەبەدەستی ئەندامانی قیادەی موەقەت گووڵەباران کران،لاپەرەیەکی تال و رەش لەتاوانیکی میژووی لەکوردستانی عیراقه.
سەید کاکەزیاتر دووا و بوی باس کردم کە: لەو سەردەمەدا سوسیالیست بووم نەوەک دیموکرات، و هیشتاکەیەکیتی نیشتمانی هیچ هەولیکی بو دەستپیکردنی شەر وەری نەخستبوو،ئیمەلەنیو خاکی کوردستانی تورکیا بووین کەئەندامانی قیادەی موەقەت بەهاوکاری دەزگای هەوالگری میت ی تورکیا هیرشییان کردەسەر ئیمەو سەروک عەشیرەتەکانی کوردستانی تورکیاییان رازی کردبوو کەهەرکام لەئەندامانی ئیمەییان دەستگیر کرد،رادەستی قیادەی موەقەتی بکەن. لەکاتی چاوپیکەوتن و گفتوگوکەدا، سەید کاکەلەباتی ناوبردن لەجامانەی سوور (کەبیروکەو هیمایەکی کومونیستی لەسەردەمی دامەزرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عیراق بەهاوکاری رووسەکان بوو) لەجامانەی رەش ناوی لی دەبرد و منیش حەپەسا بووم کەچونەبەم هەموو رابردوو و میژووەپر لەخەیانەت و تاوانه،هیشتاکەهەندی لەخەلک دەلین کەبارزانی ریبەری کوردەکانه؟
ئەمروکەش بو مانەوەلەسەر کورسی و دەسەلاتی سەروکی هەریمی کوردستان لەهەمان بیر و سیاسەتی پر لەتاوانی خوی سوود وەردەگری. بەرژەوەندی تایبەتی خوی لەئیستادا لەسەروو بەرژەوەندی میلەت دەبینی و بوشی گرینگ نیەچی پی دەلین و چون وەکوو کەسیکی ریسوا ناوی لی دەبەن و هەلبەت لەگەل چەندین دەزگای سیخوری و ئەمنیەتی  ولاتانی دەور و بەر پیوەندی هەیەو بو ئەوەیکخەبو خوی توری سیخوری و پاریزگاری دامەزرینی و بەووتەی عیسی پژمان هەندی لەو لایەنانەشی ئالوودەی سەوداگەری دارایی و گەندەلی و خەیانەتەکانی خوی کردووەو ئەم جور هەلسوکەوت و هەولانەش بو ئاسایشی ناوچەکەزور مەترسی دارە!
لەئیستادا کومەلگای کوردستانی عیراق لەبیری رزگار بوون لەم ریبەرەداسەپینراوەیەکەبوتەبەلای گیانی کوردستان و ناوبراو لەبیر و خەیالی خوی دا، خوی بەکەسیکی گەورەو گرینگ دەزانی بەلام لەنیوان چین و تویژەکانی کومەلگا خاوەنی کەمترین بنکەی کومەلایەتییەو ئاماژەبەگەندەلییەداراییەکانی ناوبراو بوتەویردی سەر زاری هەموو خەلکی کومەلگا،کەچون یەکی لەکورەکانی لەدوبەی لەکاتی قومار کردن دا چەند ملوین دولاری دوراند و یان چون کور و کورەزاکانی وینەو گرتەی ڤیلا و خانوو و سەیارەو هتد ... کانی خوییان لەتورەکومەلایەتییەکان بلاو دەکەنەوەو نمایشتی دەکەن و به‌ئێش تر و لەسەروو هەموو ئەم گەندەلیانەوەئەوەیەکەلەئیستادا زوربەی کور و کورەزاکانی بنەمالەی بارزانی بەبی تیپەراندنی دەورەی سەربازی و یان زانکۆی سەربازی، کراون بەژنرال و هاوشیوەی باوکی (مستەفا بارزانی) وەک چون عیسی پژمان دەلی:
"تەنانەت دەورەی گرووبانیشی تینەپەراندبوو بەلام پییان دەگوت ژنرال و خوینەواری نەبوو بەلام بانگییان دەکرد مەلا ! چونکەلەبەرامبەر نەمر قازی موحەمەد، هەستی بەبچووکی و کەم بوون دەکرد! و بەردەوام لەنیو خەلکی ئاسایی کومەلگادا بو گەورەبوون و میرایه‌تی خوی بانگەشەی دەکرد " (کتیبی بیرەوەریەکانی عیسی پژمان، گیژەلوکەی رووداوەکان، تاران، چاپ و بلاوکراوەی دەزگای عیلم) .
ئەمروکەش بەرینوینی و هاندانی میتی تورکیا و موساد،مەبەستی ئەوەیەـ بەلام بەکودەتا ـ بو هەمیشەلەسەر ئەو کورسیەبمینیتەوەتاکوو لەدژی ئیران لەهیچ جورەخەیانەت و تاوانی لانەدا. لەشەری راگەیاندن و دەروونی پارتەکەی ناوبراو لەم روژانەدا،دەتوانری هەست بەوەبکری و بزانری کەهەموو هەولیکییان ئەوەیەکەئیران وەکوو ولاتیکی دژ بەکورد پیشان بدەن و تەنانەت مەسینەهەلگرەکەی بەردەمی ـ عەلی عەونی ـ سیمای ناسراو و دیاری قیادەی موەقەت، ئیران بەداگیرکەری کوردستان ناو لی دەبات ! آیا دەکری متمانەبەوەها کەسیکی نەخوش و نفس نەزم بکری؟! کەسی کەبەبەردەوامی لەشەرئەنگیزیەکانی جودایی خوازانەلەتاقم و پارتەنەیار و دژبەرەکانی ئیران سەر بەبەعس کەلک وەردەگری کەداهات و بژیوی ئەمروی ئەوانەلەدەست ماچ کردن و نوکەری و خزمەت بەئیسرائیل و قاچ ماچ کردنی سعودیا دابین دەکری.
عادل موراد ـ سیمای دیار و ناسراوی یەکیتی نیشتمانی کوردستان و دوستی خوشەویستم ، لەم روژانەدا باوەریکی درووست و عاقلانەی لەم بارەوەهەیەکەنیشانەیەک لەئومیدی یەکریزی و هاودەنگی لەنیوان حیزبەکوردستانیەکان و ئەویش هەلبژاردنی سەروکی هەریمی کوردستانی عیراق و گوی نەدان بی بایەخ کردنی جەنجال و هەرای راگەیاندنەکان و ئاژاوەگیری ئەمنیەتی بارزانی و پارتەکەی کەتەنها ئامیری و سیاسەتی گەندەلی ئیدارەی ئەمنیەت و ئاسایشی ناوبراوه. بەلام ئایا هەموو حیزبەکان هاورای هەلبژاردنی دووبارەی بارزانین؟ بەپی شارەزایی من لەمیژووی کورد و کوردستان، هیچکات کوردەکان هاودەنک و تەبا نابن پیکەوەو یەکریزی و یەکگرتویی لەنیوان کوردەکان،دەکەویتەخانەی خه‌یاڵ و محاڵاتەوه.
روژی ۱۹ ئووت یان ۲۸ گه‌لاوێژی ئەمسال ئایا دەبیتەروژی په‌شڵان و زیندوو بوونەوەلەمیژووی هاوچەرخ ؟ ئایا کوتایی بەتەمەنی سیاسی بەلای گیانی کوردەکان دیت؟ ئایا دەستی دەرەکی و لەدەرەوەی ئیرادەی خەلکی کوردستان و بەپاساوی ئەوەیکەنەبوونی بارزانی دەبیتەهوی بوشایی لەدەسەلات،بەم ئەفسانەوەهمیەخالی کوتایی دەبی؟ ئایا دەم و چاویکی نوی بەلەبەرچاو گرتنی بەرژەوەندی و قازانجی خەلک و ولاتانی دراوسی و لەئاست ئاشتی و هیمنی و ئاسایش و گەشەی کومەلگای کوردی هەنگاو هەل دەهاویژی ؟

تویژەری میژووی هاوچەرخ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە