خه‌ڵاته 50 هه‌زار دۆلارییه‌که‌ی پێشکه‌شی هاوڵاتیانی کۆبانێ ده‌کات
Saturday, 31/01/2015, 12:00
گه‌نجێکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له به‌شداری کردنی پاڵهونێتییهکی بلیارد دا، پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت و، راشیده‌گه‌یه‌نێت، به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێت، خه‌ڵاته‌که‌ی پێشکه‌شی هاوڵاتیانی کۆبانێ بکات.
گه‌نجێکی کوردی شارۆچکه‌ی دیوانده‌ره-ی سه‌ربه پارێزگای سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به ناو" موحسین کەریمی"، به‌شداری له پاڵه‌وانێتی بلیاردی وڵاتی ئیماراتدا ده‌کات و له پاڵهونێتیهکهدا، توانیتی پله‌ی یه‌که‌م به ده‌ست بهێنێت.
ناوبراو، به هۆی ئه‌وه‌ی پله‌ی یه‌که‌می به ده‌ست هێنا، له پاڵه‌وانێتیه‌که‌دا، خه‌ڵاتێکی به بڕی 50 هه‌زار دۆلار پێبه‌خشرا.
موحسین کەریمی، بۆ رێزگرتن له خۆراگری و ئازادکردنی شاری کۆبانێ، له‌ده‌ستی چه‌ته‌کانی داعش، خه‌ڵاته‌که‌ی پێشکه‌شی هاوڵاتیانی کۆبانێ کرد.
کەریمی، رایده‌گه‌یه‌نێت: وه‌ک هاونیشتمانییه‌کی کورد، به ئه‌رکی خۆمی ده‌زانم، که خه‌ڵاته‌که‌م پێشکه‌شی هاوڵاتیانی کۆبانێ بکه‌م.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست