سه‌ددام به‌سۆز و میهره‌بان و پیاو بووه، نه‌ک بارزانیی و تاڵه‌بانی
Thursday, 08/10/2009, 12:00
له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا، هه‌ر که‌سێک ده‌گیرا، ئه‌گه‌ر فه‌رمانی کوشتنی بۆ ده‌ربکرابایه، ئاگاداری که‌سوکاریان ده‌کرده‌وه، هۆکاری گرتنه‌که‌یان بۆ باسده‌کردن و تا ڕۆژی به‌جێهێنانی فه‌رمانی کوشتنه‌که‌ی چه‌ند جارێک که‌سوکار و که‌سه نزیکه‌کانی فریاده‌که‌وتن سه‌ردانی بکه‌ن و ماڵئاوایی لێبکه‌ن، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجڕاکێشان بوو، دوای ئه‌وه‌ی ڕژێم لاشه‌ی که‌سه شه‌هیدکراوه‌که‌یان ته‌سلیم به که‌سوکاری ده‌کرده‌وه، پاره‌ی ئه‌و گوللانه‌یان لێده‌سه‌ندنه‌وه که له شه‌هیدکردنیدا تێی چووبوو.
له سه‌ر ئه‌م ڕه‌فتاره، خه‌ڵکی به چاوێکی دڕندانه و نامرۆڤانه‌وه ده‌یانڕوانییه ئه‌م کرداره‌ی ڕژێمی به‌عس و قسه‌ی زۆرتریان ده‌هاته سه‌ر، له لایه‌ن ڕێکخراوه مرۆیی و مه‌ده‌نییه‌کانی جیناهیشه‌وه ناڕه‌زایی و ڕه‌خنه‌یان ئاڕاسته‌ی حکومه‌تی عێراق ده‌کرد، ئه‌مڕۆ پارتی و یه‌کێتیی و دوو ده‌زگا به‌دناوه سه‌رکوتکه‌ره‌که‌یان (زانیاری و پاراستن) له‌وه‌ی به‌عسیشیان تێپه‌ڕاندووه، ئه‌مانه ئه‌گه‌ر که‌سێک بگرن، بێسه‌روشوێنی ده‌که‌ن، ئاگاداری که‌سوکاری ناکه‌نه‌وه، که ده‌یانکوژن، لاشه و ئاسه‌واران نازانرێت له کوێیه، به سه‌دان که‌سی بێ‌تاوان، له لایه‌ن بارزانی و تاڵه‌بانییه‌وه کوژراون، تا ئیستا بێسه‌روشوێنن و ئاگاداری که‌سوکاریان نه‌کردوونه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ خاڵکی له خۆڕا ناڵێت که به‌عس له پارتی و یه‌کێتی باشتر بووه،، یان به گاڵته‌وه ناڵێن، ئه‌و جووته پێڵاوه سه‌ددامی دیکتاتۆر فڕێی داوه، له جه‌لال و مه‌سعود جوانتر و به‌نرختر بووه. (ئه‌م قسه‌یه، قسه‌ی شۆڤێرێکی تاکسییه)
کوردستانپۆست داوا له خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کانی ده‌کات، که نامه‌ی ئه‌و باوکه بخوێننه‌وه، تا دڕنده‌یی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه خائین و ناپاکه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانییتان بۆ ده‌ربکه‌وێت، که دڕنده‌ترین و دیکتاتۆرترین که‌سایه‌تییه‌کانی مێژوو له‌مانه باشتر و میهره‌بانتر بوون.
بۆ مام جه‌لال سه‌رۆک کۆماری عیراقتاکهی جه‌ژن له ماڵ ومناڵی من حه‌رام ده‌که‌یت ؟ماوه‌ی 6 ساڵه زیاتر له 20 سکاڵام خسته به‌رده‌ست به‌ڕێزتان به هه‌موو به‌ڵگه‌کانه‌وه که هه‌ردی و هونه‌ری کوڕم هیچ تاوانێکیان ده‌رهه‌ق خۆت و حیزبه‌که‌ت ئه‌نجام نه‌داوه به‌رپرس نه‌ماوه له حیزب و حوکمه‌ته‌که‌ت سکاڵام نه‌گه‌یشتبێته به‌رده‌ستی و دۆسیه‌ی بێسه‌ر و شوێنکردنی ئه‌و دوو کوڕه‌می نه‌خوێندبێته‌وه ته‌نانه‌ت ڕۆژنامه‌یه‌ک یان حیزبێک یان ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ له عیراق و وڵاتانی دراوسێ و ته‌نانه‌ت جنێف و بڕۆکسلیش نه‌ماوه، که ئاگاداری ئه‌م بێسه‌روشوێنکردنه‌ی تیادا بڵاونه‌کرابێته‌وه که له 27-08-2003 ه‌وه به ناهه‌ق و ناڕه‌وا ئه‌م دوو کوڕه‌تان شوێن بزرکردووم که له فلمێکی تۆمارکراوی ئاسایش‌دا به‌ڕونی ته‌واوی ڕوداوه‌که‌ی تیادا ئاشکرایه تا ناو حه‌وشه‌ی ئاسایش زیندوبوون به‌ڵام له ناو ئاسایش‌دا به 60 که‌س ده‌که‌ونه لێدانیان به تفه‌نگ و ده‌سکه ده‌مانچه دور له هه‌مو یاسا و ڕێسایه‌کی مرۆڤایه‌تی.
سه‌رکه‌وت حه‌سه‌ن جه‌لال کوببه له هاوڵاتی ژماره 539 ی 5-07-2009 ده‌ڵێت به‌ئه‌مری تاڵه‌بانی کوژراون، به‌ڵام لاشه‌کانیان له شوێنێکی نادیار شوێن بزرکردون که ئه‌مه‌ش دیسان پێچه‌وانه‌ی یاسای عیراقی ژماره 293 یه که ده‌ڵێت: مرۆڤێک ئه‌گه‌ر تاوانباریش بێت دوای کوشتنی ده‌بێت که‌سوکاری به ڕێز‌و حورمه‌ته‌وه به شێوازێکی ئاینی له گۆڕستاندا بیان نێژن خۆ ئه‌و دوو کوڕه‌ی من له سه‌دام حسێن تاوانبارتر نه‌بون که که‌سوکاری به ڕێز‌و حورمه‌ته‌وه له زێدی خۆ‌یا ناشتیان.
من نازانم بۆچی 6 ساڵه له خۆت و حیزب و حوکمه‌ته‌که‌ت ئه‌پاڕێمه‌وه وه‌ڵامێکی راستم بده‌نێ به‌ڵام بێده‌نگیتان هه‌ڵبژاردوه ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م ماوه دورودرێژه له ماڵی مندا دڵه‌ڕاوکێ وپرسه به‌رده‌وابێت هیچ بۆنه‌یه‌ک و خۆشیه‌ک ته‌نانه‌ت جه‌ژنه ئاینیه‌کانیشمان لێ حه‌رام بوه به هۆی ئه‌مکاره گوماناویه‌ی ئێوه‌ی باڵاده‌ستی کوردوستان و عیراق من ده‌پرسم چ به‌رپرسێک له کوردوستاندا ئاماده‌یه ته‌نها کاتژمێرێک له منداڵی خۆی بێخه‌به‌ر بێت
ئه‌وه‌ش بزانن مناڵمان بۆ ئێوه به‌خێونه‌کردوه که به‌و شێوازه دور له مافه‌کانی مرۆڤ مامه‌ڵه‌ی دڕندانه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت له‌کاتێکدا هه‌مو کورد ئه‌زانێت ئه‌م ڕوداوه چۆنبوه‌و بۆچی بوه بۆده‌بێت ڕوبدات ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست گرتنی کوڕه‌کانی من بوو ده‌تانتوانی کاتی سه‌ردانی کردنیان بۆ لام که من زیندانی بوم له ئاسایش بتانگرتنایه نه‌ک ئه‌م شێوازه‌تان هه‌ڵبژاردایه که ئه‌مه خۆی به‌ڵگه‌نه‌ویسته بۆ ئه‌وه‌ی پلانه‌که پێشتر داڕێژراوه هه‌رچه‌نده خۆشم که زیندانی کرام له 31-7-2003 تا 1-11-2004 ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ناڕازی بوم هه‌ویه‌ی شه‌هیدانی یه‌کێتی بکرێت بۆته‌واریه‌کی ئه‌من حیمه‌یه‌ی به‌کری فاته که له قلیاسان کوژرا به‌ناوی به‌ختیار ڕشید احمد که براکه‌ی به پله‌ی موقه‌ده‌م له ده‌ستگای زانیاری باڵاده‌سته‌و ئه‌و زیندانیه‌ی بۆمن ڕه‌خساند له‌گه‌ڵ نیاز سعید میشیاویدا بۆیه داواکارم له به‌ڕێزت چیتر بێده‌نگ نه‌بیت له سکاڵاکه‌م وه‌ڵامێکی دروستم به‌یته‌وه پێش ئه‌وه‌ی له ڕۆژنامه جیهانیه‌کان و دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ئه‌م بابه‌ته بجوڵێنم
جمال سعید علی
باوکی هه‌ردی و هونه‌ر سه‌رهه‌ڵگرتوی کوردستان و ئاواره‌ی هه‌نده‌ران
- هه‌ردی جه‌مال سه‌عید (نازناو زانا) له‌دایكبووی 1980 باڵای مام ناوه‌ندی و گه‌نم ره‌نگه.
- هونه‌ر جه‌مال سه‌عید له‌دایكبووی 1983 له‌ش و لار لاواز ، قوتابی ئاماده‌یی بووه .
- ڕۆژی 27-08-2003 هه‌ردووکیان له ماڵی کاك نامۆ ئه‌بن، هێزه‌کانی ئاسایشی سلێمانی ئه‌ده‌ن به سه‌ریاندا و له‌و ڕۆژه‌وه تا ئیستا بێ سه‌رو شوێن کراون و هیچ سۆراغێکیان نییه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێکیان له سه‌ر ئیسپات کرابێت.
بۆ به‌دواداچوونی زیاتر کلیكی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
http://www.shnamo.com/viewpage.php?page_id=7
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست