کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شیوعیەكانى كوردستان خاوەنى درێژترین ڕۆبارى خوێنن لە ڕى میلەتەكەیاندا

Tuesday, 16/02/2010, 12:00


شیوعیەكانى كوردستان خاوەنى درێژترین ڕۆبارى خوێنن لە ڕى میلەتەكەیاندا
ئەم نوسینە پێشكەشە بەو كەسانەى كە لەپێناو بەرژەوەندى حزب و یان دژایەتى كردنى حزبى شیوعى كوردستان بابەت و بەیاننامە لە ڕێى سایتە كان دەنووسن شیوعیەت بریتیە لە بیرو باوەرێكى پتەو كە هەرگیز لە مێشكى مرۆڤەكان دەرناچێت ئەگەر خەباتیان بۆ كردبیت تەنها رۆژێكیش بیت وە ئەگەر مرۆڤە كەش خودى خۆى بووبیت بە مرۆڤێكى سەلەفى توند ڕەو هەر بیرو باوەرى شیوعیەتى لە مێشكدا دەبیت و كارى بێ دەكات بۆ ئەم قسانەشم ئەو كەسانە بە نمونە ئەهێنمە وە كەئیستا جەستەى خۆیان فرۆشتووە بە بڕێك پارە و دواى حزبەكانى تر كەووتوون و هەرڕۆژێك بەشێوەیەك تانەو تەشەرى شیوعیبوونیان پێ دەڵێنەوە .بۆ یە بەڕێزان ئێمە ى كە هەڵگرى بیروباوەرى شیوعیەتین ڕۆژى لە ڕۆژان سڵمان نەكردۆتەوە لە قسەى حەقى خۆمان و هەردەم عەوداڵى راستیەكان بووین چەندین خوێنمان ڕشتووە لە پێناو یەك ووشە كە ئەویش حەق بووە بۆیە ئێستاش ئیمەى كەسانى شیوعى خۆمان بە قەرزارى ئەو حزبە تێكۆشەرە دەزانین كە ئێستا لە دواى جەماوەرەكەیەوە ڕێ دەكات و هەلەكانى مێژووى بۆ ڕاست دەكاتەوە بۆئەو میلەتەى دواى قسە زلەكان كەووتوون لە خەوێكى ئەفسوناوى قوڵدان وە هەردەم ڕێ نیشاندەرمان بووە بە بیرە جوانەكەى كە پەى بەهەموو ڕاستیەكانى كۆمەڵگاكەمان بەرینین و هەردەم لە بەرژەوەندى میلەتەكەماندا یان جەماوەركەماندا قسە بكەین ڕۆژێك لە ڕۆژان باجى هەڵەى شیوعى بوونى خۆمانمان نەداوە بەڵكو هەردەم سەرمان بەرز بووە بەرامبەر بەوكەسانەى كەبەرامبەرمان رادەوەستنەوە بۆیە شیوعیەكان بەبیروباوەڕ شیوعى بوون نەك لەبەر خاترى هاورى فلان و فیسار.
بەهاوڕیان و هەموو دۆست و لایەنگران و تەنانەت دوژمنەكانیشمان دەڵێم ئیمە هەین بوونمان هەیە پێویست ناكات خۆمان بەبچوك بزانین تاكە حیزبین تائیستا لەسەر پەیڕەوى ناوخۆمان دەڕۆین هەرهاوڕێ یەك دژایەتى حزبى كردبێت یان لە دژى بەرژەوەندى حزب كارى كردبێت لە كۆنگرەدا باجى ئەوكارەى دەدات وە حزبمان بەهەڵە كانیشیەوە تائێستا ملى بۆ هیچ بڕیارێك دانەنواندووە كە لە دژى میلە تەكەیدا بووبێت ئەمەش مێژوو ئەیسەلمێنێت .ئێمەى شیوعیەكان وەك تاكیك لە ناوچە كانى خۆماندا بەرژەوەندى كۆمەڵگاكەمان خستۆتەپێش بەرژەوەندى خۆمانەوە ئەگەر شیوعى بیرو باوەڕبین هیچ گوێمان نەداوەتە سەرەوەى خۆمان لە كارەكانى ڕۆژانەماندا هەریەك بۆخۆمان ئەندام سەركردایەتیەكى ئەو حزبەین ڕۆژێك لە ڕۆژان حزب پرسیارى نەكردووە هاوڕێ بۆ پشتگیرى جەماوەردەكەیت بگرە پشتیوان و ڕینیشاندەرمان بوون بۆیە هاوڕیان چاك بیر بكەنەوە بەخۆتانابچنەوە با قسەى زلەكانى ئەم و ئەو هەڵتان نەفریوێنیت ئیمە خاوەنى درێژترین ڕووبارى خوێنین لە كوردستاندا هەموو حزب و كەسایەتیەكان ئەوە باش دەزانن بۆیە بە حەقى خۆمانى دەزانین تێ بكۆشین و خەبات بكەین لە پێناو تاكەكانى كۆمەڵگەدا ئەوكارانە پشت گوێ بخەین كە تاكە شەخێ ئەنجامى دەدات بۆیە ئیمە هەردەم ووتەكەى هاوڕێمان [فەهد] دەیڵینەوە [شیوعیەت لەمردن بەهێزترە و لە پەتى سێدارەش بڵندترە ] . ئێوە شیوعین دڕكن لە ڕى هەڵەكاندا .سەركەوتووبن
دەربەندیخان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە