کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بڕۆن یه‌خه‌مان به‌رده‌ن ئه‌م ولاته‌ جێگای ئێوه‌ی نییه‌

Sunday, 28/08/2011, 12:00





ئه‌گه‌ر هیچ حكومه‌تێك هه‌یه‌ له‌م هه‌رێمه‌ با یه‌كێك له‌ سپایده‌رمانه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ مان ڕوون بكاته‌وه‌ ئه‌م كورد كوژییه‌ له‌سه‌ر چییه‌ له‌كاتێكدا كه‌ فارس وا خه‌ریكه‌ له‌بێ ئاویدا ئه‌مان خنكێنێ و به‌چه‌كیش ئه‌مان كوژێ حكومه‌ته‌ سپایده‌ر مانه‌كه‌ی ئێمه‌ش مه‌شڕوباتی ڕۆحی ئه‌م گه‌له‌ به‌ فارس ئه‌فرۆشێت و له‌هه‌مان كاتیشدا كه‌ تورك ڕێگه‌ نادات به‌ كوردی بدوێم من نازانم ئه‌م هه‌موو كۆمپانیای میتی توركی چیده‌كات له‌م هه‌رێمه‌ كه‌س به‌كه‌سه‌ ، ئه‌و سه‌رۆكه‌ی كه‌ پرسه‌ بۆ جه‌للاده‌كانی تورك داده‌نێت ئه‌ی كوا به‌یاننامه‌ی بۆ حه‌وت جه‌سته‌ی خێر له‌خۆنه‌دیوی 21ی ئاب ، ئه‌ی ئه‌وسه‌ركرده‌ی كه‌ گۆڕه‌كه‌ی ئه‌تاتورك به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌ ئه‌ی كوا چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی سه‌ر گۆڕی حه‌وت په‌پوله‌كه‌ی 21ی ئابی من ، كه‌ كورد كورد ئه‌خنكێنێت كه‌ دوژمنیش ترسمان بۆ دێنێ په‌رله‌مانه‌ نوستووه‌كه‌ی من كه‌ی له‌خه‌و ڕائه‌په‌ڕی ئه‌ی ئیلاهی .
له‌كاتێكدا بێكاری هه‌ره‌س به‌گه‌نجان دێنێت په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی نوێنه‌ری من بیری حزبایه‌تی ئه‌یخنكێنێت ، چ سه‌یرێكه‌ له‌م نیشتیمانه‌ كوا سه‌ركرده‌ و كوا دڵسۆزی ی ئه‌م خاكه‌ ، له‌كاتێكدا كه‌ من ده‌مه‌وێت دوو وشه بنوسم به‌شم هه‌ركوشتن و زیندانه‌ ئه‌ی كوا خه‌م خۆرانی ولاتی من ، له‌كاتێكدا كوردستان وێرانه‌ كه‌ ئه‌نفال و ده‌ربه‌ده‌ری چاره‌نوسمانه‌ ئه‌ی كوا نیشتیمان په‌روه‌رانی ولاتی من ، له‌كاتێكدا مرۆڤه‌كان بوون به‌خاوه‌ن ولأت ئه‌ی كوا خه‌ونی سه‌ركرده‌كه‌ی ولاتی من ، له‌كاتێكدا كوردستان له‌ژێر ڕوحمی چڕنووكی دوژمنانه‌ له‌كاتێكدا جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر چڕنووكی شۆڤێنییه‌كان ئه‌ی كوا ده‌بابه‌كانی گرده‌كه‌ی من ، له‌كاتێكدا كه‌ ئاسمانی ولات شوێنی تاقیكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانه‌ ئه‌ی كوا وه‌زیره‌ گلایندایزه‌ره‌كه‌ی ولاتی من ، له‌كاتێكدا داوائه‌كه‌ین كه‌نه‌مان كوژن ئه‌ی كوا پۆلیس و ئاسایشه‌ كوته‌ك به‌ده‌سته‌كانی سه‌رای كوردیاتی ولاتی من .
به‌لام من ده‌زانم ئێوه‌ شه‌رم گرتوونی به‌لاتانه‌وه‌ كوشتن و بڕین و نیشتیمان فرۆشتن زۆر ئاساییه‌ ، ئه‌زانم ئێوه‌ جگه‌ له‌خنكاندنی ده‌نگی زولاڵی لاوانی ولاتی من هیچی ترتان بۆ ئه‌م ولاته‌ پێنییه‌ (بڕۆن یه‌خه‌مان به‌رده‌ن ئه‌م ولاته‌ جێگای ئێوه‌ی نییه‌).
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە