بابەتی تر



لاپەڕە 1/841: 1 2 3 4 5 ... :: »

له مه کۆی بزوتنه وه ی گۆڕانی هه ڵه بجه چی ده گوزه رێت

Sunday, 17/04/2011, 12:00




خه ڵکی کوردستان به گشتی و خه ڵکی شاری هه ڵه بجه ی شه هید به تایبه تی به چاوێکی پڕ له ئومێده وه باوه شیان بۆ ئه و بزوتنه وه یه کرده وه بێ گوێ دانه نان بڕین و سوکایه تی پێ کردن له لایه ن ده سه ڵاته وه به گه رمای هاوین بانگه شه یان بۆ ئه و بزوتنه وه نوێیه ده کرد له سه ر حسابی خۆیان گومان له وه دا نیه که سانێکی خۆنه ویست و ئازا له پشت ئه م بزوتنه وه یه وه ن مه به ستیانه گۆڕانکاری بکه ن به ڵام خه ریکه کۆنه عه قڵه که ی ی.ن.ک زاڵ ده بێت به سه ر ئه وانه که به ڕاستی ئه یانه وێ گۆڕانکاری بکه ن ،مه کۆی هه ڵه بجه ی شه هید به نمونه وه رده گرم مه به ستم له م نوسینه ته نها له دڵسۆزیمه بۆ بزوتنه وه که هه رچی زووه فریای خۆی بکه وێ.
ئه گه ر که سێک سه رێک له مه کۆی بزوتنه وه ی گۆڕان له هه ڵه بجه ی شه هید بدا ته نها شتێک که له گه ڵ مه ڵبه ندی ی.ن.ک جیایان ده کاته وه تابلۆی سه ر باره گاکه و ئاڵا که یه تی هیچ گۆڕنکاریه کی تر به دی نا کرێت مرۆڤه کانی ناو مه کۆکه هه مان ئه ومرۆڤانه ن که که له ناو مه ڵبه ندی ی.ن .ک هه مان ئه و عه قڵیه ته ی نا مه ڵبه ند له مه کۆی گۆڕان پیاده ی ئه که ن ئه و دۆڕاوانه ن که له گه ڵ شه ریکه دزه کانیان که له سه ر پله ی مه سول مه ڵبه ندی و کارگێڕ مه ڵبه ندی و دزی و فزی به شه ڕ هاتن له نێو خۆیاندا،هه ر بۆیه ئه مانه دروست بونی بزوتنه وه ی گۆڕانیان قۆسته وه بۆ بۆ ئه وه ی جارێکی تر له سه ر کورسیه کان قاچ بخه نه سه ر قا‌چ و ئه و گه نجه جوانانه ی شۆڕشه که یان کرد ئه مان به ره که ی بچننه وه .گۆڕان به شۆڕشی گه نج ناسێنرا به ڵام له مه کۆی گۆڕانی هه ڵه بجه به داخه وه پیره کۆنه دزه کانی مه ڵبه ند پاڵیان داوه ته وه و جگه ره ده کێشن و گه نجه جوانه کانیش چایی یان بۆ تێ ئه که ن و باره گاکه یان بۆ گسک ئده ن . م.عبدالله هه ورامی یه کێکه له گه نده ڵترین کۆنه جلالی ئێسته له گه ڵ پشکۆ حمه فرج کوتله یه کی هه یه بۆ دژایه تی کوتله ی م. فتاح کۆکۆیی که ئه میش کۆنه دزێکی جلالیه م. فتاح کۆکۆیی به وه وه نه وه ستا که ڕێبازی کوڕی به زۆر سه پاند بۆ ئه ندام په رله مانی کوردستان ئێسته ئه یه وێت ببێت به لێپرسراوی مه کۆی گۆڕان له هه ڵه بجه .من لێره وه داوا له به ڕێز کاک نه و شیروان با گۆڕانیش به ده رده که ی ی.ن.ک نه ڕوات فریای هه ڵبجه بکه وه پیرو په ک که وته کانی ناو ی.ن.ک هه رچی گه نج هه یه ڕاویانا د گۆڕان .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە