ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی نۆروێژ، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن؟!
Thursday, 25/03/2010, 12:00
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که بڵاو بوونه‌ته‌وه، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی نۆروێژ، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتنێکی گشتیی که له چوون بۆ کۆر و کۆبوونه‌وه گشتیی و ته‌شکیلاتییه‌کان خۆ ده‌بوێرن. ته‌نانه‌ت به پێی هه‌واڵ، له ژماره‌ی ئه‌ندامانی کومیته ناچه‌یه‌کی 100 که‌سیی‌دا، که‌متر له یه‌ك سێیه‌می ئه‌ندامان هه‌قی ئه‌ندامه‌تییان داوه. هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفه‌رانسه‌کانی به‌ر له کۆنگره‌ی چوارده‌یه‌می ئه‌م حیزبه. شێوه کۆنفه‌رانسێك که به زه‌بری گۆپاڵی شاهۆی حوسێنی و هاوبیره‌کانی له ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌م حیزبه، به سه‌ر ئه‌ندامانی حیزب سه‌پێندرا، که ئه‌ندامانی ناڕه‌زیی پێیانوایه که بێ‌ڕێزییان له لایه‌ن شاهۆ و ڕێبه‌رایه‌تییه پاڵپشته‌که‌ی پێکراوه. هه‌ر به پێی ئه‌م هه‌واڵه، کومیته‌ی گشتیی حدك ئێرانیش له‌م دۆخه‌دا بۆته دوو به‌شی خۆمانه و بێگانه. واتا به‌شێکیان داکۆکی و پشتگیری له ئه‌ندامانی ناڕازیی ده‌که‌ن و پێیانوایه که داواکانیان ڕه‌وایه، به‌ڵام لایه‌نی دژبه‌ر واتا خۆمانه، به ته‌واوی له ژێر فه‌رمانی ڕێبه‌رایه‌تی دایه و، ته‌نانه‌ت به بێپرسی به‌شه‌که‌ی دیکه و به شێوه‌ی شاراوه کوۆبوونه‌وه‌کانی خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ئه‌م مانگرتنه به‌ر له گرتنی کۆنفه‌رانسی کومیته‌ی نۆروێژ بۆ کۆنگره‌ی چوارده ده‌ستیپێکردووه، که به هاتنی به ڕێز کاك مسته‌فا بۆ وڵاتی نۆروێژ، گرژی و ئاڵۆزییه‌کی به‌رینتری به خۆوه بینی، که ده‌ره‌نجامه‌که‌ی بوو به هۆی هه‌ڵچوون و تووڕه بوونی سکرتێر و له ئاکامدا بێحورمه‌تی کردن به ئه‌ندامانی حیزب له‌م وڵاته. ئه‌مه له حاڵێك دایه که پاش چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی و فه‌رمی بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه ته‌شکیلاتییه، به‌داخه‌وه هه‌وڵه‌کان بێ‌ئاکام ماونه‌ته‌وه و ته‌شکیلاتی حیزبی له‌م وڵاته، تووشی لاوازیی کردووه. دیاره ئه‌م کێشه‌یه له کاتێكدا ڕووی داوه، که به پێی وته‌ی ڕێبه‌رایه‌تی حیزب، کومیته‌ی حیزب له وڵاتی نۆروێژ، وه‌ك چالاکترین و گه‌وره‌ترین ته‌شکیلاتی حیزبه‌که له ده‌ره‌ی وڵات پێناسه ده‌کرا.
، 2010-03-16
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست