چه‌ند پرسیارێک بۆ ئه‌ندامانی ی.ن.ک
Friday, 04/12/2009, 12:00
له‌دوای پلینیۆمی چه‌پڵه‌ڕێزانی کۆتایی مانگی ئۆکتۆبه‌ری ئه‌مساڵی ی.ن.ک ، کۆلکه خوێنده‌واره خۆ به کادرزانه‌کانی ئه‌و حیزبه به هه‌ر چوار ده‌وری خۆیاندا و به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌وتونه‌ته هاوێشتنی ده‌یان تانه وته‌شه‌ر.
به‌نده‌ش وه‌ک ئه‌ندامێکی ئه‌وسای یه‌کێتی و گۆڕانخوازێکی ئه‌مڕۆ ،دوای ئه‌وه‌ی به‌نجی درۆ شاخداره‌کانی به‌ناو سه‌رکرده‌کان به‌ریدام ،ده‌مه‌وێت چه‌ند پرسیارێک ئاڕاسته‌ی هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامه هێشتا ماستاوچی وگوێڕایه‌ڵانه‌ی حیزبه‌که‌تان بکه‌م که به زوڕنای پاره‌وه‌رگرتن وئیمتیازاته وه‌همیه‌کان هه‌ڵده‌په‌ڕن و دوایش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌و خه‌وه خۆشه‌دا بمێنن یه‌ک به‌نجی عمومی باشتان بۆ ئه‌که‌ن.
1- ئایا ده‌زانیت سه‌رۆکی له‌گۆڕنراوی به‌عس خاوه‌نی چه‌ند جۆر له ده‌سه‌ڵات بوو ؟
2-ئایا خزمانی تکریت و عۆجه‌ی سه‌دام ده‌سه‌ڵاتیان له به‌عسدا چی بوو ؟
3-ئایا ساجده خه‌یروڵڵای هاوسه‌ری سه‌دام چه‌ند پاره و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو ؟
4- ئایا قوسه‌ی و عوده‌ی ده‌سه‌ڵاتیان چی و چه‌ند بوو ؟
5- ئه‌ی کچ و زاکانی سه‌دام پێش کوشتنیان ؟
هه‌مان ئه‌م پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه‌تان ئاڕاسته‌تان ده‌که‌م له‌سه‌ر ی.ن.ک . وه‌ڵامم بده‌نه‌وه له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌بانی و هێرۆ و قوباد و پاڤێل و له‌تیف ڕه‌شید و بایز تاڵه‌بانی و شانازی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و کوڕه‌کانی شێخ جه‌نگی ؟
دڵنیام ئێوه‌ی ملکه‌چ و بێده‌سه‌ڵات و ترسنۆک جورئه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره هه‌ستیار و به‌زاندنی خه‌تی سووره‌تان نیه ، له‌به‌رئه‌وه ناچارم خۆم وه‌ڵامتان بده‌مه‌وه .
1- تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عیراق و سکرتێری گشتی ی.ن.ک و به‌رپرسی یه‌که‌می هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه و خاوه‌نی سه‌دان میلیۆن دۆلاره .
2- هێرۆ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی وبه‌رپرسی یه‌که‌می کوردسات و ده‌زگای خاک و منداڵپارێز و خاوه‌نی زۆر کۆمپانیای گه‌وره و ڤێلای سه‌رسوڕهێنه‌ره .
3- قوباد کوڕه نازداره‌که‌ی مامتان نوێنه‌ری یه‌که‌می کورد له ئه‌مریکا و هه‌ڵگری کارتی نهێنی تاڵه‌بانی وئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی داهاتووتان .
4- خاڵه پاڤێڵ کوڕه شۆخ و شه‌نگه‌که‌ی مامتان لێپرسراوی هێزی دژه تێرۆر و شڕه‌خۆری فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی داهاتووتان .
5- کاکه له‌تیف زاوا ڕێویه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی هێرۆ وه‌زیری ده‌ربار ولێپرسراوی پاره‌کانی به‌غداتانه.
6- شاناز لێپرسراوی ڕێکخستنه‌کانی ی.ن.ک ه له‌و کیشوه‌ره جوانه‌ی ناوی ئه‌وروپایه.
7- فیله حۆله‌که‌ی وه‌زیری مالیه‌ی حکومه‌ته تازه‌که‌تان که ورگی خۆی بۆ ناڕوات به‌ڕێوه ئاگای له موچه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌ی نیه، به‌ڵام کلیلی سندوقی نهێنی پاره خه‌وتوه‌کانی حیزب ها له گیرفان.
8-کوڕه‌کانی شێخ جه‌نگیش ئێوه بکه‌م به‌ساقه‌ی سه‌ریان خاوه‌نی کۆمپانیای نۆکان وئاسیا سێڵ و نه‌خۆشخانه سیانزه ملیۆ‌ن دۆلاریه‌که‌ی ئوردونن که به‌هاوکاری شاگرده خه‌وتوه‌که‌ی کۆبونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی (عومه‌ر مورتاح) پاره‌که‌یان حه‌په‌لوش کرد .
جا ئیتر له خۆتان ده‌پرسم ، ئایا حیزب و ده‌وڵه‌ت به‌م پاره دزین و ڕابواردنه به ئه‌قڵی ئێوه و سوککردنی مێژووه‌که‌تان و سوکایه‌تی به خوێنی شه‌هیده‌کانی گه‌ل ده‌ڕۆن به‌ڕێوه ؟
تکایه وه‌ڵامم مه‌ده‌نه‌وه ، چونکه بۆ به‌یانی هه‌ر هه‌مووتان ئه‌کرێنه زیندانه تاریکه‌که‌ی پاڤێل ، یان به پاره‌کانی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ خه‌ڵتانی خوێنتان ده‌که‌ن و دوایش فرمێسکی تیمساحیتان بۆ ده‌ڕژن .
بۆزانیاریشتان له‌و ڕۆژه‌وه‌ی هێرۆی داده‌تان بۆته لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و شاره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که لوتی مه‌لا به‌ختیار وکۆسره‌ت و سه‌عدی پیره و ئازاد جوندیانی وشێخ جه‌عفه‌ر ومه‌حمود سه‌نگاوی وعارف ڕوشدی وبه‌رزانی ئه‌حه سمێڵ و زوڕناژه‌نه‌کانی تری تیا شکا ، هه‌موو جۆره کڕین وفرۆشتن ومامه‌ڵه‌کردنێک به (په‌ڵپین) ه‌وه یاساغ کراوه هه‌رچه‌نده سه‌وزیشه . چونکه کوڕه ئازاکانی شاری سلێمانی نازناوی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیان له داده هێرۆ وخوشکه شانازه‌وه گۆڕیوه بۆ قژ په‌ڵپینه یه‌ک و په‌ڵپینه دوو .
به خواتان ئه‌سپێرم ،تاوه‌کو چه‌ند پرسیارێکی داهاتوو .
موخلیستان
سه‌یوان که‌ریم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست