ی.ن.ک و پلینیۆمێکی دۆڕاو !!!!
Tuesday, 10/11/2009, 12:00
سێ ڕۆژ‌ی کۆتایی مانگی ئۆکتۆبه‌ری ئه‌مساڵ زیاتر له 1500 به‌ناو ئه‌ندامی ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ملکه‌چ وگوێڕایه‌ڵ سه‌ریان بۆ ووشه خڵه‌فاویه‌کانی تاڵه‌بانی گرت . پلینیۆم ده‌ریخست هێستریای تاڵه‌بانی و باڵی مه‌کته‌بی سیاسی وسه‌رکردایه‌تی وکادێره‌مشه‌خۆره‌کانی ئه‌و حیزبه گه‌یشتوه‌ته چ ئاستێکی مه‌ترسیدار. چه‌پڵه‌لێدان ، قاقالێدان و ووشه‌ی ژه‌هراوی باڵی به‌سه‌ر پلینیۆمدا گرتوه وله‌شکرێکی دۆڕاو ئه‌یه‌وێت به‌و کادێره‌نه‌خوێنده‌وارانه‌ی له قه‌یرانی شکسته‌کانی بێته‌ده‌رێ .
ئه‌وه‌ی بینه‌ری مه‌راسیمی کردنه‌وه‌ی ده‌رگای پلینیۆم بووبێت ئه‌زانێت ،که به ماستاوکردن وبه‌یعه‌ی فوئاد مه‌عسوم ده‌ستیپێکرد . ناوبراو ئه‌ڵێت " مام جه‌لالی گه‌وره‌ی هه‌موان تۆ ئیمامی ئێمه‌ی. ئێ سابه‌وخوایه فوئاد مه‌عسوم ڕاست ئه‌کات ،چونکه ته‌نها خۆی له‌سایه‌ی تاڵه‌بانیدا سوودمه‌ند نه‌بووه ،به‌ڵکو برا و منداڵه‌کانی خۆی وکه‌سوکاره دوور ونزیکه‌کانی . له 31 ی ئابیشدا که پارتی گرتی کردیه دیاریه‌کی هه‌رزان به‌ها ودایه‌وه تاڵه‌بانی .
یه‌که‌مجاره یه‌کێتی بۆ داپۆشینی شکستی 25.07.2009 په‌نا بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو به‌ناو ئه‌ندامانه‌ی پلینیۆم ببات وله‌وێوه به حسابی ناحسابی خۆی نمایشی ماسولکه‌ی هێز بکا. ئاخر ئه‌وه‌ی که‌مێک هۆشیاری سیاسیی هه‌بێت بڕواناکات له %10 ی ئه‌ندامانی پلینیۆم په‌یڕه‌و وپرۆگرامی حیزبه‌که‌یان به ووردی خوێندبێته‌وه و له‌ماناکانی به‌ستنی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه گه‌یشتبن.
تاڵه‌بانی شه‌لم کوێرم ناپارێزم له ده‌میه‌وه ئاگر باریوه و ڕووی له شێره‌کوڕانی گرده‌که کردووه. نه‌وشیروان مسته‌فا ی به به‌رپرسیاری هه‌موو تاوان وهه‌ڵه‌ی سیاسی وته‌فره‌قه‌نانه‌وه‌کان ناوبرد..
بێگومان ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی تاڵه‌بانی له‌خۆیه‌وه نه‌هات ،به‌ڵکو پێشتر نه‌خشه‌ی بۆ دانراوه و پێیان کرد . مه‌لا به‌ختیار پێی کرد . چونکه مه‌لا ده‌مێکه کنه‌ی ئه‌وه ئه‌کات باڵی ده‌ستله‌کارکێشاوه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی و له‌ناویاندا به‌تایبه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا له هاوکێشه‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بهێنێته‌ده‌ره‌وه وتۆڵه‌ی دیلێتی کۆتایی هه‌شتاکانی بکاته‌وه و ئه‌مجاره سه‌ری گرت . واتا سوود مه‌ندی کاتی له ئه‌نجامی پلینیۆم مه‌لا به‌ختیاره و به‌دوایدا ئه‌وانه‌ش که وا ئه‌زانن تاڵه‌بانی ته‌مه‌نی نوحی هه‌یه .
شه‌ڕی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ی.ن.ک ته‌شه‌نه‌ئه‌سێنێت له ڕاگه‌یاندن ، له‌ناو په‌رله‌مانی کوردستان تاده‌گاته شه‌قام ده‌بێته‌وه . ئاشکرایه لێره‌دا تاڵه‌بانی و مه‌کته‌بی سیاسیی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له پلینیۆم ئاماده‌بوون به‌رپرسیارن ؟ چونکه تاڵه‌بانی ئۆباڵی هه‌موو تاوانێک بخاته ئه‌ستۆی یه‌کێک له سه‌رکرده‌دیاره‌کانی چه‌ند ده‌یه‌یه‌کی ی.ن.ک که نه‌وشیروان مسته‌فایه و ئه‌ندامانی پلینیۆمیش یه‌ک تۆز مووی شۆڕشگێریان نه‌بێت و به‌سه‌رکه‌وتنی بزانن ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه له‌ڕێگه‌ی چه‌ندین که‌ناڵه‌وه وه‌ڵامێکیان ده‌درێته‌وه ، به هه‌ر ده په‌نجه لێوی په‌شیمانی بکرۆژن .
تازه هیچ هێزێک نیه بتوانێت یه‌کێتی له‌و قه‌یرانه‌ی تێی که‌وتووه ده‌رباز بکات . ئه‌وه‌ی له نزیکترین کاتدا ده‌یبینین مردنی تاڵه‌بانی یه ،که له‌ناو تابوته‌که‌یدا به خه‌تێکی گه‌وره ئه‌نوسرێت " مه‌رگی حیزبه‌که‌ی تاڵه‌بانیتان باش " تاڵه‌بانی ئه‌مرێت وه‌ک یاسر عه‌ره‌فات ونه‌یتوانی له ماندێلا ده‌رس وه‌ربگرێت . ئه‌وساش هیچ هێزێک نیه ماڵی شێواوی یه‌کێتی ڕێکبخاته‌وه و ئه‌نجام به‌شێکی تر له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه ناچارن فریای خۆیان بکه‌ون و په‌نا بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا ببه‌ن ، به‌شێکی تریان به خۆیان وپاره‌دزراوه‌کانی میلله‌ته‌وه کوردستان به‌جێ ئه‌هێڵن . به‌شێکی تریشیان بۆ وه‌رگرتنی هه‌ندێک ده‌سه‌ڵاتی کارتۆنی ئه‌چنه ناو پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه . زۆرێکیش له ماڵی خۆیان داده‌نیشن و وه‌ک سه‌رده‌می ئاشبه‌تاڵه‌که‌ی 74 واز له سیاسه‌ت ئه‌هێنن.
ئه‌و کات ململانێی سیاسیی ودیموکراسی له نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وماڵی مه‌لا مسته‌فادا دڕێژه‌ی ئه‌بێت . واتا هاوپه‌یمانی ستراتیژی یه‌کێتی وپارتی ،که خۆی هه‌ر فشه‌یه‌کی سیاسیی بوو نه‌ک نه‌خشه‌ڕێگه ، له‌گه‌ڵ به‌هاری خه‌باتی دیموکراسی کۆمه‌ڵانی خوڵکی کوردستاندا ئه‌توێته‌وه و ئایینده‌ی کوردستان ده‌که‌وێته‌وه ده‌ستی ئه‌وانه‌ی له خه‌می
چاره‌نووسیا بوون نه‌ک ئه‌وانه‌ی هه‌موو ڕۆژێک به به‌رچاوی کوردستان وهه‌موو جیهانه‌وه ئه‌تکیان ئه‌کرد .
- ستۆکهۆڵم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست