کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌واڵێک له‌ نه‌خۆشخانه‌ی دڵه‌که‌وه‌، مه‌سعودساڵه‌یی پستنی شکایه‌.

Monday, 12/10/2009, 12:00


به‌پێی دوا هه‌واڵ که‌ له‌ به‌شی بوژانه‌وه‌ی دڵ ، به‌ ده‌ستمان گه‌شتیه‌ ، ئه‌ندامه‌ پرۆفیشناڵه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی تا ئاماده‌ کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ژارو بێ ده‌سته‌ کانی کوردستان له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ پاڵی لێ داوه‌ته‌وه‌ ، که‌ ئه‌بێ هه‌مو ئه‌وانه‌ی وه‌ک مه‌سعود ساڵه‌یی له‌ شوێنی به‌رز دانیشتوون و ئاگایان له‌ ئازار چه‌شتن و ئازار چه‌شتوان نیه‌ رۆژی ئه‌وانیش دێ بکه‌ونه‌ شوێنی نزم و به‌ده‌م ئازاره‌وه‌ له‌ سه‌ر قروێڵه‌کانی نه‌ خۆشخانه‌ هاوشانی ده‌ست قڵیشاوێک بناڵێنێ و وه‌ک مه‌سعود ساڵه‌یی پستنی بشکێ ، به‌پێی پشکنینی پزیشکی ئه‌بێ مه‌سعود ساڵه‌یی سێ ده‌ماری له‌ قاچه‌وه‌ ده‌ربێت و له‌ شوێنی ده‌ماره‌کانی تری دا بنرێت ئه‌ویش گه‌ر نه‌جاحه‌ت بهێنێ و دواجار رۆن و ئاو تێکه‌ڵ نه‌کات، سه‌ر چاوه‌که‌ ئه‌وه‌شی رونکرده‌وه‌ که‌ تائێستا نه‌ پزیشک و نه‌ ماستاو چیه‌کانی چوار ده‌وری ئه‌م هه‌واڵه‌یان به‌خۆی را نه‌گه‌یاندوه‌ چونکه‌ ده‌زانن پیاوێکی ترسنۆکه‌ و به‌رگه‌ی ئه‌و ترسه‌ نا گرێت له‌ به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند جارێک به‌ره‌ی له‌ ژێر پێ ده‌رهاتوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی رونکرده‌وه‌ که‌ ئه‌مرۆ مه‌سرور بارزانی و فازڵ میرانی و نه‌وزاد هادی به‌فه‌رمی چونه‌ته‌ سه‌ردانی و بریاریان داوه‌ که‌ ره‌وانه‌ی وڵاتی تورکیا بکرێت . دیاره‌ بۆ گۆرینی پستن کوردستان میکانیکی باشی لێ نیه‌ ، له‌هه‌ر هه‌واڵێکی نوێ ئاگادارتان ده‌که‌مه‌وه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە