کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چۆن یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕزگاری ئەبێت لە قەیرانی دۆڕان و پارتبوندا

Friday, 11/09/2009, 12:00


دووكانی ( بە داخە وە من سیاسیەكی پاراو نیم تاوەكو بابەتەكەم سیاسیان بڕازێنمەوە, بەڵام خۆم پێناگیرێت و ئەمەوێت لە ژێر ئەم باسدا هەڵویستەیەك بكەم تاوەكو كۆمەڵێك لە نوسەران و ڕۆ شنبیران و گەورسیاسی گەلەكەم لە سەری بنوسنو بدوێن ئەركێكیان پێبسپێرم كە ئەویش بەرو چاكتر كردنی بار خراپی پارتە كوردیەكانە تا وەكو ببن بەهەڵسوڕاوێكی باش بۆ بەرژەوەندی كورد لە هەر كوێبێت)

زوڕناژەن و دەهوڵ كوت و جاش قەڵەمەكانی یە كێتی هەمیشە لەسەر ڕابردوو ئەنوسن و شانازی بە ڕابردووی یەكێتیەوە ئەكەن(هەندیك لە زوڕودنا ژەنانە پایوی بەعس بوون) ئاخر ناحەقیان نیە ,چونكە چاك ئە زانن ڕابدووی یە كێتی نیشتمانی بە دەستی كادیرە كانی زانكۆكەی كۆمەڵە پەروەردەكراوبوون بەرهەم هاتون , بە هێزوو بازوی غیرەتی پێشمەرگە گیان لە دەست و بە شەرەف و كەرامەتەكان هاتۆتە دی نەك بەم ترسنۆك و بودەڵە و هەرزانە.
خوێنی شەهیدان ئەمڕوۆی درووست كرد نەك پشیلە دابە ستەكانی ئەمڕۆ كە یە كێتیان بەرەو ئیفلییج بوون بردووە . ئەوەتا ئەبیبین ئێستاش بە بڕیاری چە قەڵەكانی ناو یە كێتی هەرە كادیرە بە وەفاو دڵسۆزە كانیكوردو یە كێتی دەردەكرێن , كێش بڕیار بە دەستە ئەوانەی كە لە پرۆژەەی كاك نەوشیرواندا خەتی سوریان بە سەردا هاتبوو, بەڵام بە داخەوە گوم ڕای تاڵابانی ئەو هەلە زێڕینەو ڕزگار بوونی یەكێتی لە دەستدا تاوەكو كار گەیشتە ئەوەی یە كێتی ڕاپێچی ناو پارتی بكات ولە كۆنگرەی نوێی (ی ن ك) دا بە چەپڵە هەروەك پەرلەمانە نوێیەكەمان دابنرێنەوە .ئە بێت سەرانی یە كێتی ئەوە چاك بزانن كە یەكێتی پێویستە گوێ لە خەڵكانی بە ئەزموون و خاوەن بڕوانامەو كادیری ڕێكخراوەیی بگرێت وبەڵكو لەم قەیرانە ڕزگاری ببێت .
لێرەو لەوێ‌ ئەبیستین و بەرگوێمان ئەكەوێت و ئەڵێن یە كێتیما ڕزگار كردووە یان پاكسازی دەكەین ئێ‌ ڕاست ئەكەن ئەوان یەكێتی لە خەڵكی دلسۆ ز وكادیر و پێشمەرگە قارەمانەكان پاك ئەكەنەوە ,باش ئەزانن ئەوانەن كە ڕزگار كەری یەكێتی چونكە لە پرۆسە دەنگدانەكاندا ئەو كادیرە هەرزەو نەخوێندەوار و عاشق و داوێن پیس و بەدو گەندەڵانە لە بیەین ئەچن , بۆیە بەردەوامن لە سەر ڕاپۆرتە بوختاناویەكانیان وكە وتنەتە دەركردن و لە كار لابردنی ئەو كەسانە كە كاریان بۆ لیستی كوردستان نەكردووە (ئەم بڕیارە 100%) پێچەوانەی بەندەكانی مافی مرۆڤ) . كەچی لەولایشەوە چەقەڵ و پشیلەو گورگیش خەڵات دەكرێن یان ئەوەتا لە مەڵبەندەكانی كۆیەو دوكان لێپرسراوی مەڵبەندەكان لە سەر كار لادەبرێن بە بیانوی ئەوەی كە لیستی كەرەكە دەرنەچوو كەچی لە سلێمانی كاك (بەرزانە ئەحمەد كوردە)دەرناكرێتی سەیركەن ئەگەر بڕیارەكە وایە ئەوا عەدالەت بن درۆمەكەن ئەویش دەربكەن یان ناوێرن چونكە جەنابی بەرزان براكەی لە سەركردایتی پارتیە (هەڵۆ) نا بێت دەربكرێت زەروریەتی سلێمانی وا دەخوازێت بە ڵام وانیە (یان وەك كەری ناو جۆگە ئەبێت بنەماڵەی كوردە لە هەردوو بەر بخۆن) ... بە داخەوەم بۆ مەكتەبی سیاسی یە كێتی كە ئەوەندە گێلن وا ئەزانن بەم كارەیان
یەكێتی ڕزگار دەكەن. ئەمە چ شەریفێك ئەم پرۆژەیەی پێشكەش كردوون هەركەسێكە من نامەوێت بزانم ئەوەندە ئەزانم پیاوتان تیانەماوە بڕیارێكی جوامێرانە بدات دژی دكتاتۆریەتی حیزبی لێتان چاوەڕوان ناكرێت بڕۆن و هەموتان ببن بە پارتی بەو پارتیەی كە زۆربەی هاوڕێكانتانیان لە كاتی ئاشتی و ئاگر بڕدا شەهید كردووە تەنها تازەترینتان بۆ دە هێنمەوە (كاك حەسەن كویستانی) كە بە دوای ماشێن خرا جەنازەكەی هەی بێ غیرەتانە هەی دزوو گەندڵەكان لەخۆتان ناپرسن بۆ ئەوەندە ترسنۆكن نا ئێوە وەڵام مەدەنەوە من پێتان ئە ڵیم پارە و سەروە ت و سامان و ڤێلاو سۆزانیەكان بە تایبەت عەرەبە چاوڕەش و خوێن گرمەكان كەوەك خۆتان لە ناو یەكتریدا باسی دەكەن هەندێگكتان لە كاتی سەر خۆشیدا ئەی دركێنن ..كە واتە خۆتان ناتوانن ئەو پێشنایارە بكەن كە چۆن ڕزگارتان ئەبێت لێگەڕێن با بەندە پێشنیارە كەتان بۆ بكات, بەڵام بە گیانێكی وەرزشی لێم قبوڵ بكەن .
1- دەركردنی بەبێ مەرجی ئەم ناكادیرانەی كە ناویان ئە هێنم سڵ مەكەن میللەت لە پشتانە ئەگەر ئەم هەڵوێستە وەربگرن .
1-سعدی احمد پیرە
2-مستەفا چاوڕەش
3-مەلا بەختیار
4-ئەرسەلان بایز
5-بەرزانی ئەحمەد كوردە
6-دكتۆر فواد مەعێوم
7-عمر فتاح
8-حاكم قادر
9-شیخ جعفر
10-محمود سەنگاوی .
وە چەندین كەسی تریش كە وابەستەن بە ئەمانەوە بۆیە ناوم نەهێنان بە دەركردنی ئەم سەرە زلانە ئەونە بۆ خۆیان ئە پوكێنەوە .
2- بە ستنی كۆنگرەو بە بەشداری ئەوانەی كە مافیان هەیە و ئەوانەشی كاریان بۆ گۆڕان كرد .
3- دووركەتنەوە لە بایەخدان بە : ا-سەرۆك عەشیرەتەكان سەیارە بردن و بڕینی دیوەخانانەكەیان.
ب-واز هێنان لە پیاو كوژوو مستەشارە كانی سەردەمی بەعس .
ج دوركەوتنەلە سەردانی تەكیەو دیوەخان و شێخ و عەشایرەكان .
4-گرنگی دان بەیاساو هەوڵدان بۆ جێبە جێكردنیان و سزادانی ئەوانەی كە دژی یاسا ئەوەستنەوە بەبئ جیاوازی .
5-گرنگی دان بە كەس و كاری شەهیدان لە ڕوی (لێكۆڵینەوە لە باری كۆمەڵایەتیان و باشتر كردنی ژیان و گوزەران و شوێنی نیشتە جێبونیان و بەرز ڕاگرتنی هەوڵ و خەباتیان بەبێ جیاوازی)
6- واز هێنان لە بڕیارە نا عەدالە تەكانتان بۆ لە سەر كار لابردنی هەر پۆستێكی كارگێری یان شتیتربێت ,چونكەئەمە ئەوەندەی تر قێزەونتان ئەكات .
ئەگەر لێم قبۆڵ بكەن ئەوا پشنیاری باشتریشم پێە ئەتوانم هاوكاریتان بكەم ,بەڵام ئەمانەی كە نوسیومە ئەوانە لە ڕیزی پێشەوەی پێشنیارەكانمە بۆ ڕزگاربونی یەكێتی لە و قەیرانەی كە تێی كەوتووە .

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە