پارتیی لە دانیمارکەوە شێتێکی هێناوە، هانی داوە، تا بەرد بگرێتە پەکەکە
Tuesday, 28/04/2015, 13:28
حیزبۆکەکانی كوردستان، زۆرینه‌یان بەتایبەت سەرکردەکانیان، بوونه‌ته جاشی پارتی و یه‌كێتی، هیچ رۆڵ و سه‌نگێكیان له نێو رووداوه سیاسییه‌كاندا نەماوه، جگه له جوانكردنی سیمای ناشرینی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات، گوایە سیستەمێكی فره‌مینبه‌ریی و دیموكراسی و حزبییه. ئه‌و حزبانه زۆر له حیزبە كارتۆنیانەی سەردەمی به‌عس له سوریا و عێراق ده‌چن، كاتێك به‌عسییه‌كان بۆ نیشاندانی ئازادیی و دیموکراتیی فرە حیزبیی، بۆ بەرەنگاربوونەوەی دژه‌كانیان دەیانهێنان و به‌یانامه‌یه‌كیان پێ ده‌رده‌كردن.
له كوردستانی باشوور، چونکە عەقڵی بنەماڵەی بارزانی، برایم ئەحمەد و تالەبانی، ئەو بەشە بەڕێوە دەبەن، عەقڵی بەڕیوەبردنیان عەقڵێکی ناوشیارانە و داوکەوتووە، زۆر جار لە رێگای ئەمانەوە پرۆپاگەندە بۆ خۆیان و پشتگیریی بە دەسەڵاتە رەهاکەیان دەکەن، یان لە رێگای کەسانی ئاستنزمی نێو راگەیاندنەکان و نووسەران ئەو کارە ئەنجام دەدەن، گوایە به‌ناو ئەو حیزبۆکانەش خاوەنی به‌رنامه و ئایدۆلۆژیای تایبەت بە خۆیانن، ئینجا وشە و ناوی قەبە قەبەی سیاسییش لە خۆشیان دەنێن، هەروەک دیموكراتییەکەی پارتیی عەشایری کوردستان، یەکێتیی یشتیمانفرۆشەکانی سۆسیال دیموكراتی کوردستان، کە دوو پیرەژن بەڕێوەی دەبات، هەروەها بزووتنەوەی داعشی ئیسلامی و کۆمەڵەی فاڵچی و خەوبینەکانی عەلئ باپیر، ... هتد، به‌ڵام لە راستییدا هەموویان عەقڵی نادیموکراتیی و دیكتاتورییان هەیە، گۆرانیش هەر باس ناکرێت، کە چەند فاوڵی لە ئۆپۆزیسیۆن و گۆڕان و چاکسازیی و ئەو میللەتە کرد، تا جێی خۆی لەناو دەسەڵاتدا کردەوە بووە به‌شێك له سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی بنەماڵەیی، شیوعیشمان هه‌یه، بەشێکیان بوونەتە پاراستن و پیاوی بنەماڵەی بارزانی، زۆریشیان تەنیا دەمیان درێژە، لە کاتیی لێقەوماندا تێكه‌ڵ به ناره‌زایی جه‌ماوه‌ر و هه‌ژاران نابن؟ نه‌ته‌وه‌ییەکانیش، زۆربەی ئەمانەش بوونەتە پاراستن و پیاوی بنەماڵەی بارزانیی، هەندێکیشیان بوونەتە میت و ئیتلاعات، زه‌حمه‌تكێشان کە هیچ زەحمەتێکیان نەکێشاوە، سەرۆکەکەیان لە دانیمارک خۆی شێت کردووە و بە پارەی خانەنشینی و دزیی خۆی خرت و قەڵەو کردووە، لە هەمانکاتدا پارتیی کردوویەتی بە نوێنەری خۆی و باسی نەزاهە دەکات، ئەم شێت و وێتانە، دێنەوە کوردستانیش پەلاماری هەرچی جوانیی وەک گوڵ و دار و درەختی وڵات و قارەمانانی چیا سەرکەشەکانی قەندیل و کۆبانی دەدەن، ئەم حیزبە کە ناوی زەحمەتکێشانە دیوەخانێکی هەیە پڕیان کردووە لە مرۆڤی نه‌فسنزم و خۆفرۆش، له‌باره‌گاكه‌یان دانیشتوون ره‌خنه له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌گرن، خۆیان تێكه‌ل به‌هیچ رووداوێك ناکەن، تەنیا ناویان لە کولەکەی تەڕی بنەماڵەی پارتییدا هەیە، کاتێک پێێان بڵێن قەپی پیابکە، یەکسەر پەلامار دەدەن.
زه‌حمه‌تكێشان خوا لەشیان ساغ نەکات، دەڵێن ئێمە حیزبێكی زەحمەتکێشی كوردستانیین، ئەم حیزبه بێ کەڵکە بۆتە داردەستی پارتی، بارزانی بە ئارەزووی خۆی هەڵیدەسوڕێنێت، ئەمجارەیان لە رێگای بەڵێن عەبدوڵاوە، لە دانیمارک لە سەر فێڵ و درۆزنی دایان بە دادگا و لە ناو رۆژنامەکاندا ئابڕوویان برد، ئیستا پێی ئاساییە شەڕ بە شەرڤانان و گەریلاکان بفرۆشێت، پێیان بڵێت باشوور خاک و وڵاتی ئێمەیە، هی کوردی بەشەکانی تر نییە، ئینجا دەڵێت من کوردستانیشم، شەڕی پەکەكەش ده‌كات، راگەیاندنەکانی پارتی‌یش دێن، ئەم هەڕەشەیەی بۆ گەورە دەکەن. به‌لێن عبدوڵڵا رازی نییە، تەنانەت پ‌ك‌ك بۆچوونی سیاسیی له‌سه‌ر باشور هەبێت، بەڵام رازییە مەسعود بارزانی رای سیاسیی و هەڕەشەی سەربازیی لەسەر رۆژئاوا و باکور هەبێت، خەندەق لە دژیان ڵیبدات تا ناچاریان بکات لە برساندا تەسلیم بە ئیرادەی تورکیا بن، نەک حیزبی ئیسراحەتیکێشانی کوردستانیش، بەڵکو هیچ حیزبێکی دیکەی باشوور، تا ئیستا ئەوەندە ئازا و بوێر نه‌بووە له‌سه‌ر داخستنی سنور و ئابلۆقه‌ی ئابوریی، گلەییه‌ك له پارته‌كه‌ی بارزانی بكات! كه‌چی ئەم شێتە دانیمارکییە له لێدوانێكیدا هەڵوێست لەسەر پەکەکە وەردەگرێت، ئاخر فڕوج تۆ خۆت چییت و گۆشتاوی حیزبەکەت چییە وا پەلاماری پڵنگ دەدەیت!؟ بە هەڕەشەی ئەو شێتەدا گاڵتەجاڕیی ئه‌و حیزبانه‌ی دەسەڵاتت بۆ دەرده‌كه‌وێ، کە ئەمانە چ حزبێیكی بێ ئیراده و كارتۆنین، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و حیزبه له‌به‌رنامه و ساڵیانی نه‌ورۆز و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا كارمامز ئاسا راده‌كات بۆ ئامه‌د و بروكسل .
سەرۆکی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، جگه له‌و پیشه‌یه‌ی كه کردوویانە بە گوته‌بێژی پارتی، ئیستا پارتی و یه‌كیتی ئه‌ندامێكی ئه‌و حیزبه‌یان وه‌ك دیكۆر و بۆ ناوه‌نده سیاسییه جیهانییه‌كان داناوه، گوایه كوردستانیش لیژنه‌ی ده‌ست پاكی هه‌یه و به‌دوای سامانی ملیاردۆلاری بارزانی و تاله‌بانیدا ده‌چێت! کە بۆ خۆی لە دانیمارک ناوی بە رەشیی و بە دزیی و ساختەچیتی دەرکردووە و زۆربەی رۆژنامەنووسەکانی دانیمارک دەین.
پرسیار له هه‌موو حیزبه‌كان ئه‌وه‌یه بۆچی لەناو ئەو هەموو کەسانەی تردا، هاتوون داوا لە به‌ڵێن عەبدوڵڵا دەکەن، تا هه‌ڕه‌شه لە پەکەکە بکات!؟ ئێوە پیاوتان زۆرە بۆ ئەم شیتە دانیمارکییەتان هانداوە؟! ئایا باشتر نەبوو لە ئەنقەر داوا لە بەختیار عەلی بکەن، تا لە رێگای کەناڵەکەی ئۆردوغانەوە (TRT) پەلاماری پەکەکە بدات و دوو سێ بلۆک (چیرۆک و رۆمان)یش بگرێتە کۆبانی!؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست