کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مهاباد قەرەداخی لە نێوان کابینەی پێنج و شەش

Saturday, 03/04/2010, 12:00


هەرلە سەرەتاوە و لە رێگای ئیعازی پارتی کۆمەڵێك قەڵەم وەشێن و هەلپەرست و خاوەن بەرژەوەندی کە لە کابینەی پێنجەم سوودمەندترین کاسانی کوردستان بوون کەوتوونەتە تانە تەشەر لێدان لە کابینەی شەشەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی دکتۆر بەرهەم ساڵح، یەکێك لە خانمانەی کە لەسەردەمی کابینەی پێنجەم بووەخاوەنی کۆمەڵێك ئیمتیازات و سوودێکی زۆر لەو کابینەیە وەرگرت لەسەر حیسابی ژنانی کوردستان ئەویش مهاباد قەرەداخی بوو کە ئێستا بەبێ ئەوەی رۆژێک کاری ئیداری کردبێت خانەنشینکراوەو رۆژێك لە هەولێرە رۆژێك لە ستۆکهۆڵمە، ئەم خانمە لە یەکێک لە تەلەفیزیۆنەکانی نێچیرڤان بارزانی (کەناڵ 4) و بەرنامەی (ئەڤین ژن و ژیان) کەوتۆتە تانەو تەشەر و گلەیی لەو کابینە ساوەییە، کە تەمەنی ئەو ماوەیە زۆر زووە بۆ هەڵسەنگاند بۆ ئەدای کارەکانی. ئەوەی گلەیی ئەو خانمەیە گوایە لەو ماوەیە کار بۆ ژنان نەکراوە و مەسەلەی ژنان لە کوردستان بەرەو پاشەکشەکردن دەروات، نازانم ئەو خانمە لە کام روانگەوە ئەو تێگەیشتنەی لا دروست بووە، ئەو راست دەکات کاک بەرهەم نەهات لەسەرەتاوە مهاباد قەرەداخییەک لە دەرەوە بێنێتەوە و کۆمەلێك ئیمتیازاتی وەپێش بکات و رۆژانە لە هوتێل شیراتۆن دەوام بکات یان کۆمەڵێك ڤیستیڤاڵ رێکبخات بە پارە یەکی خەیالی تەنها بۆ ئەوەی پێشانبدرێت نێچیرڤان پیاوێکی یەکسانیخوازە. ئەگەر مهاباد خان بەراستی هەڵسەنگاندنی بکردایە باش دەیزانی دکتۆر بەرهەمێکی خاوەن باکگروندێکی رۆشنبیرو ئیداری ،و کوڕێ یەکێك لە ژنە چالاکەکانی نێو بزووتنەوەی ژنانی کوردستانە بەراورد ناکرێت بە نێچیرڤان، پێم خۆشە ئەوەش بە مهاباد خان بڵێم حکومەتی هەرێم لە ئێستادا خەریکی دامەزراندنی ئەنجوومەنێکی خانمانە کە ماوەیەکە کاری بۆ دەکات بەڵام نایەوێت بە خێرا شتێك دروست بکات وەك ئەو دەزگاییەی نێچیرڤان بۆ ئەوی دروست کرد، بەڵکو ئەو دەیەوێت ئەنجومەنێك بێت تەواو لە خزمەتی ژنان دابێت و هەموو ژنێکیش لێی سوود مەند بێت. هەروەها بریارێکی پەلە و کرچوکاڵ نەدات بەس لە پێناوی ئەوەی بلێن دکتۆر بەرهەم یەکسانیخوازە، هەروەها دەپرسم لەسەردەمی کابینەکەی کاکە نێچیرڤانت نەبوو بریار لەسەر فرە ژنی درا؟ هەر تۆش نەبوویت بڕوبیانووت دەهێنایەوە بۆ بریاری فرەژنی لە کودردستان بە ئیعازی پارتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە