کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سۆشیالیست بۆ بێده‌نگه‌؟!..

Tuesday, 26/07/2011, 12:00


لە دواى ئەو گۆڕانكاریانەى كە لە ماوەى ڕابووردوادا كوردستانى گرتەوە بە تایبەتى سەر هەڵدانى ئۆپۆزیسۆن گۆڕانكارى لە پرۆسەى سیاسى هەرێمى كوردستاندا و هەست كردن بە كەم كوڕیەكیان داكۆكیكردن لە مافەكانى هاوڵاتیان ڕاگەیاندنەكان دەورى كاریان هەبوو ، ئەوەى جێگاى باسكردنە سەتەلایتى جەماوەرى كوردستان كە لە ماوەى ڕابوردودا چەندین گۆڕانكارى و ڕوداوى گرنگ هاتۆتە ئاراوە ئەم تەلە فزیونە نەى توانى وە هیچ نەبێت وەك هاواڵێكى ئاساى ئەو گۆڕانكاریانە ڕوماڵ بكات ئەوەیش بە هۆى نەزانى و بێ هەڵویستى لە سیاسەتى ئەم تەلە فزیونەیە .كە هیچ كاتێك و ڕۆژێك لە ڕۆژان لە گەڵ هاو نیشتمانیاندا هاو هەڵویست نەبوون ئێستا ڕۆژانە بە بەرچاوى سەتەلایتى جەماوەرى كوردستان گوند نشینان شەهیدو بریندار دەبن و ڕەزو باخیان دەسوتێت كەچى ئە تەلەفزیونەوە تەباخى سێ چاو بۆ هاوڵاتیان دەردەچێنیت
1- زیاتر لە هەفتەیەكە ئیران سنورى هەرێمى كوردستان بۆدومان دەكات سەتەلایتى جەماوەرى كوردستان بەهیچ جۆرێك ئەو هەوڵەى تەنها بە جوملەیەكیش بڵاو نەكردۆتەوە كە ئە مە پرسێكى نەتەوەییە وە پێویستە هەموو كوردێكى بەشەرەف هەوڵویستى لە مەڕ ئەو پرسە هەبێت ، هەرچەندە ڕاگەیاندنەكانى ئیران و دەستەڵات و معارەزو ئەهلیەكان ئەم هەوڵانەبڵاو دەكەنەوە كەچى سەتەلایتى جەماوەرى كوردستان ناوێرێت وەك ئیران یان دەستەڵات ئەم هەوڵە بڵاو بكاتەوە .
2- لە كاتى زیاتر لە دوو مانگى خۆپیشاندا تەنها یەك رۆِژ هەوڵى خۆپیشاندانە جەماوەریەكان بڵاو نەكرایەوە لە كاتێكدا چەندین كەس لە شارى سلیمانى شەهید بوون سەتەلایتى جەماوەرى كوردستان بەرنامەى سەریران لە كوردستانى نیشان دەدا دەى گوت ئەمە كیشەى سیاسیە .
3- لە كاتى شەهید كردنى سۆرانى مامە حمە و سەردەشت عوسمان و لیدان و زیندانى كردنى رۆِژنامە نوسان و شكاندنى كامێرەكانیان ئەم تە لە فزیونە بەهیچ جۆرێك ڕۆژێك لە ڕۆژان هەڵوێستى لە سەر هەموو پێشیل كاریە دژ بەرۆِژنامە نوسان نەبوە ئەگەر وانیە باوڵام بدەنەوە ، باشە ئەگەر ڕۆژێك لە ڕۆژان ڕۆژنامە نوسێك یان كادیرێكى ئەم تەلە فزیونە ڕووبەڕوى هیرش كرایەوە چۆن لە ڕویان دێت داواكاری لە ڕۆژنامە نوسانو ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى دەكەن پشتگیریان لی َبكات .
4- من دڵنیام كە سەركردەكانى حزبى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان كە سانى شۆرشگێڕو نیشتمان پەروەرى تێدابە بەڵام بۆچى ئێستا لە مەڕ ئەو پرسە گرنگانەى كە لە كوردستان ڕوو دەدەن بۆ بێ هەڵویستن ئەبێت جەماوەر حكوم لە سەر یەكلاى كردنەوەى ئەم پرسە بدات ، هاوكات گرنگە هاوڵاتیانى كوردستان كەمپینێك پێك بهێنن بۆ لێسەندنەوەى ناوى جەماوەر لە دەزگاكانى ڕاگەیاندنى حزبى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان چونكە بەهیچ جۆرێك ئەم ڕاگەیاندنە پشتگیرى لە جەماوەرى كوردستانیان نەكردوە ، ئەگەر لە ماوەى ڕابوردودا یەك هەڵوێستى هەبوە باوەڵام بدەنەوە بلێن لە فڵان كاتدا بەرامبەر یەپرس هەڵویستمان هەبوە بۆیە هیچ كەسیكى كورد پێویستى بە دەزگایەكى ڕاگەیاندنى لەو جۆرە نیە كە خزمەت بە هاوڵاتیان و گەلى كوردو نەتەوە كەى نەكات
عەلى سونێ


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە