ئەبو کاروان و چەند پرسیارێک
Sunday, 19/09/2021, 20:54
ئەبو کاروان ئێستا ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستانە و لە خولی پێشوتریش ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بووە. ئەو بەرێزە زیاد لە پێویست و بە ئاشکرا هێرش بۆ سەر نەیارانی دەکات و ئارەزوشیەتی ناوی لە هەموو شوێنیک هەبێت. لەوانە سەیرتر جار جارە دژی گەندەلیش قسان دەکات. لەوەیان دەست خۆش لێدەکەین و هیوای بەردەوامی بۆ دەخوازین. بەلام دەنگۆیەکی گەورە هەیە کە بەرێزی چەندین پروسەی گەندەلی لەسەرە بۆیە ئێمە ئارەزومانە بەرێزی ئەو پرسیارانەمان وەلام داتەوە
یەکەم:
راستە بەرێزت سێ جاران ئەرزەت بە گەندەلی وەرگرتووە و یەکێ لەو ئەرزانە جەلال تالەبانی بە پارە کۆمەکی کردبوو بۆ ئەوەی بیکەیتە خانوو؟
دووەم :
راستە هەر دوو کورەکەی خۆت بە پاسەوانی خۆت نووسیوە و موچەی پاسەوانی وەردەگرن، کە ئەوکات پولی شەشەمی دواناوەندی بوونە؟ لەولاشەوە دەیان لە خێزانە شەهیدەکانی حزب منالەکاناین بەبێ کارو پارە لەوپەری هەژاریدا دەژین.
سێ یەم:
راستە باوکی کوچکردووت کە هەموومان دەزانین بە مردنی خۆی مردووە بە شەهیدی سەنگەرت نووسیوە و مانگانە موچەی شەهیدانەی باوکت وەردەگریت و ئەرزێکیشت بەناوی شەهیدانەی باوکت وەرگرتووە؟
چوارەم :
راستە برایەکی خۆت بە ناوی چالاک لە بارەگای پەرلەمان دامەزراندیە ئێستا گەراوەتەوە لەندەن؟
پێنجەم:
راستە خێزانەکەت بە گەندەلی خانەنیشین کردووە؟
ئێمە کۆی زانیاریەکانمان لایە بەلام ئارەزومانە خۆت وەلامی بدەیتەوە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست