کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


قادر عەزیز لە داستانى دەشتێو دوواى 5 رۆز زانى شەهید سەعدى مامى شەهید بووە

Wednesday, 15/02/2012, 12:00




لە رۆزى 14ى ئەم مانگە لە كەناڵى nrt بەشێك لە چاوپێكوتنەكەى قادر عەزیز پەخشكرا لە كۆتاییەكەى كورتە باسێكى داستانى دەشتێوى كرد
من لە ساڵى 1981 بووم بە پێشمەرگەى حسك وە هاورێتیم لەگەڵ ئەو پێشمەرگانە هەبوو كە لە داستانى دەشتێو بەشدار بوبون بۆیە زانیاریم لەسەر شەرەكە هەیە بەڵام زانیاریەكانى من لەگەڵ باسكردنەكەى قادر عەزیز زۆر جیاوازە كە بەرێزى جۆرێك باسى كرد كە بەرێزى لە تەك سەید كاكە و شەهید سەعدى شەرى كردووە بەڵام جەنابى زیاتر لە 20دەقە رێ لە شوێنى شەهید سەعدى گچكە دوور بوو وە دوواى 5 رۆز پێیان گووت كە شەهید سەعدى شەهید بووە ئەو دەڵێ سەیدكاكە لەگەڵ دوو پێشمەرگە شەرى بە جێ هێشت بەڵام ئەوە لە ناو شەرەكە نەبوو ئەمە دوواى شەهید بوونى كاك سەعدى بوو وە تەنها سەید كاكەو ئەم دوو پێشمەرگە لەوێ مابوون وە یەكێك لە پێشمەرگەكان بەكر حەمە بوو كە تۆ لە قسەكانت دەتكردە شاهێد وە بەكر حەمە دواى پەخشكردنى شەرى دەشتێو لە زنجیرە دراماى گەردەلول لە رۆزنامەى جەماوەر باسى شەرى دەشتێوى كرد وەك ئەوەى من باسم كرد نەك باسكردنە سەیرەكەى تۆ وە منیش زۆربەى زانیاریەكانم لەبەكر حەمە بیستووە پێم سەیرە بەرێزت وەك كەس گوێى لە قسەكە نەبێت بە زۆر دەیكەیتە شاهێد



 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە