خەڵكى هەولێر ئەو رۆژە لە یاد مەكەن.
Saturday, 04/07/2009, 12:00
لە 31 یەكى ئاب چەتە و تاڵان چییەكانى پارتى و بارزانى بە پشتیوانى پاسەوانى كۆمارى بەعس لە شارى هەولێر چیان بە سەر خەڵكى بە شە رەف و نیشتمان و نە تە وە پەر وەرى ئە و شارە هێنا : لە و ڕۆژەدا كە پارتى و سەركردەكەى سەرى شەرمەزارى و خەجاڵە تیان شۆڕ كرد و پەنایان بۆ سەددام حو سێن برد و لە سەر كۆشى دانیشتن و هاتنەوە ناو شارى هە و لێر كەپاش نیوە ڕۆیى هەمان ڕۆژ گەیشتنە ناوو شار، لەسەرەتادا تەنها پاسەوانى كۆمارى بوون كە هاتنە ناو شار ئێمە ئەو كاتە ما ڵەكەمان لە گەڕەكێكى نزیك عەنكاوە بوو. هەموو ژن و منداڵ و خێزانەكەمان لە ژێر پێپلیكانەى هۆڵداخیلییەكەى ناو ماڵ بە كۆمەڵ لەو شوێنە كۆببوینەوە و خۆمان حەشار دابوو بۆ خۆپاراستن لە تۆپە كانى تانكەكانى پاسەوانى كۆمارى كە لە بەر زا ییەكانى كانى قڕژاڵە وە تۆپبارانى هەولێریان دەكرد. ئیتر ترس و دڵەڕاووكێ یەكى زۆر دایگرتبووین، چونكە زانیارى باشمان هەبوو لە سەر چەتەكانى پارتى و بارزانى و هەزار خۆزگەمان دەخواست بۆ جاشەكانى بە عس. ئیتر لە كاتێكا هێزەكە گەیشتە ناو گەڕەكەكەمان گوێمان لە قسەكانیان بوو گویبیستى تەعال و یەمعەوەد شن هوو شن هوو بوو زانیمان كە ئە و هێزە عە رەبە نەك زۆڵە كورد!!. لەو كاتەدا پشوێكمان هاتەوە بەر زۆر پێمان خۆش بوو كەچەتە و تاڵان چى بارزانییان لەگەڵ نەبوو كە هاتنە بەر دەرگاكەمان منیش خۆم هاتمە دەرەوە و ئە لڵا بلخێر و یا هەلەم لێ كردن و ئە وانیش گوتیان سیلاح تان هە یە؟؟ گوتم نە خێر بفەرمون ماڵەكە بپشكنن، گوتیان نا هیچ ماڵێك نا پشكنین بە ڵام لە هەر بینایەك تەقەمان لێ بكرێ ئە و بینایە دەڕووخێنین!!! داواى ئاویان كرد ئاومان دانێ و چەند ئەفسەرێكى گاردى كۆمارى بوون. لە دوایى گە یشتنى پاسە وانى كۆمارى بە یە ك كات ژمیر و نیو ئینجا لە لاى عە نكاوەوە چە تە و تاڵان چییە كانى پارتى و بار زانى بە سوارى هەندێك كۆنە سە یارە و بەعەرەبانەى تەرەك تۆر و بە پیادە بەدەركەوتن و بە سروودى پێشڕەوى كورد پارتیە سەرۆكمان بارزانیە. بەڵام كە ئەوان گەیشتن لێرە و لەوێ تاك و جووت پاسە وانەكان هێشتا هەبوون. كاكە خوا هاوار بەو گەڕەكانە بڵاو بوونەوە و ئەوەى كە مرۆژایەتى نەیدیوە و پێى قبووڵناكرێت ئەوانە كردیان!!! بە چاوى خۆم بینیم چیان كرد، یەكێكیان كە ئێستاكەش لە ژیانداماوە لە چەتەكانى بارزانى كورێك بوو بە ناوى (غە ریب) باوكى ناوى (حوسێن كاوانی) ە و ئە و كاتە شۆفیرى مەسعوودى سە رۆك دز بوو كە زۆرینەى خەڵكى شەقڵاوە زۆر باش دەیناسن. لەم رۆژەدا غە ریبى كوڕى شۆفیرى مەسعوود ماڵێكى تاڵان دەكرد و تەلە فزیۆن و كەلوو پەلى ماڵكەى دەهێنا دەرەوە!! لەو ساتەدا سە ربا زێكى پاسەوانى كۆمارى چووە پێشى و پێى گوت: ئەم ماڵە ماڵى هاووڵاتیانە تاڵانى مە كە، ئەویش گوتى ئەوە ماڵى جەلالیانە و تاڵانى دە كەم، لە م شێمە شێمەیە بوو بە شەڕیان لە دووایدا غە ریب چوە ژوورى ماڵەكە و وێنەیەكى برایە خۆشە ویست و بچووكەكەى مەسعوود كە جەلالە فەندیە هێنایە دەرەوە و خستیە بەر چاوى سەر بازەكە و گوتى: ها ئە وەتا ئە وە ماڵى جەلالیە، ئەوسا سە ر بازە كە وازى هێنا و غەریب ماڵەكەى تاڵان كرد. لە دوواى ئەو ماڵە بۆ ماڵێكى تر چوو كە تەلە فزیۆنێكیان هە بوو تەلەفزیۆنەكەى بە زۆرە ملێ لە ماڵەكە دەر كردو و بەبەرچاوى ژن و منداڵەكانەوە، لەو كاتەدا كچێكى گەنج پێیگوت: ئێوە دزن بە بەر چاوى خەڵكى ئەو كۆڵانەوە زللەیەكى لە ڕوومەتى ئەم كچە گەنجەدا و زۆر بە بێ شەرمانە تەلەفزیۆنەكەى برد!! جێى خۆشحاڵى بوو كە لەو كاتەیا ئەفسەرێكى عەرەبى پاسەوانى كۆمارى لەوێ ئامادە بوو دیتى كە زللە بە كچەكە كەوت، ئیتر پە لامارى دزەكەى داو پێى گوت: هەی كەلبى بنى كەلب ئشلۆن تزرب من هازە نیساْ ؟؟ هەر چى ناخۆشە بە غە ریبى گوت!! غە ریبى چەتە و تاڵانچى لە بەرامبەر ئەو ئە فسەرە تە نها ڕەدى ئەوە بوو لە گەڵ هە موو جنێوەكان دەیگوت نعم سەیدى بە بەرچاوى خەڵكەوە هەرچى بە بە ر دەستیان كەوت تاڵانیان كردو بردیان بە چاوى خۆم بینیم لە گوارە تەنەكەكانى گوێى كچە بچكۆڵانەكانەوە هە تا فەڕش و تەلەفزیۆن و هەموو كەل و پەلى ماڵانیان برد. ئەى خەڵكى بەشە رەفى شارى هەولێر ئەو ڕۆژە لە یاد مەكەن و بە درۆو دەلەسەكانیان هەڵمەخەڵتێن. ئە وانە هەر وەكوو غە ریب و باو كى كە شۆفێرى نا سەرۆك مە سعوودى پیاوى سەدام و میتى توركى و پاسدارى كۆمارى ئیسلامى ئێران و هە موو دووژمنەكانى گەلى كوردە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست