لەیادەكەى 1 ى ئایاردا وەڵامێك بۆ بەڵا بەختیار
Saturday, 02/05/2009, 12:00
دوێنێ لەشارى هەولێر لەمەراسیمى یەكى ئایاردا بەئامادەبوونى جەماوەرو لێپرسراوەكانى مەڵبەندەكانى هەولێرو دەوروبەرى لەچەند ووتەیەكدا مەلابەختیار چەند شەكرێكى شكاند! كەگوایە لیستە سەربەخۆكان بەڵێن و وەعدو وعودیان بەجەماوەرى خەڵكى كوردستان داوە.. من وەك لیستى گۆڕان وەڵامى ئەم مەلا داوێن پیسە دەدەمەوە : لیستى گۆڕان هیچ بەڵێنێكى بەكەس نەداوە نەك وەك ئەوان لەهەڵبژاردنەكانیان هیچ نەبوایە كارتى مۆبایلیان بۆخەڵكى دەكرى تەنانەت بەزۆرەملێش كەكارى ئەوانە بەكەسیشى نە وتووە كەدەنگ بدەن بەم لیستە ، لەكاتێكدا باسى نەخۆشخانەو قوتابخانەو كۆلیژو پەیمانگاكان دەكا و بەراوردى دەكا بەچەند ساڵى ڕابردوو كەئەگەر لەساڵى پاردا ئەوەندەمان هەبووبێ ئێستا دووقات زیادى كردووە .ئەى بۆ باسى خانووەكانتان ناكەن بۆ باسى سەروەت وسامانەكانتان ناكەن كەپارو پێرار چەندتان هەبوو ئێستا چەندتان هەیە ئەى بۆباسى ئەرزە كانت ناكەى چیت هەبوو ئێستا لەكوێ و لەكوێ چیت داگیر كردووە ! دروستكردنى خەستەخانەو قوتابخانەو زانكۆكان ئەمە هەمووى لەسەر بودجەى 17% ى داهاتى نەوتى عیراق كراوە نەبەپارەى گیرفانى یەكێتى كراوە نەپارتیش پێویستیش ناكا باسى بكەیت ! چونكە ئەگەر ئەوەندەشتان نەكردایە چیتان لەپارەكە دەكرد ئەى بۆ باسى خۆى ناكا كەجگە لەلێپرسراویەتى ناویەكێتى لێپرسراوى ڕێكخراوە دیموكراتیەكانەوسەرۆكى ئۆڵۆمپى وەرزشی یەكێتى یە لەوكاتەى كەئەو سەرۆكى ئۆڵۆمپیە هیچ شتێك بۆ سنوورى یەكێتى نەكراوە! چەندین گەنج ولاومان هەیە شوێنێكیان نیە خولیاكانیان برەو پێبدەن ! ئێستا واتەنگاو بوون شوێن بەخۆتان ناگرن شەویش خەوتان لێناكەوێ بەردەوام واخەریكى كۆبونەوەن لەترسى ئەوەى كە دەرنەچن باشە بۆ خۆتان دێنیە ڕێزى پارتى كەمتان جنێوى سوك بەبەیەكتر دا كەمتان یەكترى كوشت بابزانن ئەوەى ڕقى لەهەر كامێكتان بێتەوە چ یەكێتى چ پارتى دەنگ بۆ ئەو لیستە نادا چونكە ئەگەر دەنگ بدابەیەكێتى هیچ فەرقى نیە دەنگى دابێتە پارتى ، دەنگیش بداتە پارتى هەموو خەڵك دەزانن پارتى چۆنەو چى كردووە لەكاتێكدا لەشەرى ناوەخۆ كەستان نەهێشت چەندین ژنتان بێوەژن كردوبەهەردوو لاتان چەندین مناڵتان هەتیو كرد تائێستاش چەندین كەس لەهەردوو حیزب بێسەر و شوێنن ئەگەر ژنەشەهیدێكیش دێتەلاتان بۆ یارمەتى چاوتان دەچێتە پشتى سەرتان لەپاى چى دەنگتان بدەنێ چیتان نەچاند بیدوورنەوە !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست