کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گروپی بلانکا: قه‌ره‌ج نین ته‌نیا که‌سن له‌ ستایلی قه‌ره‌ج کارده‌که‌ن

Saturday, 18/04/2009, 12:00


گروپی بلانکا:به‌م زوانه‌ئه‌لبوومی (بۆیه‌که‌م)جارده‌خه‌نه‌بازاڕه‌وه‌
گروپی بلانکاکه‌سه‌ربه‌سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری شاره‌له‌به‌رواری (1-10-2007)له‌لایه‌ن (هاوژین حمه‌ئه‌مین)ـه‌وه‌دامه‌زراوه‌ئه‌م گروپه‌‌له‌چه‌ند کوڕوکچێک پێک هاتوه‌به‌ستایلی (Gipsy) واته‌ (قه‌ره‌ج)کارده‌که‌ن که‌یه‌که‌مین جاره‌له‌کوردستان وعێراقداله‌وستایله‌کاربکرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدائه‌م گروپه‌ته‌واوی که‌سه‌کانی گیتارده‌ژه‌نن به‌ووته‌ی خۆیان (ئێمه‌قه‌ره‌ج نین و ته‌نیا که‌سن که‌ له‌و ستایله‌ کارده‌که‌ن)
ئاماده‌کردنی : زیره‌ک عبدالرحمن
[email protected]
ناوی ئه‌ندامانی گروپی بلانکا پێک هاتوه‌له‌م ناوانه‌که‌ته‌واویان ئامێری گیتارده‌ژه‌نن
1-هاوژین حمه‌ئه‌مین : دامه‌زرێنه‌ری گروپی بلانکاومامۆستای گروپ 2-هێمن سۆران3-نامۆعمر4-میهره‌بان سۆران5-ڕێژان هادی
گۆرانی سه‌رنج که‌یه‌کێکه‌له‌به‌رهه‌مه‌کانی گروپی بلانکا، گۆرانی سه‌رنج ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌رتۆمار کراوه‌وکلیپیشی بۆکراوه‌ که‌سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری شارئه‌رکی جێبه‌جێکردنی گرته‌ئه‌ستۆ کامێراوده‌رهێنان ومۆنتاژی له‌لایه‌ن ئارام سه‌رداره‌وه‌به‌ئه‌نجام گه‌یه‌ندراوه‌و هه‌ردی سابر جلوبه‌رگ ویاریده‌ره‌ی ده‌رهێنه‌رو و کامه‌ران علی میکاج و ئارام که‌ریم ڕووناکی وهاوژین حمه‌ئه‌مین به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری بوون که‌ماوه‌یه‌که‌له‌تیڤیه‌کان داده‌به‌زێت وکارێکی جوانی بۆکراوه‌.
ئه‌لبوومی (بۆیه‌که‌م جار) به‌م زوانه‌ده‌که‌وێته‌بازاڕه‌وه‌
ئه‌لبوومی بۆیه‌که‌م جارکه‌پێک هاتووه‌له‌ (شه‌ش گۆرانی) و(سێ پارچه‌مۆزیک) گشت کاره‌کانی ته‌واوبووه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ی ماوه‌که‌له‌چاپ بدرێت که‌ئه‌رکی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌که‌له‌لایه‌نه سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری شاره‌وه‌گیراوه‌ته‌ئه‌ستۆوگشت به‌رهه‌مه‌کان له‌ستۆدیۆ(شار)که‌سه‌ربه‌سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری شاره‌به‌ئه‌نجام گه‌یه‌نراوه‌کاری ده‌نگی له‌لایه‌ن ئارام سه‌رداروهاوژین حمه‌ئه‌مینه‌وه‌بۆکراوه‌
ئه‌لبوومی بۆیه‌که‌م جارپێک هاتووه‌له‌م به‌رهه‌مانه‌
1-سحری چاوت ،2-بۆیه‌که‌م جار(مۆزیک)3-سه‌رنج4-خۆتبه‌دووربگره‌5-به‌فر(مۆزیک)6-یادی تۆ7-ته‌نیام مه‌که‌8-ترێ(مۆزیک)9-که‌تۆم بینی
ئه‌م به‌رهه‌مه‌بڕیاروایه‌له‌ناوه‌ڕاستی مانگی پێنج بکه‌وێته‌بازاڕه‌وه‌کاری چاپکردنی کۆتای بێت چونکه‌له‌ئێستاداهیچ کارێکی نه‌ماوه‌ته‌نهاله‌چاپ دان نه‌بێت
له‌میانه‌ی پرسیارێکمان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ئه‌وکاره‌ی ئه‌وان کردویانه‌لای زۆرینه‌ی کوردتازه‌یه‌ئایاپێتان وایه‌پێشوازیه‌کی باشی لێبکرێت ، له‌وه‌ڵامدائاماژه‌یان به‌وه‌داکه‌ئه‌وان کارێکی زۆریان بۆکردوه‌ماندووبونێکی زۆریان چه‌شتوه‌ئه‌وه‌نده‌ی له‌توانایاندابووه‌خۆیان ماندووکردوه‌وکاریان بۆکردوه‌ئه‌وه‌ی ترده‌که‌وێته‌سه‌رخه‌ڵک باشتروایه‌خه‌ڵک بڕیاربدات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە