کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چۆن فەرهاد محەمەد خرایە شوێنى فواد سدیقى سەرنوسەرى گوڵان

Wednesday, 14/07/2010, 12:00



وەك وەبیرهێنانەوەیەك، فواد سدیق لەسەر ڕاسپاردەى نووسینگەى نێچیرەڤان، ڕاپۆرتێكى تێرو تەسەلى ئامادەكردبوو، لەسەر بێتوانایى و شكستخواردووى دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح، بۆ ئەوەى كابینەكەى بەرهەم سوك بكەن و، لە دیوەكەى ترەوە ئەوە بخەنە بەر دیدى هەمووان، كە تەنها نێچیر دەتوانێت كاروبارى حكومەتایەتى بەڕێوەببات!
دەبێ ئەوەش بڵێن، دارودەستەكەى نێچیرەڤان لە هەموو كایەكانداو، بە گشت شێوازەكانەوە هەوڵى لەكەدار كردنى ئەم كابینەى شەشەمایان داو، تا ئەوەى ژمارەیك جاش قەڵەم لەلایەن حەسەن ئەحمەد مستەفا و نورى سنجارى و سەرباز هەورامى ، ڕاسپێردران تا بەناوى خوازراوەوە، دژى دكتۆر بەرهەم كابینەكەى و كارو پڕۆژەكانى بنووسن، بۆ ئەوەى پێچەوانەكەى بە خەڵكى بڵێن، كە نێچیر باشترین پیاوى دەوڵەتى و حكومەتایەتى یە!
هەموو كوردێك باش نێیرە دزەكەى بنەماڵە دەناسن، كە چۆن برەوى بە دیاردەى گەندەڵى و تاڵانى و دزیى و ڕاوەڕووت دا!
دوایى ئەوەى فواد بە ڕاسپاردەى ئاغاكانى لاى نێچیر پەلامارى دكتۆر بەرهەم و كابینەكەى داو ،یەكێتى و خودى دكتۆر بەرهەم بە پیلانەكەیان زانى و هاتنە سەرخەت و، مەسعود و نێیچرو پارتیان ئیجبار كرد، داوایى لێبوردن بكات و، بە فەرمى هاتنە سەرخەت و دەستەكەیان كەشف بوو!
پێش ئەویش سامى شۆرش(سامى سەورە) وەزیرە دزەكەى چاپخانەى رۆشنبیرى ئەویش بە ئەوتجهاتى نەوزاد هادى گەورە قاچاخچى و دزەكەى هەولێر، وتارێكى لە شەرق و ئەوسەت دژ بە دكتۆر بەرهەم بڵاو كردەوەو، یەكێتى هاتنە دەست و، مەسعود و ئیعلامە سواوەكەى بنەماڵە هاتنە سەر خەت و بە فەرمى داواى لێبوردنیان لە بەرهەم و یەكێتى كرد!
ئێستاش بە بەردەوام هەندێك كۆلكە كاتب و پاش كاتب و داڕشتن نووسیارەكانى بنەماڵە بە ناوى خۆیان و بە خوازراو، هێرش دەكەنە سەر كابینەكەى دكتۆر بەرهەم و، ماوەیەكیش وەك ئاراستەكرابن، هێرشیان بۆ سەر كەسایەتى كۆسرەت ڕەسول خستبووە گەڕ!
لێرەدا گەركمانە باس لە كەسایەتى (فەرهاد محەمەد) كۆیلەو جاش قەڵەمەكەى گۆڤارى گوڵان بكەین، كە لە شاشە ڕوو زەردەكەى زاگرۆس تیڤى هێرشى كردە سەر سەرانى بزووتنەوەى گۆڕان و، رۆژنامە ئەهلى ئە ئازاد و سەربەخۆكان و، زۆر نەزانانە كەتە هەڵەیەكەوە، كە باسى ڕابردووى چەند كەسایەتیەك كرد و، خۆى لەبیر كرد؟؟!!
فەرهاد محەمەد لە سالانى هەشتاكان خۆى بە ئەندامێكى كۆمەڵەى ڕەنجدەران دەزانى و، دوایش دەركەوت، لە كۆلیژ لە زانكۆى بەغدا، سەربە ئیتحادى بەعسیەكان بووەو، مانگى 50 دینارى ئەوكاتى بۆ سەرف كراوە، تا شەوانە ڕاپۆرت لەسەر گەنجە كوردەكان بنووسێت، كە لە بەشى ناوخۆى نیشتەجێكراوون و، لە ماوەى 4 ساڵى كۆلێژدا، زیاتر لە 50 خوێندكارى تووشى سەریشە كردووە، تا ئەوەى 20 خوێندكار بە هۆى راپۆرتەكانى فەرەوە وازیان لە خوێندن هێناو بوونە پێشمەرگە!
فەرهاد محەمەد بە هۆى خزمایەتى لە شێخ عەلى سیرینى بووە جاش، دواى ئەوەى كە كۆلێژى تەواو كردو، كاتبى فەوجە سوكەكەى عەلى سیرینى بوو، تا راپەرین و، ماوەیەك دەهۆڵى بۆ یەكێتى دەكوتا، تا كەوتە داوى پاراستن و هەرچى لە توانایدا هبەبوو، بە زانیارى لەناو یەكێتى گەیاندیە پاراستنى بنەماڵە!
ماوەیەك ئەو كات كارى بۆ عیسمەت ئەرگوشى جێگریى كەریم شنگارى دەكرد و، وابەستەبوو بە پاراستنەوەو، پاشان لە رێگەى ئازاد بەروارى و هاتوچۆى هاوسەرەكەى بۆلاى میرخانى سكرتێرى ئازاد بەرواریەوە، لە رۆژنامەى خەبات دانراو، لە حكومەتەكەى نێچیرەڤانیش لە لاى نازەنین حەمەد كە جێگرى نەسرین بەروارى بوو، لە وەزارەتى ئەشغاڵ و نیشتەجێكردن ، بەڕێوەبەرى راگەیاندن بوو، دواى ئەوەى نازەنین كرایە وەزیرى شارەوانى كرایە راوێژكارى ڕاگەیاندن و، لە دەزگاى گوڵانیش كرایە بەڕێوەبەرى نووسن و، لەهەمان كاتدا وەك راوێژكارى ئیعلامى دەزگاى پاراستن و ئاسایشى گشتى دانراوەوو، لەى هەر 3 دەزگاكە هاوكارى و موچەى چەند ملێۆنى هیەو، تا ئەوەى میرخان لەبەر خاترى هاوسەرەكەى خانویەكى بۆ كڕى!
گەر فەرهاد ئەو هەموو تۆمەت و قسە ناشیرنانەى ئاراستەى كاك نەوشیروان و هاولاتى و ئاوێنەو لڤین و رۆژنامەنووسە ئازادەكان نەكردایە، لاپەڕە پرشەرمەزاریەكانى ئەومان هەڵنەدەدایەوەو، بەڵام هێشتا زۆر نهێنى فەرەمان لایە، لەكاتى دیكەدا بلاوى دەكەینەوە!
شانازیەك بۆ كاك نەوشیروان ماوەتەوە، كە سەرانى بنەماڵە پیاوى خاوێن و تێكۆشەریان ئەوەندە نیە، قسە لەسەر ئەو بكەن، بۆیە پەنا بۆ جاش قەڵەم و وەسایەكانى ناو كەناڵە سوكەكانیان دەكەنەوو، هەر جارەى بلیمەتێك لە خیانەتدا نمایش دەكەن!
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە