ئەمشەو سەرۆ قادر رشایەوە.. یەع
Friday, 31/07/2009, 12:00
بۆ كەسێك كە بەرپرسى راگەیاندنى حزبێكى تەمەن 63 سالأ بێتو بە گەلەكەى خۆى بڵێت سەگ، ئەوە دەلالەت لەوە دەكات، حزبەكەى زۆر نیشتمان پەروەرە. حزبێكیش دەبابەو جەیشى دڕەندەترین دوژمنى كورد بێنێتە سەر پایتەختى كوردستانو پەرلەمانەكەى بداتە بەر دەستڕێژى گوللە، ئەوە هەر دەبێ بەرپرسى راگەیاندنەكەى (سەرۆ قادر)بێت.
كەواتە مەنجەلأ سەرقاپى خۆى دۆزیوەتەوە، هەم پارتى شایانى سەرۆقادرەو، هەم سەرۆ قادریش شایانى پارتییە.
ئەم شەو واتە شەوى 29/30- تەموزى- 2009 لەتەلەفزیۆنى زاگرۆسى پڕۆفیسۆر نیاز لاجانى، سەرۆ قادر ویستى بڕشێتەوە بە كاك نەوشیرواندا كەچى خۆى پیسكرد.
بۆ ئەو بوختانانەى بۆ كاك نەوشیروانى هەڵبەست، تەئكیدم خۆشى بڕواى پێناكات، چونكە نەك خۆى حزبەكەشى باش كاك نەوشیروان دەناسن، كە ئەوەى ماددەو پارەو پولە لە مەبدەئى ئەودانییە، ئەوەى پۆست و پلەو پایەیە دەمێكە رەتیكردۆتەوە، ئەوەى بەدڕوشتییە ئەو جوانترین نمونەى نێو سەركردایەتى كوردە، چونكە سەرۆ لە بەرامبەر وەڕینو رشانەوەكەى بە كاك نەوشیروان پارە وەردەگرێ لە بەر ئەوە هەست بە كەمىو لاوازى دەكات بەرامبەر بەو ئەخلاقە بەرزەى ئەو پیاوە. بۆ مەسەلەى گەندەڵى یەك كەس نییە لە ناو یەكێتیدا بتوانێت دەم هەڵبێنێتەوە بەرامبەر ئەو رەوشتە بەرزەى كە لەسەركرایەتى كورددا سڕراوەتەوەو لە كاك نەوشیرواندا گەشاوەیە، سەرۆ دەیەوێ بەم درۆیانەى كێ هەڵبخەڵەتێنێ، جاش قەڵەمەكەى پارتى دەسەكەت زۆر ئاشكرایە، لەبەر ئەوە بەڕونتر قسەبكە.
هەموو شارى سلێمانىو ناوچەكانى بگەڕێ هەمووى پرۆژەى پارێزگەى سلێمانییە، بەو بودجە كەمەى كە لە حكومەتى عێراقى وەردەگرن. بودجە زەبەلاحەكەى حكومەت، هاوپەیمانەكانتان حەپەلوشى دەكەن. ئەگەر واتێگەشتویت كۆمپانیاى وشە كۆمپانیایەكە بۆ جێبەجێكردنى پرۆەژەى ئابورىو بازرگانى ئەوە بەهەڵە چویت، كۆمپانیایەكە بۆ جێبەجێكردنى پرۆژەى هەڵتەكاندنى سیستمى حكومڕانى ئەم دوو حزبە گەندەلأو رسوایە. كە ئەوەش بە ئامانج گەشت، ئەوكات دوقسە دەكەین سەگە بەوەفاكەى بارزانى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست