کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جموجۆڵى شەوانەى تاوانبار قاسم ئاغا لە شارى هەولێر

Wednesday, 01/12/2010, 12:00



 
دواى ئەو سیناریۆ درۆیینانەى پارتى و هێنانە سەر شاشەى نەوزاد هادى كە رایانگەیاند بە هیچ شێوەیەك تاوانبار قاسم فارس ئاغاى كۆیە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر نیشتەجێ نییەو لەو دەڤەرەو تەنانەت لە سنوورى جوگرافى كوردستانەوە دەرچووەو نەماوە هەر لەوماوەى (4-7) رۆژ سیناریۆكانى پارتى و نەوزاد هادى خرایە سەر لاپەرەى رۆژنامەى هاوڵاتى و لەسەر زارى رووناكى خێزانى قاسماغا ئاشكراى كردبوو كە ئەوان پارتین و بەدەر لە مەسعود بارزانى حساب بۆ هیچ كەسێك ناكەن و قاسماغاش لاى خۆیەوە رایگەیاندبوو كە ئەو هەر لە سنوورى هەولێرەو ئێستا لە ژێر گردەكەى ماڵى كۆنە ئیستیخبارات و پیاوى سەددام حوسێن (بارامى شێمەى هارون) نیشتەجێیە .
سەرەراى درووستبوونى ئەو هەموو كەمپین و خۆنیشاندانانەى كەس و كارى قوربانیانى دەستى تاوانبارى ناوبراو كە لەدژییەوە لە شوێنە جیاوازەكانى دەرەوەى هەولێر بەرێوەچوو كەچى ئێستا لەژێر سێبەرى هەردوو بنەماڵەى (بارزانى و شێمەى هارون) تاوانبار قاسماغا شەوانە لە شارى هەولێر و دەوروبەرى بە دوو ئۆتۆمبێلى جۆرەكانى (تاهۆ) ى رەش كە زوو زوو ژمارەى ئۆتۆمبێلەكەى دەگۆردرێ و هەروەها ئۆتۆمبێلى جۆرى (BMW) رەنگى نیلى ژمارە (38208- هەولێر) كە جامەكانیشى رەنگى رەشە دیارە موافەقەى لە كەریم سنجارییەوە وەرگرتووە بەناو شەقام و بازارەكانى شارى هەولێردا جموجۆلأ دەكەن و خەریكى كارى بازرگانیشن و بە بەردەوامى كوڕەكانى تاوانبار قاسم ئاغا هاتوچۆى بەغدا دەكەن و بەپێى قسەى هەندێك لە چاودێران كە پێیان وایە دوور نییە كورەكانى تاوانبار قاسم ئاغا دەستیان لەگەلأ گروپە تیرۆریستییەكانى بەغدا تێكەلأ كردووەو ئەمە لە كاتێكدایە كە تاوانبار قاسم ئاغا چەندین سكاڵاو فەرمانى دەستگیر كردنى هەیەو تاوەكو ئێستاش هیچ مەفرەزەیەكى پۆلیس و لایەنى دەسەڵات نەچوون سەردانى ماڵەكەى بكەن و بیپشكنن بۆ زانیاریتان شەوى چوارەمى جەژنى قوربان قاسماغا هاتۆتەوە مەلا ئۆمەرو ئێستا ژمارە تەلەفۆنێكى سیم كارتى توركیاى پێیە كە لە كوردستانیش كار دەكات بۆ ئەوەى وا لەخەڵك بگەیەنن كە لێرە نییە تەنانەت تاوەكو ئێستا هیچ مەفرەزەیەكى پۆلیس نەچوونەتە ماڵى براكانیشى كە ئەوانیش دەستیان سوورە بە كوشتنى دەیان رۆڵەى ئەم میللەتە ئەوانیش (جاسم فارس) و (كازم فارس) بێجگە لەوانەش كە قاسماغا دەستى سوورە بە خێنى شەهیدانى چەندین پێشمەرگەى شۆرشگێرى حزبى شێوعى كوردستان و بەداخەوە ئێستا بەرپرسانى حزبى شیوعى كوردستان لە ئاست ئەم تاوانبارە زۆر بێدەنگن و ناهەقیشیان نییە لەوانەیە لە پارتى و بارزانى و ماڵى شێمە هارون و كاكە قاسم ئاغا ترسیان هەبێ بەتایبەتى كەمال شاكر .
چونكە كورەكانى تاوانبار قاسم ئاغا زۆر بێ منەتانەو لەناو جەرگەى شارى هەولێرداو لە ستراتیجیترین بازاڕى هەولێر كە بازاڕى نیشتیمانە خاونى (3) دوكانن و لە نهۆمى دووەم و حساب بۆ هیچ كەسێك ناكەن و بە چەكەوەش لە شارى هەولێردا دەسوورێنەوە ئێ پشتیوان سادق خۆش بی .
- چاوەروانى زانیارى زیاتر بن لەسەر تاوانبار قاسم ئاغاو جموجۆڵەكانى دیكەى و سەردانەكانى بۆ لایەن خەڵكى و ناوى ئەو كەسانەشمان لایە كە چوونەتە لاى و دەمانچەو پارەو كلاشینكۆفیان بە دیارى بۆ بردووە .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە