مەسعود بارزانى، بە هەناسە بڕكێ و قۆڕگى پڕ گریانەوە، پەیامەكەى خوێندەوە

Thursday, 03/03/2011, 12:00





ئەگەر لەرووى زانستى سایكۆلۆژییەوە خوێندنەوە بۆ بارى دەروونى مەسعود بارزانى بكەین، لەكاتى خوێندنەوەى پەیامەكەى كەكاتژمێر 4:30ى رۆژی 3\2 ئاراستەى جەماوەرى كوردستانى كرد و پەرلەمانى راسپارد كە تاوتوێی هەڵبژاردنى گشتى پێشوەختە بكات، ئەوا لە بارێكى دەروونى زۆر ئاڵۆز و پەشێوەوە پەیامەكەى ئاراستە كرد، تەنانەت پچڕ پچڕ قسەكانى دەكرد و هەناسە بڕكێی بوو، بەجۆرێك كە قۆڕگى پڕ بوو لەگریان، بەڵام شەرمى دەكرد بگرێییت.
گریان بۆ دەسەڵاتەكەى، گریان بۆ سەروەت و سامانەكەى، گریان لەترسی ئەوەى رۆژێك دادێ بە تاوانى خیانەتى گەورە و شەڕی براكوژی و گەندەڵى و دزینى سەروەت و سامانى خەڵك، لەگەڵ هاوتا شەریكەكەى جەلال تاڵەبانى، داداگایی دەكرێن و حوكمى لەسێدارەدانیان بۆ دەرچێ، بەڵێ، خەباتگێرَانى دوێنێ، خیانەتكار و تاوانبارانى داهاتوون.
بەهیواى بینینی ئەو رۆژە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە